ھەواڵە گەرمەكانی ھەفتەی كوردستانپۆست
Friday, 19/02/2010, 12:00
یەكەم: تاڵەبانی لە كەركوكە و ئەلیساش گەیشتە ھەولێر
عەزیز وەیسی، که بە زمانە كوردییە پاراوەکهی سەدان گۆرانی بۆ چڕین لە ھەڵبژاردنی 25.7 فریاتان نەكەوت، ئیستا ئەلیسا دەتوانێ چیتان بۆ بكات، گریمان هاتن و ئەویشتان وەك سوعاد حوسنی و ئەوانی تر لێتان کردین به كورد؟
نوێنەری حكومەت پێشوازی لە گۆرانیبێژێك دەكات!!
ھەرچەندە ئەم خانمە گۆرانیبێژە ھەزاران جار بەڕێز تر و بەنرخترە لە حكومەتە كوردییهکه و نوێنەراكانیان، بەڵام لە كوێی ئهم دنیایهدا بووە نوێنەری حكومەتێك پێشوازی لە گۆرانیبێژێك بكات؟
http://awene.com/Direje.aspx?Babet=Hewal&Jimare=6142تاڵەبانییش ھەفتەیەكە لە كەركوكە بەم درەنگ وەختە و بەم كۆتایی تەمەنهیهوه، که كۆتایی دەسەڵاتهکهیهتی، ئیتر تازە چی پێدەكرێت؟ چاکتر بێتهوه سلێمانی ئاگای لە دادە ھێرۆی ژنی بێت بێ باشترە، ئهوه نییه وهک داده هێرۆ دهڵێ ئهو شهوه گۆڕانخوازان له ناو مهڵبهندا تهقهیان لێکردووه؟
ئەگەر بەچاو خشاندێكی مەكوكی سەیری رووداوەكانی دوای 2003 بكەین ئۆباڵی لە دەستدانی كەركوك سیناریۆی مادەی 58 و140 لە ئەستۆی تاڵەبانی و بارزانییدایە.
لەیەك ڕستەی كورت و بەكەڵك و بێ ئەملاو ئەولا، پارتی لەجیاتی كاركردن بۆ كەركوك و گەراندەنەوەی بۆ سەر ھەرێم بکردایه، نهک لە سەر نووسینی بابەتێك یاخود راپۆرتێكی شیكاریی، هاتن و سۆرانی مامە حەمەیان شەھید كرد..ئەو نموونەیە دڵۆپێكە لەدەریایەك نەھامەتی، كە ئهمانه بەسەر ئەم شارەیاندا ھێناوە، ھەرچەندە من بەش بەحاڵی خۆم تا ئەم دوو بنەماڵەیە حوكمی كوردستان بكەن، ھەر گیز خوازیاری گەرانەوەی كەركوك نیم بۆ سەر ھەرێم
خۆ تاڵەبانیش یەكەم كەس بوو سیاسەتی 33.33.33. داھينا و كەركوكی كردە عیراقێكی بچوككراوە. ئەگەر چی لە ھەڵبژاردنی رابوردوودا كورد زۆربەی كورسیەكانی ئەنجومەنی شاری كەركوكی بەدەست ھینابوو..خۆ ئەگەر بگەرێینەوە بۆ جوغرافیا و مێژووی ئەم شارە، ئەوە كوردستانی بوونی ئەم شارە ھیچ گفتۆگەیەك ھەڵناگرێ، بە لەچاو گرتنی ھەموو مافێكی مرۆیی پێك ھاتەكانی تری ئەم شارە.
دووەم:مامۆستا جەلالی جەلالی لە ليدانی پۆلیسی ھاتوو کهوته لێدانی رۆژنامەنووسان.
ماوەیەك لەمەوبەر ئەو مامۆستا جەلالەی حازرییه، لەكاتيكدا پۆلیسێكی ھاتووچۆ داوای مۆڵەتی شوفيری لێدەكات لەبەر ئەوەی یاساغە لەكاتی لێخوڕینی ئوتۆمۆبیلدا بە مۆبایل قسە بكەی..پۆلیسی ھاتوچۆی نەگبەت توشی لێدان و گرتن و لێوپیچینەوە بوو..
كورەكەی مامۆستا جەلال شەھادەی نیە وملازم ئەوەلی پۆلیسە لە پۆلیسی فریاكەوتن، كاتیكیش بنار ھیدایەتی رۆژنامە نووس بابەتیكی لەسەر ئەو بێ یاساییە نووسیوە لەجیاتی كوڕەكەی مامۆستا جەلال دەربكرێت، کهچی لێپیچینەوە لەگەڵ بنار ھیدایەتدا دەكرێت.
وەزارەتی ناوخۆ لەريگای ئەفسەرێكەوە بنار ھیدایەت ئاگادار دەكاتەوە، كە سكاڵای یاسایی لەسەر تۆماركراوە.
كێ سكاڵا لەسەر كێ تۆمار دەكات؟ لەجیاتی لێپێچینەوە لە مامۆستا جەلال و دەركردنی كوڕەكەی بکرێت بەناوی شكارەوە، وا خهریکن كاكە بنار راپيچی زیندان دهکهن. با ئهوانهیش که ڕهخنه له کوردستانپۆست دهگرن که گوایه نووسهرهکانیان بهناوی خوازراوهوه دهنووسن، ئیتر وا لهو ڕهخنانه بهێنن، فهرمو ههر کهسێک بهناوی خۆیهوه دهنووسێت یهکسهر پهلاماری دهدهن، نمونهش زۆره، وهکو سهباحی عهلی قارهمان، ناسیح عهبدولڕهحیم، بنار هیدایهت، زۆر و زۆر کهسی تریش..
ئینجا لهسهر مهسهلهی سهروهری یاساش، با سەرۆكی ھەرێمیش ھەر بڵێ یاسا سەروەرە، لێ مامۆستا جەلال و كوڕ و كورەزا و كچە زاكانیان تەقەی سەریان دێت..
بۆ بینینی بابەتەكەی بنار ھیدایەت كلیكی ئەم لینكە بكە:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=6ba3720b
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست