تاڵه‌بانی و بارزانی ڕوفاتی هه‌زارا ن ئه‌نفالكراو له سعودیه‌وه ده‌هێننه‌وه كوردستان
Wednesday, 14/04/2010, 12:00
له‌یادی ٢٢ساڵه‌ی ئهنفالدادیسان برینه هه‌ر گیز سارێژ نه‌بووه‌كانمان، به كۆمه‌ڵێ وێنه‌وه دیكۆمێنی ده‌كولێننه‌وه، دیسان كۆمه‌ڵێ واده‌ی درۆ
له‌مه‌ڕ چاككردنی باری گوزه‌رانی كه‌سووكاری قوربانیان ده‌ده‌ن..
ئه‌مساڵیش ڕوفاتی كۆمه‌ڵێك منداڵی ئه‌نفالكراو ده‌گه‌ڕێنه‌وه ده‌ڤه‌ری چه‌مچه‌ماڵ..
هه‌زه‌رهاش ئێسكوو پروسكی ژێر لمه كه‌ی باشوری عێراقیش چاوه‌ڕێ لوتفی ده‌سه‌ڵاتی كوردین تا ساڵێكی تر چه‌ند ڕوفاتێك بگه‌ڕێنه‌وه..به‌وپێ یه‌بێت ١٠٠ ساڵی تریش كۆتایی به هێنانه‌وه‌ی ڕوفاته‌كان نایه، نه‌ك هه‌ر كه‌سوكاره‌كانیان له ژیاندا نامێنن به‌ڵكو نه‌وه‌كانیشیان نامێنن..چه‌ندین له كه‌سووكاری قوربانیان به دیار چاوه‌ڕیی هاتنه‌وه‌ی ئێسك‌و پروسكی ئازیزانیان سه‌ریان نایه‌وه، وێڕای ئه‌وه‌ی چه‌ندینی تر به ئومێدی كه‌لاوه‌یك یان چوار دیوارێك بوون تا هیچ نه‌بێ ژیانیكی نیمچه ئاسایی بژین، به‌پێی دوائاماره‌ی وه‌زیری پێشوی شه‌هیدان زیاتر له سه‌دا په‌نجای كه‌سوكاری ئه‌نفالكروه‌كان له خانووی كرێدان..
وه‌زیرێك خۆی به‌خاوه‌نی ئه‌م شه‌هیدو قوربانیانه بزانێت چۆن شه‌رم ناكات له خۆی دوای ئه‌و ئاماره ده‌ست له‌كار بكێشێته‌وه
ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه له پله‌و پایه له‌م هه‌رێمه‌ی ئێمه له سه‌روی مه‌حاڵیشه‌وه‌یه، ئاخر چی كاسبیه‌كی ئاوا باشتریان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
١٩ ساڵ تێپه‌رێ و هه‌زاران كاری نابه‌جێی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌مان بینی به‌ڵام ڕۆژێك نه‌مان بیستوو نه‌مان بینی وه‌زیرێك ، ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ده‌ست له‌كاره‌كه‌ی بكێشیته‌وه..
جگه له هاتنه‌وه‌ی ڕوفاتی بارزانیه‌كان، ژماره‌ی ئه ڕوفاتانای كه تائێشتا هاتوونه‌وه‌ته‌وه ناگاته ١٠٠٠ ڕوفاتیش له‌كاتێكدا ژماره‌ی قوربانیه‌كان نزكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار مرۆڤی سیڤیلی كورده، پارساڵ له‌یادی ٢١ ساڵه‌ی ئه‌نفالدا له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك ڕوفات بۆ ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان هیچ كام له به‌ر پرسه گه‌نده‌ڵه باڵاكانی ئاماده نه‌بوون به وه‌زیری شه‌هیدانیشه‌وه..
ئه‌مساڵیش هه‌ردوو جوته سه‌رۆكه‌كه له‌لایه‌ن پاشای سوعودیه خه‌ڵات ده‌كرێن..له‌كاتێكدا هه‌زاره‌ها روفات له‌سه‌ر سنوری عێراق سعودیه له ژێر خاكدان. هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی كاتی خۆی به‌عس كردی به ئاگاداری و به‌رچاوی كۆمه‌ڵگای نێو ده‌وڵه‌تی بوون به‌تایبه‌ت وڵاتانی دراوسێی عه‌ره‌بی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ش كاتێك ویستیان بڕیاری ئابڵوقه‌ی ئابوری بخه نه سه‌ر عێراق نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگای عه‌ره‌بی دژی ئه‌و بڕیاره وه‌ستان پشتیوانی خۆیان بۆ سه‌دام دار‌و ده‌سه‌ته‌كه‌ی راگه‌یاند..ئه‌مساڵیش له یادی ٢٢ ساڵه‌ی ئه‌نفالدا تاڵه‌بانی و بارزانی چاوه‌ڕیی ڕێنوێنی و بریاری پاشای سعودیه‌ن داخۆ چیان پێ ده‌فه‌رموێ له‌مه‌ر حكومه‌تی داهاتووی نادیاری عێراق...
پرسی ئه‌نفال و كه‌رساته مرۆیه‌كه‌ی هینده گه‌ورویه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی زانساتی و سیاسی كاری بۆ بكرێت، به‌ردی بناغه‌ی ده‌وڵه‌تێكی سه‌به‌خۆی كوردیه، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئه‌م ئه‌م گه‌له توشی هه‌ڕه‌شه‌ی له‌ناو چوون نه بێته‌وه،،
به‌ڵام كێ كار بۆئه‌م دۆزه گه‌وره‌یه ده‌كات، له كاتێكدا خودی سه‌رانی ده‌سه‌لاتی كوردی خۆیان به‌شێك له‌به‌ر پرسیاری و تاوانه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆ باشترین به‌ڵگه‌شه‌مان له‌كاتی هێرشی ئه‌م دوایه‌ی تاڵه‌بانی و نه‌وشیراوان ، تاڵه‌بانی به ئاشكرا به‌شداری خۆیانی وه‌ك به‌ره‌ی كوردستانی ڕاگه‌یاند ، تاوانه‌كه‌شی خسته ئه‌ستۆی نه‌وشیروان مسته‌فا..، له‌وڵامدانه‌وه‌كه‌ی نه‌وشیروانیش هه‌مان ده‌رئه‌نجام بوو،،، به‌شداری كردنی سه‌رانی كورد له تاوانی هه‌ڵه‌بجه‌و ئه‌نفال حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه گره..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست