بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


کوردستانپۆست بەرەو کوێ؟! (بەشی دووەم)

Wednesday, 14/09/2011, 12:00


کوردستانپۆست له‌ چه‌کوشه‌وه‌ بۆ کوته‌ک، لە ڕەخنەوە بۆ ڕووخانی ئەم دەسەڵاتە.
کوردستانپۆست لەدوای کۆنفرانسی یەکەمی دەست بەشێوەیەکی تری خەبات دەکات

ڕووداوە خوێناوییەکەی 17ی شوباتی سلێمانی، پاشان هاتنە سەر شەقامی هەزار خەڵکی ناڕازیی پێمان دەڵێت: ئیتر کاتی ئەوە هاتووە ئەم دەسەڵاتە مافیا و بنەماڵەیی و نادیموکراسی و نانیشتیمانیە دەبێ نه‌مێنێت و فرێ بدرێتە نێو زبڵدانی مێژووه‌وه‌.
هیچ پاساوێک نەماوە بۆ مانەوەی ئەم دەسەڵاتە، ئاگری شۆڕشی به‌هاری عەرەبی و باکوری ئەفریقا تادێت نزیک دەبێتەوە، لەگەڵ مەرگی هەر دیکتاتۆرێکی ناوچەکەدا، دوو دیکتاتورەکەی ره‌زاگران و سه‌ره‌تانه‌که‌ی لەمەر خۆشمان ترسی تەواویان لێ دەنیشێت و ناچار چەند بڕیار و لێدوانی ڕیاکارانە و چەواشەکاری بدەن.
دوا گاڵتەجاری ئەم دوایەی ئەم چوار خاڵەی بارزانی بوو کە کەس نەیزانی ئایا بۆ جەژنانە بوو یان خێری گۆڕی دایکی کۆچ کردووی بوو به‌ کورد و به‌ ئۆپۆزیسیۆنی دا؟! هەرچەندە جگە لەگەڕانەوەی بودجەکەی سێ گروپەکەی بەناو ئۆپۆزسیۆن هیچی تر ناچێتە خانەی جێ بەجێ کردنەوە.
سەیر بکەن چۆن دوو ڕووژ لەمەو بەر بارزانی دەڵێت ڕیکەوتنە سیکۆتینه‌ سترتیژییەکەی نێوان یەکێتی و پارتی تا دێت بەهێز و تۆکمه‌تر دەبێت
دواتر لە کۆبوونەوەی تاڵەبانی لەگەڵ حیزبۆکەکانی حسک و مسک و بزوتنەوەدا، خودی تاڵەبانی دەڵێت دووی ئیدارەیی بە هەرێمی کوردستانەوە ماوە.
چەندین ساڵە دەسەڵاتی کوردی خەڵک سەرقاڵی ئەم سیکۆتینه‌ ستراتیژیە دەکەن، کە جگە لە دزینی سەروەت و سامانی کوردستان دابەشکردنی بەسەر هەردوو بنەماڵەدا هیچ تر نیە، یەکێتی و پارتی تاسەر ئێسقان دژ بەیەکن، هەمیشە لە ژێرەوە خەریکی پاشقوڵ لەیەکتر گرتنن، بەڵام لەسەرەوە ڕیکن ، بۆ بەپەرچ دانەوە هەر ناڕەزایەتیەکی خەڵک دەیان چەکدار لەم شارەوە بۆ ئەو شار دەگوازنەوە، باشترین نموونەش ، هێنانی هێزی زێرڤانی بۆ سەر خەڵکی سلێمانی لە چەند کاتژمێرێکدا..
مێژووی ئەم چەند مانگەی دوای 17ی شوبات، ئەوەمان پێ دەڵیت، کە گۆڕان و دوو حیزبە ئیسلامییەکە نەک هەر ناتوانن، چی تر وەک هیزێکی ئۆپۆزسیۆن خۆیان پێناسە بکەن، بەڵکو ڕێگرن بوون لەبەردەم ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتەدا، ئەگەر هەزاران ئەندام و هەواداریان شان بەشانی خەڵکی ناڕازیی لەسەر شەقام و مەیدانیە ئازادیەکان دابوو بن، بەڵام بەپێی بەرژەوندی تایبەتی خۆیان ئەندامانی خۆیان دەجوڵان و پێیەکیان لەناو خەڵک و پێیەکەی تریان لەناو ژووری کۆبوونەوکانی خۆیان و دەسەڵاتدا بوو، بۆیە ڕۆژیان بەم رۆژەج گەیشت، کەواتە دەبێت ڕێگاچارەیەکی تر هەبێت، بۆ ڕابەرایەتی نارەزایی شەقام و ئەمجارە دروشم دروشمی لە گٶرنانی ئەم دەسەڵاتە بێت.
کوردستانپۆست وەک مێژووی خۆی هەمیشە پێشەنگی ناڕەزایەتیی و دروست کردنی کەسایەتی و ڕەخنە گری بوێر بووە، کەواتە با هەموونان چەکوشەکەی کورسستانپۆست دابنێین و کوته‌کێک هه‌ڵبگرین بۆ ڕوخانی ئەم دەسەڵاتە، سه‌رانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌، به‌رپرسه‌کان، ده‌سه‌لاتداره‌کان، به‌هۆی ئه‌و پاره‌ زۆره‌ی بۆیان رژاوه‌ و، گیرفان و سه‌ریان هێنده‌ زل و له‌شیان ئه‌وه‌نده‌ خرت بووه‌، ده‌بێت له‌ بری چه‌کووش، کوته‌کیان بۆ هه‌ڵبگریت.
ئه‌مانه‌ بیست ساڵە نەیانتوانیوە تەنانەت چەند لاپەڕەیەک بۆ دەستوری کوردستان بنووسن.
بیست ساڵە نەک هەر بێ دەنگن لەبەرامبەر لەشکرکێشی تورکیا و ئێران بۆ سەر خاکی هەرێم بەڵکو هاوکار و هاوڕاشن لەگەڵیان، ڕۆژانە خوینی هاوڵاتیان کورد دەرێژن و بەجێ ئەوەی هەڵۆێستی توند لەبەرامبەریان وەر بگرن، یان هەرچی پەیوەندیی سیاسی و بازرگانییە بیوەستێنن ، دێن سەرکۆنەی پەکەکە و پەژاک دەکەن، خەریکن جارێکی زەمینە شەری کورد بە کورد بە کوشتدان خۆش دەکەن.
دوا لێدوانی مامۆستا نازمی کۆنە دزی گومرگەکانی سەر سنور وەک نوێنەری دەسەڵاتی کوردی لەتارانە دەڵیت:حکومەتی هەرێم و جمهوری ئیسلامی ڕیکەوتن و پەیوەندی ستراتیژیان هەیە، چۆن ئەوان لەبەر خاتری چاوی پەژاک و پەکەکە ئەم پەیوەندییە واز لێ دێنن.
هێشتا سەرقاڵی نووسینی ئەم چەند دێڕە بووم، هەواڵی ئەوەش بڵاو بوویه‌وه‌، کە بارزانی گوایە سەردانی تاران دەکات، بۆ تازە کردنەوەی پەیمان و ڕێکەوتنی ژێر بە ژێر دژ بەخواستی گەلی کورد بەتایبەت کوردانی ڕۆژهەڵات، کەخودی بارزانی و پارتی مێژووییەکی تاڵ و قێزەونیان هەیە بەرامبەر شۆڕ ش و بزوتنەوەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەر لە قازی نەمرەوە تا ئەمڕۆ.

تاکە چارەسەرێک بۆ ڕزگاربوون لەم دوو بنەماڵەیە، شۆڕ شه‌ ... راپه‌ڕینه‌، خۆرێکخستنه‌، زیندووکردنه‌وه‌ی شانه‌ نووستووه‌کانه‌ و ڕاماڵینی ئه‌م پیس و پۆخڵه‌ سیاسیانه‌یه‌، ئه‌گه‌ر کورد بیه‌وێت رزگاریی بێت و به‌ ئاسووده‌ بژی. دەبێت لانی کەم ئەم دوو بنەماڵیە ئاسەواریان نەمێنێت.
ئەوانەی لەگەڵ نەمانی ئەم دەسەڵاتەدان لەهەر کوێ یەکی ئەم جیهانەن، لەهەر پارچەیەکی داگیرکراوی کوردستانن، با بین و دەنگ و ڕەنگمان یەک بخەین، بۆ ئێمە چیمان لە وڵاتی میسر و تونس کەمترە، بەچاوی خۆمان دەبینین ، ڕژێمە خوینڕیژەکەی سوریا چۆن خوێنی هاوڵاتیانی خۆی دەڕێژێ ، خەڵکی شەرافەتمەندی سوریاش سورترن لەسەر ڕاپەرین و دروشمیان تەنیا نەمانی ڕژێمە بەعسییەکەی بەشار ئه‌سه‌ده‌.

با دروشمی ئەمجاره‌مان بۆ ڕاپەڕین و بۆ نەمانی ئەم دەسەڵاتە بێت، نەک چاکسازی و دانیشتن له‌ بن هه‌نگڵی بارزانیی و تاله‌بانی.

فەرموون لەگەڵ بینینی ئەم بابەتە کە دوو ساڵ پێش ئیستا نوسراوە

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=b8266390

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە