شەهید کردنی زێدان زراری زەنگێکی ترسناکی تری پارتیە لە هەولێر!!
Monday, 06/09/2010, 12:00
جەنابی سەرۆک ئەگەر یاسا سەروەرە بۆچی بکوژانی زێدان زراری داڵدە دەدەیت؟
یەکیەتی و گۆڕان لەسەر سلێمانی شەڕ دەکەن،هەموو دونیا دەزانێت کە پاتی هەرگیز ناتونێت لە سلێمانی هیچ بە هیچ بکات ، لەولاشەو پارتی بۆتە کەڵەگا لە هەولێر بە کەیفی خۆی دەگرێت و دەکوژێت بێ ئەوەی کەسێک بوێرێت بڵی لەل.
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە ووتی پارتی بۆ کۆنترۆل کردنی هەولێر دارو بەردیشی کردۆتە پاراستن و موچەیەکی خەیاڵی دەداتە ئەندامەکانی تەنانەت لەناو خودی خێزانەکانیشدا برای لەسەر براکەی تری کردۆتە جاسوس، ئەوە جگە لەوەی دانانی ٢٠٠ تەکسی لەناو هەولێر بەتایبەتی ئەوانەی فڕۆکەخانەی هەولێر بۆ ئەوەی لە نزیکەوە بزانێت کە ئەو کوردانەی لە هەندەران دەگەڕینەوە چی قسە و باسێک دەکەن؟
پارتی بەدوای شەهید کردنی سەردەشتی ڕۆژنامە نوس هێندەی تر دەستی واڵا بوو، چونکە ئەم تاوانەی پارتی بە بێ هیچ باجێک تێپەڕی و ئەو هەموو نا ڕەزایی و نوسین هەراو هۆریایەی سەرەتا ، هێدی هێدی کپ بۆوەو هیچ ئەناجمێکی نە بوو، داخەکەم کەیسی سەردەشتیش وەک سۆرانی مامە حەمە فەرامۆش بوو..
پارتی ئێستا مۆدیلێکی تازەی هێناوەتە ئاراوە بەرامبەر بە میدیای ئەهلی هەر ڕۆژە لە ڕێگای فازیل میرانی و دادگا کارتۆنیەکەی هەولێریانەوە ٥٠٠ ملیۆن داوا هەر یەکە لە لڤین و ئاوێنەو هاوڵاتی دەکەن
تۆبڵیی پارتی ئیفلاسی کردبێت؟ بێ گومان نا ، بەڵام ئەوە جۆرێک لە چەواشەکردنی خەڵکە گوایە پارتی بەهۆی ئەم نوسینانە سومعەی ڕوشاوە پەنا دەباتە بەر دادگا نەک تیرۆر!! جا پارتی بە ئاشبەتاڵی ١٩٧٥ و شەڕی کوردەکانی ڕۆژهەڵاتوو هێنانی دەیانجار تانک و جەندرمەی تورکی بۆ سەر بنکەکانی پەکەکەو ٣١ی ئابی ١٩٩٦ سومعەی نە چێت چۆناو چۆن بە نوسێنێک و وتاریک ئەم حزب و بنەماڵەی لەکەدار دەبێت..
دوابەدوای تێکشانەکانی ئەم دوایەی یەکیەتی لەهەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراق و بەتایبەت شاری هەولێر پارتی ئەوەندەی تریش دەستی تیرۆر و تۆقاندنی واڵا بوو، جارێکی تریش دوای کۆنگرە پڕ گاڵتە جاریەکەی یەکیەتی کە باڵی هێرۆ تاڵەبانی وەک تاکە باڵ بە تەزویر هەموو شتێکیان بە قازانجی خۆیان تەواو کرد، پیاوێک نە بوو قسەیەک بکات بە کۆسرەت ڕە سوڵیشەوە، جاران دەیان ووت باڵەکەی کۆسرەت هەولێر لەدەست پارتی دەر دەهێنێتەوە کەچی هێرۆ لەم کۆنگرەیدا خەونی هەموانی ژێرو ژور کرد، بەدوای کۆنگرەش دەرنەچوکان کەوتنە گلەیی و گازندە لەم ئەولا بە بێ ئەوەی هەڵوێستێکی جدی وەر بگرن. بە کوردی و بە کورتی یەکیەتی لە هەولێر بە یەکجاری فت..
باشترین چارە سەر گۆران یەکیەتی ئاشت ببنەوەو ناوی خۆیانی لێ بهێنن و هەردوکیان هیچ نە بێت پارسەنگێک لە بەرامبەر دەست درێژیەکانی پارتی ڕابگرن..شانۆگەری شەهید کردنی زێدان زراریش تەنیا هەر لەبەر ئەوە نە بووە کە کارگێرێ مەڵبەندی سێی یەکیەتیە ، بەڵکو لەبەر کەسایەتی و خاوەن نفوزیەتی ، چونکە پارتی نایەوێت لەم هەولێر کەسیک هەبێ و حساب بۆ پارتی نەکات!!
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=84fbfcfa
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست