کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە سەر سێ هەواڵی گەرم گەرما و گەرم بخوێنەرەوە

Tuesday, 19/07/2011, 12:00






31ی ئابی ئه‌مساڵ ده‌که‌وێته‌ یەکەم ڕۆژی جەژنی ڕەمەزان

بۆ پارتی ئەمساڵ دوو جەژنە، ئەگەر ئەندامانی پارتی بەڕۆژوش نەبن لەجیاتی جەژنی ڕەمەزان دەتوان جەژنی 31ی بگێڕن.
ئەگەر 31ی ئاب ڕۆژی شانازیی و سەرکەوتنی پارتی بێت، ئەو ە بۆ ئێمەی کورد ڕۆژێکی ڕەش و پڕ نەفرەتە لەم بنەماڵەیەی، کە فرچکیان بەجاشایەتی و نۆکەرایەتی بۆ نەیارانی کورد گرتووە.
لەسەر خیانەتی ئەم ڕۆژەی پارتی زۆر بابەت نووسراوەو زۆر شت گوتراوە، بەڵام هەتا ئێستاش سەرانی 31ی ئاب لە کوردستان حوکم دەکەن، کەواتە، ڕاشکاوانە دەڵیم ئەم تاوان و خیانەتەی ئەم بنەماڵەیە وەک هەر خیانتێکی تری مێژووی بەبێ سزا تێپەڕی و هێشتا ئێمەی کورد هێندە میللەتێکی زیندوو بە ئاگا نین، کە ئ و بەناو سەرکردە و سەرۆک عەشیرەتانەی خیانەتی نیشتیمانیی ئەنجام دەدەن به‌سه‌ر خۆمانه‌وه‌.
تاکە پرسیارێک کە لە خەڵکی کوردستان و گەلی کوردی دەکەم: ئایا ؟ بارزانی دوای 31ی ئاب دەبوایە سەرۆکی هەرێم بوایە، یان لەسەر ئەم خیانەتەی سزا بدرایە؟



ئەنفالچیەکانمان لێدەکەن بە پاڵەوانی فلیم
فیلمی "من به‌ كرێگیراوی سپیم" له‌ لایه‌ن هونه‌رمه‌ندێكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌ ناوی ته‌ها كه‌ریمی خه‌ڵكی بانه‌‌ و به‌ هاوكاری وزاره‌تی رۆشنبیری و لاوان ده‌ركراوه‌.
نامەکەی عەلی مەحمود، کە بۆ هەر یەک له‌ وەزیری بەناو ڕۆشنبیری و شەهیدانی ناردوە، بەحەق جیگای قسە و باسێکی جدییە، هەرچەندە لەم هەرێمەی ئێمە لەسایەی دەسەڵاتی ڕەشی هەردوو بنەماڵەی بارزانیی و تاڵەبانی پارێزه‌ر و داڵدەدەری زوربەی زۆری جاش و ئەنفالچییەکان بووه‌، هیچ پێرۆزییەک نەماوە.
ماوەی 20 ساڵە ئەم دوو حیزبە دەسەڵاتدارن، بە پێچەوانەی هەرچی دەسەڵات و حکومەتی ئەم سەرزەمینە، لەهیچ شوێنێکی ئەم دونیایە نەبووە و نابێت تاوانبارانی گەورەترین کارەساتی کۆمەڵکوژی گەلێک داڵدە بدرێن، کەچی سەرانی ئەم دوو حیزبە هەر بە داڵدەدان و پاراستنیان نەوەستان بەڵکوو. باشترین پلە و پایەشیان پێ بەخشیوون، ئەوەتا بۆ پشت ڕاست کردنەوەی ئەم قسانە، 20 ساڵە سەرەڕای هەوڵی ڕیكخراو، کەسایەتی و کەسوکاری قوربانیانیش نەتوانراوە تەنانەت جاشیک دادگایی بکرێت، دەسەڵاتی نەگریشی کوردیش هەر بەمەوە نەوستاوە! لە تازە ترین کاری قێزه‌وندا ئەوەتا ئەنفالچیە تاونبار و داواکراوەکانی لەلایەن دادگای باڵای تاوان دەکرێنه‌ پالەوانی فلیم و زنجیرە تەلەفزیۆنیەکان، بەمەش گەورەتیری سوکایەتی بەکەسوکاری قوربانیان دەکەن .
لینکی نامەکەی عەلی مەحمەد ..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=5b7c41b9


فه‌رمانده‌یه‌كی‌ یه‌كێتی‌ هاوكاری‌ سوپای‌ پاسداران ده‌كات .
مێژووی ڕەشی ئەم دوو حیزبە پڕە لە پاسدار هێنان، پێش کەوتنی پاسدار، هێنانی جەندمەی تورکی، پێشکەوتنی جەندرمە هتد...
پارتی لە شەستەکانی سەدەی ڕابوردوە بە ئاشکرا و نهێنی چەندین جار ئەم سیناریۆیەی دوبارە کردۆتەوە دیارترینیان ساڵی 1979 کاتێ پێش ڕەوی سوپای پاسداریان بۆ سەر هەردوو حیزبەکەی ڕۆژ هەڵات و داگیرکردنەوەی ناوچە ئازادکراوەکان بۆ سوپای پاسداران، ئەوسا یەکیتی بە پاسدرا موەقەتەی ناو دەبردن.
ڕۆژ هاتوو چوو .. یەکیێتیش هەمان سیناریۆن خیانەتی پارتی دووبارە کردوە، ئەمیش پاسداری هێنایە سەر شاری کۆیە.
لەکاتێکدا چەند ڕۆژێکە شەڕ و پێکدانی گەرم لە نێوان سوپای پاسدارانی دۆستی گیانی بە گیانی دەسەلاتی کوردی و پەژاک بەڕیوە دەچیت، هەواڵێک باس لەهاوکاری و هاوئاهەنگی بەرپرسێکی خانەنشینی یەکیێتی دەکات کەچۆن هاوکاری سوپای پاسداران دەکات، بۆردومانی تۆپخانەکانی ڕژێمی سێدارەی ئێران درێژەی هەیە و، سنور بەزاندنی هیزی داگیرکەری سوپای پاسداران کەس ناتوانی نکوڵی لێ بکات، تەنیا وەزیرە بێ بەرگریەکەی حکومەتی هەرێم جەبار یاوەر نەبێت..جاری پێشووش سوپای پاسداران هیچی ئاوای نەمابوو بگاتە ناو چۆمان و خۆیان ڕاشکاوانە دەیانووت چەند کیلۆمەترێک لەناو خاکی عێراق داین، کەچی هەمان ناوەزیر نکوڵی لێدەکرد.. ئاوا دەبێت بەرگری کردن لە خاكی هەرێم!؟

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە