لیژنەکەی پارتی و دزەکردنی زانیاریەکان!
Tuesday, 14/09/2010, 12:00
سەرەتایەکی پێویست: لەکاتی ڕوودانی هەرکارهساتێکدا که گیان لەدەستدانی لێبکهوێتهوه، تەرمی کەسەکە دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە، پاش ئهوهی پشکنینی پزیشکی بۆ دەکریت و دەکرێتە ڕاپۆرتێک، وردەکاری گیان لەدەست دانەکە تۆمار دەکریت لە ئەرشیفی ئەو شوێنە دەمێنێتەوە، کەسوکارو لایەنی پەیوندیداری لێ ئاگاداردهکرێتهوه و دەتوانن وەریبگرن و ئهو زانیارییانهی که بۆته هۆکاری لهناوچوونهکهیان پێ دهگووترێت.، بەتایبەت کەیسی ئاوا هەستیاری وەک تیرۆر کردنی سەردەشت عوسمان.
تا ئیستا کەس نازانێت بۆچی وردەکاری ئەم ڕاپۆرتە بڵاو ناکرێتەوە، کاتێک لاشەی بێگیانی سەردەشت گەیشتۆتە نەخۆشخانەی موسڵ زانراوە چەند کاتژمێر بووە گیانی لەدەست داوە، ئەوسا دەردەکەوێت ئاخۆ هەر هەمان ڕۆژ لەهەولێر شەهیدیان کردووە، یان بە زیندوویی براوەتە موسڵ و لەوێ شەهید کراوە. (ئهمه قسهی پزیشکهکانی خهستهخانهی موسڵه).
خۆدزینەوە لەم ڕاپۆرتە پزیشکییە وەک خۆدزینەوەکەی بارزانی و لیژنەکەیەتی لە ناو نهبردنی سەردەشت بە نووسەرو ڕۆژنامە نوس، ناوهێنانی به قوتابیی بهڵگهیهکی تره که بکوژی سهردهشت لهکهسهکانی ناو دهسهڵاته.
بۆیە پیویستە وەڵامی ئەم پرسیارە بدرێتەوە، یان لانی کەم کەسوکارەکەی داوای ئەم ڕاپۆرتە بکەن، ئەگەر ساختە کاری تێدا نەکرابێت.
خەریکە ٤٨ کاتژمێرەکەی لیژنەکە تەواو دەبێت، دوو پێشبینی جیاواز لەسەر کەیسی سەردەشت هەیە.
یەکەم: پارتی دەیەوێت تیرۆری سەردەشت بکاتە کەیسێکی کۆمەڵایەتی و بۆ ئەو مەبەستەش دووکەسیان ئامادەکردووه له سەر شاشەی (تی ڤی پارتی) و دان بەتاوانەکیەندا دەنێن، پاشانیش کەس نازانێت چارەنووسی ئەم دووکەسە، بەچی دەگات. هەڵبەتە پێشتریش ئەم شانۆگەریەی پارتی لە ئارا دابوو بەڵام بەهۆێ بڵاوبوونەوەی بابەتێک لە کوردستانپۆست پاشەکشەیان کرد، ئهو زانیارییانهی دهست کوردستپۆست کهوتووه، یهکێک لهوانه پارتییه و له مالیزیاوه داوای لێکراوه و گهڕاوهتهوه بۆ ههولێر، گومان دهکرێت یهکێک لهوانه ئهو کهسه بێت.
دووەم: بەپێی هەواڵێک کە سایتی کوردستان ئۆنلاین بڵاو کراوتەوە ڕۆژی ١٣ی ئەم مانگە گوایە ئەنسارو ئیسلام سەردەشتیان تیرۆر کردوە و شانۆگەرییەکەی پارتی دەڵێت، دوای فڕاندنی سەردەشت لەبەردەم زانکۆ بەسواری سەیارەیەک کە سەوزەی هەڵگرتوە سەردەشتیان بێهۆش کردوە و شاردویانەتەوە تا موسڵیان بردوە لەوێش دوای لێکۆڵینەوە شەهیدیان کردوە..من لەسەر ئەم شانۆگەریەی پارتی هیچ ناڵیم با خۆێنەرو خەڵکی کوردستان خۆیان حوکم بدەن، کە بۆچی ئەنسارو ئیسلام سەردەشت تیرۆر دەکەن؟
لە کۆتاییدا زانیارییە دزەکراوەکانیش دەڵین:
بەپێی سەرچاوەیەک تەواوی ئازاردان و شەهید کردنەکەی سەردەشت بە فلیم گیراوەو لای دەزگای پاراستنە و هاکا خێرخوایەک دەستی کەوتوو کەوتە دەستی ئێمە، وەک چۆن پێشوو تر وێنەیکی سەردەشت بە شەهید کراوی لە موسڵ لە سایتی ڕووداو بڵاو کرایەوە!
زانیاریەکی تر دەڵێت یەکێک لەو قوتابیانە کە پارتی بە زەمالەی خوێندن ڕەوانەی وڵاتانی دەرەوەیان دەکات لەکاتی تیرۆری سەردەشت کەسێک لە وڵاتێکەوە گەڕاوتەوە بۆ یارمەتی و کار ئاسانی ئەم کارە قیزونە
ئێستا ئێمە لەهەوڵی زانیای کۆکردنەوەی زیاترین لەسەر ئەم زانیاریە تازەیە.
بزانین سبەی ئێوارە پارتی چیمان نیشان دەدات
بەڵام کەس بڕوا کێشەی کۆمەڵایەتی و ئەنسارو ئیسلام ناکات!
لینکەی هەواڵەکەی ئاوێنە:
http://www.awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=8587لینکی کوردستان ئۆنلاین
http://www.kurdistanonline.net/details.php?id=1866
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست