کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


له‌ سه‌ر دوو هه‌واڵی گه‌رم

Sunday, 22/11/2009, 12:00


ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی بۆ ئازادکردنی زیندانیان سیاسی کورد چوبێت بۆ‌ تاران، من ئاماده‌م نه‌ک هه‌ر ببمه‌ ئه‌ندامی یه‌کێیه‌تی، به‌ڵکو ده‌بمه‌‌ جه‌لالی..
منیش ده‌نگی خۆم ده‌خه‌مه‌ ‌ پاڵ ده‌نگی سه‌باحی عه‌لی قاره‌مان له‌مه‌ڕ, بڵاو کردنه‌وه‌ی هه‌واڵی بڵاو کردنه‌وه‌ی سه‌ردانه‌که‌ی تاڵه‌بانی له‌لایه‌ن سایتی ئاوێنه‌وه‌..که‌گوایه‌ بۆ ئازاد کردنی ئه‌و زیندانه‌ سیاسیه‌ کوردانه‌ که‌ ئێستا چاوه‌ڕیی حومکی سیداره‌ ده‌که‌ن له‌لایه‌ن ئاخونده‌کانی ئێرانه‌وه‌..
پێش ئه‌وه‌ی بچمه‌ سه‌ر ماهیه‌تی سازش کارانه‌ی تاڵه‌بانی له‌مه‌ڕ داگیر که‌رانی کوردستان، پێم خۆشه‌ نوکته‌یه‌کی قێزه‌ونی تاڵه‌بینیاتن بۆ بگێڕمه‌وه‌..
تاڵه‌بانی دوای داخستنی ڕادیۆی حزبی دیموکرات له‌ کۆیه‌.، که‌ یه‌که‌م ڕوداوی سه‌یرو سه‌مه‌ره‌ بوو بۆ خه‌ڵکی کوردستانی باشور دوای ڕاپه‌رینی جه‌ماوه‌ری به‌هاری 1991.
حزبۆکه‌ بچوکه‌کانی وه‌ک سۆشیالیست و زه‌حمه‌تکێشان و ئیسلامی و شیوعی و هتد،، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ر برین به‌رامبه‌ر به‌م کاره‌ی تاڵه‌بانی چونه‌ خزمه‌تی تاڵه‌بانی له‌ جێگای حه‌وانه‌وه‌ی خۆی له‌ قه‌ڵاچوالان..
که‌له‌لایه‌ن ته‌له‌فیئزۆنی یه‌کێیه‌تیه‌وه‌ ڕاسته‌و خۆ پێشاندرا..
تاڵه‌بانی وه‌ک گاڵته‌ پێکردنێک به‌م حزبۆکانه‌ هه‌ر له‌ شوێنی خۆیه‌وه‌ به‌ پێکه‌نینه‌وه‌ ووتی، ده‌ک ئافه‌رم ئه‌خیره‌ن زاتی ئه‌وه‌تان کرد و بێن ڕه‌خنه‌ بگرن بڵێن بۆ ئه‌م ڕادیۆیه‌ بۆ داخراوه‌..
هه‌ڵبه‌ته‌ که‌سیان ڕه‌دێکی ئه‌وتۆی تاڵه‌بانیان نه‌دایه‌وه‌ تاڵه‌بانی درێژه‌ی دایه‌ووه‌ ووتی، حزبی دیموکرات هیچیان پێ نه‌ماوه‌و هیچیان له‌دسه‌ت نایه‌ له‌ کۆیه‌ پاڵیان داوه‌ته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ڕاست ده‌که‌ن با بچن وه‌ک په‌که‌ که‌ خه‌بات بکه‌ن خۆیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر واقیعه‌که‌دا ، فه‌رموون به‌ چاوی خۆتان ده‌بینن په‌که‌ بۆخۆی لایه‌کی گه‌وره‌ی ناوچه‌ی بادینانی دابریوه‌ که‌سیش ناتوانی هیچ بڵی..ئه‌و قسانه‌ی تاڵه‌بانی له‌ خۆشه‌ویستی نه‌ بوو بۆ په‌که‌که‌ به‌ڵکو بۆ ده‌مکوتی ئه‌و حیزبۆکانه‌و ئه‌وساش دابڕینی ناوچه‌یه‌کی ئاوا له‌بادینان لێدانی گورزێکی گه‌وره‌ بوو له‌ پارتی دوژمنه‌ سه‌ر سه‌خته‌که‌ی ئه‌وسای تاڵه‌بانی..
تاڵه‌بانی به‌ئاشکرا ووتی به‌ڵێ ئێمه‌ ڕادیۆکه‌مان داخستوه‌ له‌سه‌ر داوای جمهوری ئیسلامی، دۆستایه‌تی خۆمان له‌ گه‌ل جمهوری ئیسلامی به‌ دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ حزبی دیموکرات ناگۆڕینه‌وه‌..
حزبۆکه‌کا‌ن هه‌ندێک منگه‌ منگیان کردو بێ ئه‌وه‌ی جگه‌ له‌شه‌رمه‌زاری هیچ شتێ هه‌ڵبکرێنن ، به‌سه‌لامه‌تی گه‌ڕانه‌وه‌ بنکه‌و باره‌گاکانی خۆیان..
ئه‌مڕۆ کاتی سایتی کوردستان پۆستم کردوه‌، سه‌یری ئه‌و بابه‌ته‌ی هاوکارم سه‌باح عه‌لی قاره‌مان کرد، پێش ئه‌وه‌ی بابه‌ته‌که‌ی سه‌باح بخوێنمه‌وه‌ سه‌یری هه‌واڵه‌که‌ی ئاوێنه‌م کرد، توشی شۆک بووم چۆن ئه‌و هه‌واڵه‌ چه‌واشه‌کاریانه‌ به‌سه‌ر سایتی ئاوێنه‌دا تێپه‌ڕ بوه‌..
بۆیه‌ من لێره‌ به‌ ئاشکرا ڕایده‌گه‌یه‌نم ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی به‌ فیعلی چوبێت بۆ ئازاد کردنی شێرکۆو هاوڕێکان ئه‌و من نه‌ک هه‌ر ده‌بمه‌ ئه‌ندامی یه‌ک‌ێیه‌تی به‌ڵكو ده‌بمه‌ جه‌لالیه‌کی عه‌یار بیست و چوار.
به‌ڵام تاڵه‌بانی خاوه‌نی مێژویه‌کی ڕه‌ش و خۆێناویه‌ نه‌ک هه‌ر له‌ ڕشتنی خوێنی ڕۆله‌کانی کوردی باشور به‌ڵکو کوردانی هه‌ر چوار پارچه‌ی کوردستان، به‌تایبه‌ت دوای ڕاپه‌ڕین ده‌یان پێشمه‌رگه‌و ئازادیئ خوازی کوردانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ ژێر سایه‌ی یه‌کێه‌تیه‌ حه‌یاتیکه‌ی تاڵه‌بانی تیرۆر کران له‌سه‌ر ده‌ستی نۆکه‌رانی ڕژێمی ئێران.

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=ae1c42b5

http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=5346




سه‌دان گه‌ریلای په‌که‌که‌ خۆیان ته‌سلیمی نێچیر بارزانی ده‌که‌ن!

له‌دوای لێدوانی نێچیر بارزانی بۆ میدیای تورکی، باس له ‌گرنگی هه‌و‌ڵه‌ نه‌زۆکه‌کانی ده‌وڵه‌تی تورک ده‌کات له‌مه‌ڕ پرسی چاره‌سه‌ری کورد له‌ باکوری کوردستان سوپاس و ستایشی به‌رپرسانی تورک ده‌کات، به‌بێ ئه‌وه‌ی باس له‌هه‌و‌ڵ و کۆششی چه‌ندین ساڵه‌ی په‌که‌که‌ و ده‌یان جار شه‌ڕ ڕاگرتنو داوای ئاشتی کردن له‌ تورکیا.
هه‌رکه‌سێك له‌ ئه‌لف و بێ سیاسه‌ت تێ بگات ده‌زانێت ، لیداونه‌کانی به‌رپرسانی تورک له‌مه‌ر چاره‌سه‌ری پرسی کورد زیاتر چه‌واشه‌کارانه‌ن نه‌ک ڕاستی، وه‌ک له‌هه‌موو دونیادا ئاوایه‌ چاره‌سه‌رکردنی پرسێک له‌نێوان دولایه‌ن، ده‌بێت به‌ئاماده‌ بوونی هه‌ردو لایه‌ن و بگره‌ لایه‌نی سێهه‌م و چواره‌میش بێت، که‌چی به شێك له‌به‌رپرسانی تورک ده‌یانه‌وێت ئه‌م پرسه‌ به‌لاڕێ دابه‌رن.
ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌تی تورک به‌حه‌ق ئاشی و ئازادی بۆ کوردانی باکور ده‌وێت ئه‌وه‌تا په‌که‌که‌ وه‌ک نوێنه‌ری گه‌ل، ئه‌وه‌تا ده‌هه‌په‌ وه‌ک نوێنه‌ری کورد، ئه‌وه‌ له‌یلا زاناو ئه‌حمه‌د تورک سه‌دانی تر.
زۆرجار سه‌رانی بێ سه‌ری کورد خۆیان ده‌خه‌نه‌و هه‌ڵه‌ کوشنده‌وه‌ کاتێ لێدوان بۆ ده‌زگایه‌کی ڕاگه‌یاند ده‌ده‌ن به‌تایبه‌ت میدیانی نه‌یارو ده‌وڵه‌تانی داگیرکه‌ری کوردستان ، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زۆر به‌رپرسانه‌ مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ ڕوداوه‌کان بکه‌ن ، لێداونی نه‌ک هه‌ر دژ به‌ دۆزی کورد و هه‌ستوو نستی تاکی کورد به‌ڵکو خۆشیان به‌درۆ ده‌خه‌نه‌وه‌.
نێچیر بارزانی له‌ سێ لێدوانی جیاواز له‌مه‌ڕ هه‌مان پرس ده‌ڵێ.
لێدوانی یه‌که‌م ، نێچیر ڕوو له‌به‌رپرسانی تورک ده‌کات و ده‌ڵێ ئێمه‌ وه‌ک پارتی زیاتر له‌ 3600 که‌سمان له‌ شه‌ر به‌کوشتداوه‌ دژ په‌که‌که.
ئه‌گه‌ر ئه‌م لێداونه‌ی سه‌ره‌وه‌ی نێچیر نه‌ک هی سه‌رۆکی حکومه‌تێک بێت به‌ڵکو هی هه‌ر که‌سێک بێت و بڵێ 3600 هاوڵاتیمان به‌کوشتداوه‌ ئه‌گه‌ر له‌م کوردستانه‌ی وێرانه‌ی ئێمه‌و له‌وه‌ ده‌ڤه‌ری پاوانکراوه‌ی خۆمان نه‌بێت، ئه‌وا ئه‌و که‌سه‌ به‌بێ شك ده‌بێ داگایی بکرێت. به‌کوشتدانی هاوڵاتیه‌ک به‌سه‌ بۆ دادگای کردنی حكومه‌تێک.
لێ نه‌ک هه‌ر 3600 که‌سه‌ ئه‌وه‌تا مامه‌و کاکه‌ش له‌شه‌ری ناوخۆی نه‌وه‌ته‌کاندا به‌ دانپیانانی خودی خۆیان زیاتر له‌ 10 که‌سیان به‌کوشتداوه‌ که‌سیش ناڵێ پشتی چاوتان برۆیه‌.
لێداونی دوه‌م، له‌کاتی سه‌ردانی به‌رپرسێکی باڵای تورک بۆ به‌غدا نێچێر به‌په‌له‌ خۆی بۆ پێشوازی ئاماده‌ کردو، له‌شه‌کرشکاندێکی ئابڕو به‌رانه‌دا داوای له‌و به‌رپرسه‌ کرد که‌ یاسایه‌ک ده‌ربه‌ک بۆ لێبوردن له‌په‌که‌و گه‌ریلاکانی.
که‌چی ئه‌م به‌رپرسه‌ی تورک بێ سی و دوو دایوه‌ به‌ده‌می نێچیرداو ووتی. ئه‌وه‌ ئیشی ئێمه‌یه‌ نه‌ک ئێوه‌.
سێهه‌م لێدوانیش نێجیر ده‌ڵێت ، په‌که‌ له‌باکوری عێراق ژماره‌یان که‌مه‌و ئێمه‌ ده‌توانین لێان ببورین خۆیان ته‌سلیم بکه‌نه‌وه‌..
نێچیر بیری شه‌ڕه‌ میژویه‌که‌ی زاپی چۆته‌وه‌ که‌ هه‌زاران جه‌ندرمه‌ی تورک له‌هێرشێکی گه‌وره‌دا به‌ پشتیوانی ئه‌مه‌ریکاو ئیسرایل چۆن له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و چه‌نده‌ گه‌ریلایه‌ی که‌ نێچیر زۆر به‌ لاوازو که‌م ناویان ده‌بات تێکشکا.
نێچیر واده‌زانی چه‌ند سه‌د که‌سێک له‌ قه‌ندیل گیریان خواردوه‌ چاوه‌ڕێ ی لوتف و مه‌رحه‌مه‌تی ئه‌ون به‌سواری سه‌یاره‌یه‌ک
بیانهێنێته‌وه‌ بۆ سه‌ری ڕه‌ش.
مه‌گه‌ر نێچیر پێشوازی چه‌ند هه‌زار کوردی باکوری کوردستان نه‌دیت له‌ ده‌روازه‌ی خاپور چاوه‌ڕیی گروپی ئاشتیان ده‌کرد
مه‌گه‌ر نێچیر ئه‌و ملیۆن کورده‌ی نه‌دیت له‌نه‌ورۆزی ڕابوردوو له‌ده‌وری وتاره‌که‌ی له‌یلا زانا کۆبوونه‌وه‌.
نێچیر لایه‌نی کورد و خه‌ڵکه‌که‌ی نابینێت، به‌ڵکو به‌لێدوانێکی چه‌وشه‌کارانه‌ی داگیه‌ر که‌ران کوردستان ده‌که‌ێته‌ سه‌ما.
چونکه‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی نێچیرو بنه‌ماڵاکه‌ی له گه‌ڵ به‌رژه‌وندی داگیرکه‌رانی کوردستان یه‌ک ده‌گرێته‌وه‌ به‌تایبه‌ت ده‌وڵه‌تی تورک نه‌ک به‌رژه‌وه‌ندی کورد له‌پارچه‌کانی تری کوردستان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە