کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مەسعود بەقوربانتان بێت!

Friday, 11/03/2011, 12:00


بەدوای قسەکانی دایکی شەهید گەرمیان خۆپێشاندەرانی سەرای ئازادی هاواریان کرد سەرۆک بەقوربانت بێت، دەبوایە وترابا مەسعود بە قوربانت بێت، چونکە پێویست ناکا چیتر مەسعود بەسەرۆک ناو بەرین...ئەو سەردەمە گوزەشت
بەردەرکی سەرای کۆن یان سەرای ئازادی یان مەیدانی ئازادی؟
هێشتا ئێمە لەسەر ئەوە ڕێنەکەوتووین کە کامە ناوە شیاوە بۆ ئەم شوێنە پیرۆزە کە مێژوویەکی پڕ بەرخۆدان و فیداکاری هەیە لەمێژووی ئەمشارەدا، بە ئومێدی ئەوەی شۆڕشی ئەمجارەمان دوا قۆناغ بێت و بەدوای سەرکەوتنی ڕاپەڕینی ئەمجارە هەموو خەون و خەێاڵیکی تاکی کورد بێتە دیوو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە خۆشی و ئارامی بژین دوای لە گۆڕنانی هەردوو دەسەڵاتی بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانی..
لەبەرواری ١١/ ٢ بابەتێکم نووسی داوام کرد بووکە بەردەرکی سەرا بکرێتە مەیدانی ئازادی وەک مەیدانی ئازادی قاهیرە کە حوسنی نا موبارەکیان لە گۆڕنا، بەدوای ڕۆژە خوێناویەکەی ١٧ی شوباتی لقی ٤ ی چەتەو مناڵ کوژەکانی پارتی ئەم هەنگاوە نرا، لەهەمان بابەتیشدا داوام کردبوو کە بەردەرکی پارێزگای هەولێریش هەمان هەنگاو بنرێت، تا ئێستا هەولێر لەژێر ڕەحمەتی زوڵم و سەرکووتی پارتیدا نەیتوانیوە بێتە سەرپێ، گەرچی هەموو هەواڵ بۆ چوونەکان باس لەوەدەکەن کەبەیانی واتە ١١ی ئازار ڕۆژی دەرکەوتنی میژوویەکی نوێ دەبێت لە هەولێر..
من هەمیشە بە خەمێکی کوشندەوە دەتلێمەوە زۆرجاریش نوسیوومەو باسم کردوە، کە پارتی تاقە فیشەکێکی بۆ ئازاد کردنی هەولێر نەتەقاند کەچی هەزار پێاوەکەی بارزانی تاپۆی ڕەشی ئەم شارەیان وا بەدەستەوە بە بست و سانیتمەتر پێمان دەفرۆشن، لە هەموو خۆشتر بەیان گوایە یادی ڕاپەرێنی ١٩٩١ دەکەنەوەو لە پاڵیشدا لەترسی ڕاپەڕینی خەڵکی شەرافەتمەندی هەولێر گوایە هەزاران تێڵاو کوتەکی سەرکوتی خەڵکیان ئامادە کردوە، من هەرگیز باوەڕم بە قسانە نیە کە پارتی دارو ئاو بەکار بهێنێت بەرامبەر بە خۆپێشاندانی خەڵکی هەولێر، دڵنیاتان دەکەمەوە کەبە فیشەک وەڵامی هەر نارەزایەتیەکی خەڵک دەداتەوە، بەڵام تازە کار لەکار ترازاوە پارتی گڵۆڵەی کەوتۆتە لێژیی و کێ ناڵێت پێش سلێمانی هەولێر ڕزگاری ناکریت.
هەرچەندە من پێم وایە کە مەیدانی ئازادی وردە وردە بکشێت بەرو دام دەزگاکانی یەکێتی، بۆ نموونە بەجێی ئەوەی هەزاران کەس رۆژانە لەبەر دەرکی سەرا کۆببنەوە بەشێکیان بەروە بارەگای ئەمنە سەوزەکەی تاڵەبانی بکشین و بەهەمان شێوەی هێمنانە درێژە بە نارەزایەتیکانیان بدەن، بەشێکیان بەرەو دەزگا بەدناوەکەی حاکم قادر و ڕێگا لە هاتوو چۆی ئەندامیان بگیرێت تادەفاتە فەرماندەیی و دوا مۆڵگایان گەمارۆی جەماەری بدرێت.
چونکە وەستان لە شوێنە هەموو ڕۆژێک دەبێە هۆ مانددو بوون بێزاری خەڵک، هەموو بزوتنەوەو خۆپێشاندانێک دەبێت دەستکەوتی سیاسی لەگيل بێت ئەگینا خەڵک تووسێ نائومێدی دەبێت.
دەبێت سلێمانی و شارو شارۆچکەکان بەتەوای لە هێزەکانی تاڵەبانی پاک بکرێنەوە، کە ئەمڕۆ بەحەق ڕووی هێزەکانی پارتیان سپی کردۆتەوە لە کەلارو گەرمیان..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە