بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تۆ شەرم ناکەیت کە سەرۆکەکەت درۆزن بێت؟

Monday, 12/12/2011, 12:00


ئەڵێن سەرۆک وەلی ئەمری کۆمەڵگەیە ، لە شێوە فەرمانڕەوایی ڕۆژهەڵاتیشدا ئەو خۆی بە باوکی خەڵک دەزانی و خەڵکیش پێ ی دەڵێن بابە سەدام و بابە تاڵەبانی و بارزانی باوکە رۆحیەکەیە، پێگەی باوکایەتی بۆ بابە مەسعودیش جێهێشتووە . سەیرە کەسێک باوکێکی درۆزنی هەبێت و سەرزەنشتی نەکات ، بەباوکی خۆی نەڵێت بابە بەسە درۆکردن و هەڵخەڵەتاندمان ، سەیرە مندالەکانی چەپڵە بۆ درۆ و ناپاکی و خیانەتی باوکیان بکوتن . ئەرێ گەلۆ مەگەر نیشتمان دایکمان نیە ؟!، ئەو باوکە ناپاکە مەسعود بارزانی سەرۆکی هەرێم (ئەوانەی دەنگیان بە سەرۆک بوونی داوە) دەیان جار خیانەتی لە نیشتمانی دایکمان کرد و دەیکات ، بۆ بەزەییەکتان بەو دایکە کەساسەدا نایەتەوە کە هەموو جەستەی قەتماخە برینی شوێن شەقی پاسدار و جەندرمە و حەرەس جمهوری و زێرەڤانەکانی ئەمڕۆیە ؟ مەگەر ئێوە دایکی خۆتان خۆشناوێت ؟ مەگەر وەفاتان بۆ ئاو و هەواکەی نیە و گۆڕیوتانەتەوە بە ئاوی معەلەبی تورکی و هەوای دۆلارە دزراوی خوێنە رەشەکەی نیشتمانی دایکمان کە نەوتەکەیەتی !.
ئەو سەرۆکە درۆزنەی کە لەترسی ڕاپەڕینی ١٧ی شوبات بە تەلەفۆن هاواری دەکرد بۆ باوکی شەهید ڕێژوان و دەستی حاجی عەلی ماچ دەکرد چونکە هێشتاکە ئۆپۆزسیۆن پشتی بەردەکی سەراکانی ئازادی بەرنەدابوو ، پەیمانی پێدان لە ماوەی چوارمانگدا چاکسازی بنەڕەتی بکات ، چوارمانگ بوو هەشت و لەبری چاکسازی کوردستان و پارتی و پارتی و کوردستانی لەیەک مارەکرد و لە دوا قسەیدا ئەڵێت : پارتی بنەماڵە و کوردستان یەکێکن ، ئەوەی دوژمنی پارتی بێت ،دوژمنی کوردیشه‌ ؟! لە پاش هەشت مانگ لە پەیمانە چوارمانگیەکەی نەوشیروانی لە گردەکە بێ تەقە چەککرد و لە بادینانیش چزووی یەکگرتووی دەرهێنا و لە هەولێریش بە خشکەیی ئەو تۆزە سەوزاییەی یەکیەتی لە حکومەتەکەی بەرهەمدا هەبوو بنەبڕی کردن ، لوتی کۆسرەتی لە دێگەلە شکاندو نەیهێشت بچێتەوە ماڵەکەی خۆشیەوە ، کلک و پەڕوباڵی نوسەران و ڕۆشەنبیرانیشی کرد ، ئینجا پێتان ئەڵێت ئەوە ئەرز و گەز ، پەیمانی چوارمانگەکەی چاکسازیم بەجێ ناهێنم و درۆم کرد و چیتان لەدەست دێت کام بارەگایە سەختە بابۆتان بسوتێنم ، کام گردەتان قایمە بە بێ تەقە سەرکردەکانی ریزدەکەم لەبەردەممدا کڕنۆش بەرن !
بەڵام ئەی تۆ ؟ ئەی گەل ؟ هەروا بە ئاسانی درۆکانی ئەو سەرۆکە درۆزنە قبوڵ ئەکەیت ؟ ئەگەر ئەوان بۆ بودجە و دەستەڵات ملیان کەچ کەن ، تۆ هەتە و نیتە دایکێکە نیشتمان ، چۆن لە ڕوت دێت لە ژێر سێبەری پیرە بەڕوویەکدا سەیرانێک بکەیت کە سەرۆکەکەت درۆی لەگەڵ ڕەگ و لق و گەڵاکانیدا کردبێ ؟ چۆن شەرم ناکەیت قومێ ئاوی ئەو خاکە بخۆیتەوە کە سەرۆکێکی درۆزن لەسەرچاوەوە دەستی ناپاکی تێ نابێ ؟ چۆن داوای باوەشێکی میهرەبان لەودایکە نیشتمانە ئەکەیت ، کە خیانەتی سەرۆکەکەتی بۆ بپۆشی ؟ چۆن ئەتوانیت داوای ڕاستگۆیی لە منداڵەکانت بکەیت لە کاتێکدا ئەو منداڵانە فێری چەپڵەلێدان بکەیت بۆ درۆکانی بابە مەسعودبارزانی . ... بەڕاستی سەیرە !

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە