بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پرسیارێکی شەرعی لە برادەرانی یەکگرتوو: ئەرێ پارەی دزراو حەڵاڵە یان حەرام؟

Sunday, 11/12/2011, 12:00


ئەمڕۆ برادەرێکی یەکگرتووم لە هەولێرەوە تەلەفۆنی بۆکردم تا سوپاسی خۆی و هەندێ هاوڕێ ی تریشی لە ڕێگەی منەوە بگەیەنێتە کوردستانپۆست. برادەرەکەم ئەڵێت ئەگەر چەکوشەکەی ئێوە نەبوایە دوێنی لە سەرانی یەکگرتوتان ڕاست کردەوە ئەمڕۆ بەشداری کۆبونەوەکەیان ئەکرد و حسابیان بۆ هەڤاڵە زیندانیەکانیان نەئەکرد لە بادینان ، چونکە لەماوەی ئەو چەند ڕۆژەی ئەمیرە خەتمایلەکەی نێوان دەستەڵات و ئۆپۆزسیۆن عەلی باپیر کە کردویانەتە تەتەری نێوان خۆیان یەکگرتوو چ داوا و پێش مەرجێکی نەبووە بۆ کۆبونەوەکە تا کوردستانپۆست هاواری کرد ، ئەرێ ئێوە هەڤاڵەکانتان لە ژێر ئەشکەنجەی پاراستندان و لەولاوە خەریکی کۆبوونەوەن . ئەوەبوو ئەم بەیانیە ئامادە نەبوون .

لەبەر ئەوەی ئەو دۆستەم خزمایەتیەکی لەگەڵ ئاین و شەریعەتیشدا هەیە ، پێم گوت هاوڕێم : من لە ڕووی ئەخلاقی و یاسایی و کەمێکیش ئایینیەوە دەزانم کە پارەی دزراو، ماڵی هەتیو و ئەمانەتی خەڵک نابێت مامەڵەی پێوە بکرێت ، تۆش کۆلیژی شەریعەت لە هەشتاکاندا لە بەغدا تەواو کردووە ، پێم ناڵێیت پارەی قەرەبووکردنەوەی بارەگا سوتاوەکانتان بە چ پارەیەک قەرەبوو دەکرێتەوە؟ ئەو پارەیە حەڵاڵە یان حەرام؟ خۆ مەگەر یەکێک حەبێ گێلێتی خواردبێ ، دەنا ئەزانێ ئەو پارانەی لە دەستی بنەماڵەی پارتیدایە پارەی دزراوی خەڵکە و لەو پارە دزراوەشە قەرەبووتان دەکاتەوە! تو ئیمانتان ئەو پارەیە لە ڕووە شەرعییەکەیەوە حەڵاڵە یان حەرامە؟ .
لەسەر داوای هاوڕێکەم کە بە پێکەنیەوە گوتی: دەزانیت ئەتوانم وەڵامی ڕاست و دروستت بدەمەوە ، بەڵام حەزدەکەم ئەو پرسیارەت بکەیتە نووسینێک و ئاڕاستەی سەرانی یەکگرتووی بکە ، کە پرسیارەکەت بڵاوکردەوە ، منیش تەلەفۆنت بۆ دەکەمەوە و وەڵامەکەیت بە تێر و تەسەلی ئەدەمەوە.
وامن ئەو پرسیارە شەرعیەم ئاڕاستەی سەرانی یەکگرتوو کرد و بڵاویشمان کردەوە ، چاوەڕوانی هەڵوێست و تەلەفۆنەکەی تۆش دەکەم.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە