تا ئیستا نهوزاد هادی نازانێت قاسم ئاغا موستهشار و ئهنفالچیی بووه!
Tuesday, 12/10/2010, 12:00
سەرەتا : جێگای سەر سوڕمانە کە بۆچی لەجیاتی حکومەتی هەرێم یاخود باشترین بڵێین له جیاتی پارتی، نەوزاد هادی دێت و لەسەر کەیسی قسام ئاغا لێدوان دەدات؟
دەبوایە یان قسەکەری حکومەت یان قسەکەری مەکتەب سیاسی پارتی لێداونی لەبارەی قاسم ئاغا بدایە!
بۆ ئەوەی بۆ نەوزاد هادی و تەواویی ئەوانەی کە پرسی قاسم ئاغاکانیان مەبەستە، قاسم ئاغا ئەوە جاری یەکەمی نییە دێتەوە هەولێر و میوانی بنەماڵەی بارزانی دەبێت.
پێش هەر کەس لە ئێمە سەید کاکەی پێشمەرگەی کۆنی حزبی سوشیالیست و ئەندام پەرلەمانی لیستی پارتی خولی پێشوی پەرلەمان، لەناو هۆڵی پەرلەمانەکەی عەدنان موفتی ڕاشکاوانە باسی گەڕانەوەی قاسم ئاغای کرد، ووتیشی:(لەسەر عیسابی پارتی لە مەلا هۆمەر قەسری لۆ دروست دەکرێت)
نازانم نەوزاد هادی وا دهزانێت ئهو خهڵکه وهکو قهل گوێزی درواوهتێ و هیچی له بیر نییه؟
دەربارەی لێدوانەکەی پارێزگاری جاش و ئەنفالچیەکانی سەر بەپارتی، کە گوایە جەنابی نەیزانیوە داوای یاسایی لەسەرەو دادگای کۆیە کەمتەرخەم بوە! با نهوزاد هادیی به خۆی پێ بکهنێت و گاڵته به عهقڵی ئهو خهڵکه نهکات. هەموو خەڵکی کوردستان دەزانێ کە قاسم ئاغا تاوانباری ئەنفالە و دەیان داوای یاسایی لەسەر تۆمار کراوە، وەک زوربەی سەرۆک جاشەکانی لای سەرۆک بارزانی، هەم لە دادگاکانی کوردستان فەرمانی گرتنی هەیە، هەم ناویشی لە لیستی دوەمی داواکراونی بەشداربووی ئەنفال لە دادگای باڵای تاوانەکان ناوی ئەویشی تێدایە، خۆت ڕێگر بووی تەنانەت لە خۆپێشاندانی کەسوکاری قوربانیەکان و خەڵکی دەڤەری کۆیه!
جا چۆن ڕێگای دادگایی کردنی دەدەیت، ببورە جهنابی پاریزگاری ههولێر، دادگاییکردن و ڕادهست کردنی بۆ دادگا لە سەڵاحیەتی تۆدا نییە، بەڵکۆ ئەوکەیسە باڵانایە هی سەرۆکهکهته! تۆ وەک کۆیلەیە هەرچیەکت پێ بفەرموون جێ بەجێی دەکەیت!
کاتێكیش دەڵێت جەنابی قاسم ئاغای هاوەڵت، ویستویەتی لە ڕێگای فرۆکەخانەی هەولێروە سەفەر بکات ڕێگریان لێ کردوە، بەڵام ڕوونی ناکەیتەوە، کە کێ ڕێگری لێکردوە و بۆچی؟!
کاتێک کەسێكی گومان لێکراو ڕێگای سەفەری لێ دەگیرێت، دەبێ ئەو کەسە دەست بەسەر بکرێت و بگیرێت، ئایا ئهمه نازانیت که یاسا دهبێت وا جێ بهجێ بکرێت و تاوانبار دهستبهجێ بگیرێت؟
ئەی ئەگەر لە ڕێگای فرۆکەخانەوە سەفەری نەکردوە، هەڵبەتە جهنابت دەزانی، کە لەچ ڕێگایەکەوە کوردستانی جێهێشتوە! کهوابوو تۆ دهزانێت بهرهوه کوێ جووه! ههرچهنده هەموو ئەگەرەکان، ئهوه دهمراست دهکهنهوه، کە تا ئێستا هەر لەسەری ڕەشه
لەکۆتاییدا ئەگەر دڵنیا نیت، قاسم ئاغات، کەس داوای یاسایی لەسەر تۆمار کردوە، ئەوا خۆ دەیانی تر لەژێر ڕەحمەتی سەرۆک بارزانیدایه، بۆ پرسیار لهوه ناکهیت که نهێنی ئهمه له چییدایه؟
سەدان داوای یاساییان لەسەر تۆمار کراوە، تاکە مەرجیشیان ئەوەیە کە سەرۆک فەرمان بدا بۆ ئەوەی ئامادەی دادگابن، زهحمهت نهبێت به سەرۆکهکهت بڵێ بهڵکو هیمهتێک بکات و پهیرهوی یاسا بکات و تاوانکار رادهستی دادگا بکات. بیری بخەرهوە!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست