بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لەسەر ئەم سێ هەواڵە گەرمەی تریش بخوێنەرەوە

Wednesday, 23/11/2011, 12:00


پەتای خیانەت لەشی میدیای ئەهلیشی گرتەوە، میدیا ئەهلییەکان سەریان دا بە تاڵەبانی وا لەشیان دەخەنە باوەشی بارزانیشەوە
مەبەست لە سەردانی بارزانیی سەرۆک بۆ تورکیا، ئاشکرایە و پێویست بە لێدوان و قسەکردن ناکات، بەتایبەتیی سەرانی کورد، چونکە لە خیانەتی گەورەی نەتەوەییشدا شۆردراونەتەوە و شەرمیان نەماوە بە ئاشکرا دەست لەگەڵ دوژمن و داگیرکەراندا تێکەڵ دەکەن، باکییان نییە، چونکە مێژووەکەیان وا هێناوە بە جۆرێک بەردەوامییان پێداوە، ئەم خووی خیانەتە بۆتە کەلتوور وا خەریکە ئەم خووە ناشرینەش دەبێتە کەلتوری ناو میدیا ی ئازاد و راگەیاندنەکانیش، بۆیە سەردانی سەرنوسەرانی میدیا ئەهلی بۆلای تاڵەبانی لە دوکان، لە رووی ناشرینی و خیانەتکردنەوە هیچی بە کەمتر نابینم، لە خیانەتیی سەرانی کورد کە دەستیان لەگەڵ دوژمناندا تێکەڵ کردووە، بەڵکو زیاتریشە، چونکە لێرەدا جیاوازییەک دەبینم ئەویش ئەوەیە، ئەمان تا ئیستاش خۆیان بە ئازاد و بە دەنگی راستەقینەی خەڵکیی و بە دڵسۆزی ئەو خەڵکە دەزانن، گوایە راستیی دەبێژن و لە سەنگەری خەڵکدان.
هەموو دەزانن، کاتێک سێ کەڵە نووسەرەکەی میدیا یەهڵییەکان چوونە لای تالەبانی، دوای گەڕانەوەیان، هیچ لێدوانێکیان نەدا و قسە و گفتوگۆ و پەیمان و سەرەنجامی دانیشتنەکانیان شاردەوە، ئەمەش دەچیتە خانەی نا شەفافی، چونکە لە کۆبوونەوەی حیزبە سیاسییەکانی کوردستانیش کەسیان دواتر شەفافانە قسە ناکەن، هەمیشەش گلەیی ناشەفاف بوونیان لێدەکرێت، کەواتە ئەم برادەرانەش هەمان ناشەفاف دەرچوون و خراپتریش. هێشتا تەپو تۆزی شەرمەزاری ئەو سەردانەی لای تالەبانیان لێ دەتکێ، کەچی لە راگەیاندنێکی سەرنووسەری هاوڵاتتی کە لە سایتی چاودێر بڵاو کراوەتەوە دەیانەوێت سەردانی بارزانیش بکەن.
ئەوەندەی من ئاگادار بم میدیای بەناو ئەهلی هیچ داوا کاریەکی ئەوتۆیان نەبووە، بەڵام تالەبانی داوای لێکردوون ئەوەندە سەرنەکەنە سەر عومەر فەتاح و خەبەری نەکەنەوە. چاوەڕێبن پەیامنێری کوردستانپۆست هەواڵیکی تازەی بە دەست گەیشتووە و من جارێ نایدرکێنم، بە دواداچوونی لەسەر دەکات، بزانێت تا چەند راستە، ئەویش ئەوەیە کەوا یەکێک لەو نووسەرانەی مێدیای ئەهلی چاوی بە نێچیریش کەوتووە، ئەگەر راست بێت لە ئیستاوە دەڵێم:" ئای لەو شەرمەزارییە!


تەلەفۆنەکەی هیوای لقی چوار کراوەیە!

تا بنەماڵەی پارتی مابن، هیچ تاوانبارێک ڕادەستی دادگا ناکەن، چونکە ئاشکرایە وەک چۆن جاش، دادگایی جاش ناکات، ئاواش تاوانبارێکی گەورە، تاوانبارێکی بچوک و کۆیلەی خۆی دادگایی ناکات، بنەماڵەی پاریش عەشیرەتێکی بەوەفان بۆ نۆکەر و پیاوەکانی خۆیان، تاکە چارەیەک بۆ ئەم رەوشەی ئەمڕۆی کوردستان، تەنها راپەڕین و دادگاییکردنی ئەمانەیە لەلایەن خەڵکەوە، یاخود هەمان چارەنووسەکەی قەزافی چاوەڕێیانەو پێش مردنەکەشیان تۆزی گاڵەتیان لەگەڵ دەکەن. تەماشابکەن راگەیاندنی پارەتی چی دەڵێت:

وتەبێژی پارتی دیموكرات رەدیدەكاتەوە هیوا ئەحمەدی بەرپرسی پێشووی لقی چواری پارتی خۆی شاردبێتەوەو هەڵهاتبێت، ئەو دەڵێت لای من لەمەكتەبی رێكخست‌و پارتیش نەیهێشتووە بچێتە بەردەم دادگا.
جەعفەر ئیمنكی وتەبێژی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان لەچاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی رووداوی نزیك لەپارتی دیموكرات، دەربارەی بڕیاری تەسلیمكردنی ناوی هیوا ئەحمەدی بەرپرسی پێشووی لقی چوار بەپۆلیسی ئینتەرپول لەسەر رووداوی (17)ی شوبات دەڵێت "بۆ ئاگاداری هەموو لایەنێك شوێنی كاك هیوا دیارەو لای منە لەمەكتەبی رێكخستنی پارتی‌و ئەدرێسی دیارە، ماڵی دیارەو تەلەفونیشی ئاشكرایەو هاتووچۆی سلێمانیش دەكات‌و لەبۆنە گشتییەكانیش قسە دەكات، كاك هیوا نەخۆی شاردووەتەوەو نەپارتیش هیوای شاردووەتەوە، خۆی چەندین جار داوایكردووە بچێتە بەرامبەر دادگاو قسەی خۆی بكات، بەڵام سەركردایەتی پارتی رێگەی نەداوە.

کاتێک پارتی هیوا ئەحمەد مستەفایان کرد بە بەرپرسی لقی چوار، لە یەکەم چاوپێکەتنیدا ووتی من هاتووم خەڵکی سلێمانی لەگەڵ پارتیدا ئاشت بکاتەوە، کەچی لە ١٧ی شوباتدا، نەک ئاشتی نەکردنەوە، بەڵکو بۆ هەتاهەتایە پارتیشی بە خۆشیەوە ریسواتر کرد.



کەمالی سەید قادر لەسەر گۆڕی بارزانیەوە پەلاماری کوردستانپۆست دەدات!

کەمالی سەید قادر یەکەم کەس و دوا کەسیش نابێت، کاتێک تەسلیم ئەم دەسەڵاتە زەلیلەی کوردی دەبنەوە، دەبێ بۆ ڕیسوا کردنی زیاتری خۆیان پەلاماری دەنگی ناڕازیی و کوردستانپۆست بدەن، بەڵام هەموو کەس ئەوەی بکردایە دەبوو ئەم کەمالە نەیکردایە، چونکە ئەوەی لە کاتی گرتنەکەیدا کوردستانپۆست بۆی کرد، هیچ میدیایەکی تر نەیکرد! هەر کوردستانپۆست بوو نامەی بۆ کۆشکی سپی و بۆ سەرۆک وەزیران و دەوڵەتانی زۆربەی وڵاتانی ئەوروپا نارد، ئەوەی لەم مینبەرە ئازادەوە بۆی کرا کەم نەبوو، هەڵبەتە نابێت هەوڵ و کۆششی رەوەندی کوردیی، ڕێکخراوی چاکی ئەوسا، پاڵتاڵکمان لە بیر بچێت، کەچی ئەم کەمال سەید قادرە بە ئیستاشەوە، سوپاس و پێزانینی نەبوو، تا ئیستاش هەرجارە پیاوەتییەکە دەگەڕێنێتەوە بۆ لایەنێک و دەڵێت، جارێک دەڵێت سەفارەتی نەمسا یارمەتیان دام، یان ئەمەریکییەکان تێکەوتن و فەرمانیان دابەرەڵام بکەن، دواترینیان بە دەستی پیرۆزی کاک نێچرەڤان دەرگای زیندانییم بۆ کرایەوە. ئەگەر کوردستانپۆست و رەوەندی کوردیی و کوردە دلسۆزەکانی تر نەبووایە، دڵنیابن ئەوا دەبوو ئێمە فاتیحامان لەسەر گۆڕی د. کەمال بخوێندایە، کەچی وا دەبینین کەمال بۆ خۆی  لە سەر گۆڕەکەی مەلا مستەفا فاتیحا دەخوێنێت، هەرچەندە بەڕای من ئەگەر پاراستن بیانکوشتایە ئەو مردنەی سەربەرزترانەتر بوو لەم ژیانەی ئێستای.

لەچاو پێکەتنی کەمالی سەید قادر لەگەڵ کەناڵی نالیا، دەربارەی کوردستانپۆست دەڵێت: گوایە کوردستانپۆست بەشە پیسەکەی گۆڕانە، بەڵگەشی ئەوەیە، گوایە کاتی خۆی بابەتی ڕەخنە گرانەی لەسەر نەوشیروان ناردوەو بۆی بڵاونەکراوەتەوە. نووسەرێکی کوردستانپۆست بەناوی هەردی کوردستانی وەڵامی ئەو بوختانەی کەمالی سەید قادری داوەتەوە، هەر بۆ نمونە دەیان لینکی ئەو بابەتانەی بۆ ڕیز کردووە، کە چۆن لە کوردستانپۆستدا ڕەخنە لە گۆڕان و خودی نەوشیروان گیراوە، من بەش بەحاڵی خۆم دەیان جار ڕەخنەی توندم لە گۆڕان و نەوشیروانیش گرتەوە و بڵاویش کراوەتەوە.
من لەوە زیاتر قسە لەسەر ئەم کەسایەتییە ناکەم، هیواداریشم هیچ کەسێکی تر لەم بارەیەوە نەنووسێت، بەلام من و پەیامنیرێکی کوردستانپۆست، بە ناوی کاک ئازاد ئەوەندەی پیویست لەسەریمان نووسی، هەرچەندە بڕیاربوو وەڵامی نەدرێتەوە، لەبەر ئەوەی نامەی زۆرم هاتبوو، بۆیە ئێمە کوردستانپۆستمان ناچارکرد، ئەم دوو نووسینە لەسەر ئەو بڵاوبکرێتەوە و ئیتر باسەکە کڵومی لێبدرێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە