بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هەواڵە گەرمەکانی کوردستانپۆست

Wednesday, 21/08/2013, 12:00


(١)
ئەمرۆ ڕۆژی ماڵئاواییە لە بارزانی و لە ئۆپۆزسیۆن!
زۆر بەکورتی....
مەسعود بارزانی لە ئەمڕۆ بەدواوە وەک کاڵایەکی ئێکس پایەر(ماوە بەسەرچوو) مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت..کەسمان نکوڵیمان لەوە نیە، زۆرمان لەسەر نوسی و کەممان نەوت.
بەڵام دوا بەدوای کودەتاکەی 80ی 6 دیوە خانەکەی ئەرسەلان بایز
هەڵوێستی ئەو سێ گروپەی بانگەشەی ئۆپۆزسیۆن دەکەن، هێندە لاواز بوو، مەردوم شەرمی لە ئۆپۆزسیۆنی وڵاتانی تریش دەکردەوە گەر ئەوە حاڵیان بێت
لە بەیاننامەیکی شەرمنانەیان وەک مێژووی چەند ساڵەیان،ئەگەرێکی لاوازی ئەوەیان هیشتەوە کە ڕۆژی 20ی8 بایکۆتی پەرلەمان دەکەن..
لەبەر گەرمای ئەمساڵ و رەمەزان پرسەکەیان دوا خست بۆ دوای جەژنە پیرۆزە.
کەچی خەریکە وردە وردە بەخشکەیی لەوەش پەشیمان دەبنەوەو دەڵین ئەگەر پرسێکی گرنگ بێت کە پەیوەندی بە ئاسایشی نەتەوەیی هەبێت ئەوا بەشدار دەبن، نەبادا دەسەڵات یاسای مەترسی دار تێپەڕێنێت!!
من تەنیا دوو پرسیاریان لێ دەکەم
1/ بە درێژایی مێژووی ئێوە لەناو ئەم هۆڵەی کە بەوێنەی بارزانی باوک ڕازاوەتەوە کەی توانیوتانە ڕێگا لە دەرچونی یەک یاساش بگرن.
2/ کەی ئەم هۆڵەی کە ئێوە موچەی خەیاڵی لێ وەر دەگرن، پرسی نیشتیمانی و ئاسایشی نەتەوەیی لێوە باس کراوە و دەکرێت؟

(٢)
لە ڕۆژئاوای کوردستان چی دەگوزەرێت؟

شایەد حاڵیک و بەرپرسێکی باڵا وای گێڕایەوە:
لەکاتی ئازاد کرد کرنی یەكێک لەشارەکانی ڕۆژ ئاوای نیشتیمان، برایانی (ئەلپارتی و ئازادی) هەر دوو حیزبەکەی سەر بەبنەماڵەی بارزانی ، داوای بەشداری کۆبوونەوەو بەشداری لە حوکمیان کرد، ئێمەش قبوڵمان کرد.. دوای کۆبوونەوەکە (پێویستمان بە ١١٧ کەس بوو کەلە خاڵە جیاجیاکانی شار بۆ پاراستنی هاوڵاتیان و ئاسایشی شار..داوامان لێ کردن،،لەو ١١٧ کەسە دەتوان چەند کەس بنێرن بۆ بەشداری ووتیان..(٥) کەس..ووتمان باشەو قبوڵمانە...١١٢ کەی تر بۆ ئێمە..کەچی یەکسەر پرسیاریان کرد.. مووچەی ئەم (٥) ئەندامەی ئێمە چەند دەبێت...
پارتی وای فێر کردوون هەر داوای پارەو موچە بکەن،،لەکاتێكا هێزەکانی (پەیەدە) بێ پارەو موچە ئامادەی گیانبازین.
دوای ئەوەی هەموو هەوڵەکانی پارتی سەریان نەگرت بە دابەش کردنی ڕۆژئاوای کوردستان بۆ دوو ئیدارەیی و تاقی کردنە تاڵەکەی باشوور کە تائێستاش پێوە دەناڵینن!
پارتی جارێکی تر دەیەوێ لە ڕێگای پارەو پێدانی موچە ، چەواشەکاری بکات..
پارتی پێشنیاری کردووە، موچە بۆ فەرمانبەرانی کوردانی ڕۆژ ئاوا ببرێتەوەو بەڵکو بتوانێت لەم ڕێگاوە..سیاسەتەکانی تورکیا پیادە بکات..
لە کۆتاییدا هەر ئەوە ماوە بڵێن..بۆ سێ مانگ زیاتر بوو ، پارتی دەروازە ڕۆژئاوای داخستبوو، هەموو دونیا ئەو ڕاستیە تاڵەی باش دەزانی..کەچی لەم چەند ڕۆژانەی داویی لە ژێر فشاری هەموو لایەک دەروازەکەی کردوەوە،هەزار پەنابەی کوری ڕۆژ ئاوا گەیشتنە باشووری وڵات...
لێرەدا تەنیا پرسیارێک کەلەپارتی دەبێت بکرێت..گەر دەروازە دانەخرا بوو ئەم لێشاوی ئاوارانە خۆ لە ئاسمانەوە دانەبارین!

(٣)
ناحەقی لە کوردستانپۆست!
جارێکی تر سایتی لڤین کەوتەوە دزینی بەڵگەیەکی کوردستانپۆست...برادەرانی ستافی سایتەکەیان وەک پاسەوانی ئازا.لەچاو تروکانێکدا ئەو بەڵگەیەیان کۆپی کردو. لۆگۆکەی کوردستانپۆستیان لەسەر لابرد...بەڵام دوا بەدوای ڕون کردنەوەکەی کوردستانپۆست، بەڵگەکەیان لابرد..پاشان دەیان سایتی تر و دەزگاکانی ڕاگەیاندن هەمان دزی لڤینیان دوبارەوە کردەوە.لەوانە سایتی کۆمەڵ نیوز و چەند سیتۆکەیەکی دیکە کە هەمان هەواڵیان دزیی و وتیان ئێمە لە سایتێکی ئیسلامییەوە وەرمان گرتووە، واتە دزێک لە رێگای دزێکی ترەوە دزی کرد.

چەند ساڵیک لەمەوبەر وەک یەکەم ڕۆژنامەنووسی کورد چاو پێکەوتنێکم لەگەڵ کۆنە ساواک (عیسای پژمان) کرد..لە کوردستانپۆست هەم بەنوسین و هەم بە ڤیدیۆ بڵاوم کردەوە لەگەڵ کۆمەڵیک وێنە کە لە ماڵەکەی خۆیی و لەناو ئەرشیفی ئەوە گرتمان، کەچی دوای ماوەیەک ، سایتی لڤین، هەمان ئەو چاو پێکەوتنە بەکەمێک دەستکاری کردنەوە بەناوی چاودێرێک بڵاو کردەوە. تەماسای ئەم بێ چاووروییە بکەن.
خەرمان بەرەکەت لڤین..گەر دەمیشیان بکەیتەوە لافی شەفافیەت و میدیای ئەهلی لێدەدەن ، بە ئاشکراش دزی دەکەن، ئاخۆ ئەگەر بودجەی کوردستان بدەنە دەست ئەمان چی لیدەکەن،

دزی کردن هەر دزیە کردنە هەرجۆرە کەلو پەلێک بێت.
هیوادارم و داوایان لێدەکەم دوبارەی نەکەنەوە..هەرچەندە پێشتریش ئاگادار کراونەوە.

(٤)
براکانی سەردەشت عوسمان و لیژنەکەی ئامادە کردنی کتێبەکەی!
بۆ بینین لینکی ئەو بابەتە و ڕون کردنەوەکەی کوردستانپۆست کلیک لێرە بکەن تکایە..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=3ec485f9

ڕوون کردنەوەی من
من وەک ئەندامێکی ستافی کوردستانپۆست کە کاکە سەردەشت لەڕێگای منەوە بابەتەکانی دەنارد و لەیەکەم ڕۆژی ڕفاندەکەی و پاشان شەهید کردنەکەی..دەیان بابەت و بەدواچونم بۆ کردووە.. تەنانەت سات بە سات وەڵامی لێژنەکەشم داوەتە و زیاتر لە ١٥ بابەتم بۆ نووسی و لەچەند دەزگایەکی ڕاگەیاند ئەو پرسەم باس کردوە دواجار لە بەرنامەیەکی ڕادیۆ و نەواش ساڵی پار بۆ یادی ساڵانەی چاو پێکەوتنێکم ئەنجامدا..
قسە کردن لە کەیسی سەردەشت هێندە ئاسان نیە، دەبێت ڕاستەوخۆ لەگەڵ دێوزمەکەی سەری ڕەش بکەیتە دەستەو یەخە.
لەبەرامبەر هەموو ئەو هەوڵانە.. لە کتێبەکە کە گوایە سەرجەم بابەتەکانی لەسەر کەیسی سەردشت عوسمان، تەنیا ٢ بابەتی من بڵاو کراوەتەوە لە کاتێکدا کە پێشتر من هەموو بابەتەکانی خۆم بۆ سایتەکەی کەبەناوی سەردەشتوە کراوەتەوە نارد بوو؟
بۆیە وەک هەڵوێست وەر گرتنێک داوا دەکەم بابەتەکانی من لە سایتەکەیان لابەرن
گەر قەولە بەشی دوومی کتێبە چاپ بکرێت..ئەو داوا دەکەم هیج بابەتێکی منی تێدا چاپ نەکەن، نەک ئەمە داوا لە خوێنەرانیش دەکەم کە بایکۆتی کڕینی ئەو کتێبە بکەن، چونکە هیچ میسداقیەتێکی راگەیاندن و بەڵگەی مێژوویی تێدا نییە، ، نەک تەنها ئەوە داوا لە براکانی سەردەشت عوسمانیش دەکەم کە چیدی ئەو کەیسەی سەردەشت عوسمان بە بنەماڵە و بە حیزبوون نەکەن، سەردەشت لە خوێنی ئیوەیە، لەوە زیاتر هیچ مافێکی بە ئیوەوە نییە، ئەو کەیسە کەیسی میللەتێکە لە پیناو ئازادیی رادەربڕینا، تکایە بازرگانی بە  سەردەشتی براتانەوە مەکەن.
سەردەشتی ئاشقی ئازادی و کەیسکەی زۆر لەوە گەورەترن کە ئەم لیژنەیە بە ئارەزووی خۆیان چی بابەتێک و بەدوا چونیکیان بە دڵە بڵاوی بکەنەوە..
سەردەشت کوڕ و کەس و خۆشەویستی هەموومان بوو...
کاکە سەردەشت نوسرێکی بوێر و پەیامنێکرێکی کوردستانپۆست بوو. ئەک ئەندامێکی حیزبی کومۆنیستی کرێکاریی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە