تاڵەبانی و بارزانی دژایەتی كۆسرەت ڕهسوڵ كۆیان دەكاتەوە
Tuesday, 16/02/2010, 12:00
ئەندامیكی سەركردایەتی پەكەكە لە نەوەدەكانی سەدەی رابوردوو ووتی: پارتی بە ئاشكرا دوژمنمانەو دژایەتیمان دەكات بەڵام دۆستایەتی و دوژمنایەتی یهکێتیی بۆ ئيمە روون نیە، ئەم لێکدانهوهیه بۆ بەینی كوسرەت و تاڵەبانی و مەسعودیش دەست دەدات . دژایەتی كردنی كۆسرەت رەسول بۆ بنەمالەی بارزانی دەگەريتەوە بۆ میژوی خوينای نیوان یهکێتیی و پارتی بە ریكەوتنە ستراتیجیەكەی نیوانیشیان ئەم دژایەتی كردنە ھەر دریژەی بوو..
ئەمجارە لەریگای پیرە خەڵەفاوەكەی بەناو ئەندامی مەكتەبی سیاسی كاكە حەمەی مەلا قادرەوە جاریكی تر زەنگە كۆنەكان لێدرانەوە، من پیم وانیە موحمەدی مەلا قادر تهنها پیریكی خڵەفاو بیت، سەرەرای مەسینەھەڵگرتنەكەی بۆ بنەماڵهی بارزانی جار جارەش ئەمری پي دەكەن شتی بڵێت ئهگەر باش كەوتەوە ئەوا خیر عەلا خیر ئهگهریش خراپیی ووت ئەوا پیریكی خڵەفاوەو ھیچی تر.كاتیی خۆشی وەك یەكەم بەرپرسی ناو پارتی راشكاوانە ووتی پارتی و یهکێتیی لەشەری ناو خۆدا خەلكیان ئەنفال كردوە. ئەمە دان پیدانانیكی گەلیك گەورەیە، كە خۆیان باسی تاوانەكانی خۆیان بكەن ،ئەگەر لە وڵاتیكدا یاسا بوونی ھەبیت ئەم لیدوانە بەسە بۆ راكیشانی سەرانی كورد بۆ بەردەم دادگا.
دوای ئەو لیدوانە دەیان بابەت و قسەو باس ھاتە گۆری، كەم سەرەتا بە لیدوانەكەی كۆسرەت ڕهسوڵ دەست پێ دەكەم..ھەموو كەس پیی وایە كە وەڵامەكەی كۆسرەت زۆر لاواز بووە، منیش دەڵیم وەڵامی بەھیز لە جیگەو پلەو پایەی بەھیزەوە دیت، نەك ھەر كۆسرەت بەلكو ھەموو ئەو یهکێتییە ی ماوە ھەڵویستیان لاوازە بەرامبەر پارتی بە گۆرانیشەوە، كە دەڵیم بە گۆرانیشەوە من تائیستاش گۆران بەبەشیك لە یهکێتیی دەزانم نەك بزوتنەوەیەكی جەماوەری، كە خۆیان وھەندیك لە رۆشنبیر و نووسەران زیدە رۆیی دەكەن لە بۆچوونەكانیان، دەنا چ جەماەرەیك مەسعودی وەك سەرۆك قبوڵە؟ خەڵك چەندە ئەمرۆ لە تاڵەبانی و دارو دەستەكەی نارازیە لە مەسعودیش سەد ھیندە، بەڵام خۆری تاڵەبانی روو لە ئاوا بوونە و ھیندەی نەماوە كەچی لەو سەرەوەوەو لەسەری رەشەوە بە پیچەانەی ویستو ئارەزوی كۆمەڵانی كوردستان پارتی بەھیز دەبیت. ھیچ دوور نییە لە داھاتویەكی نزیكدا پارتی و گۆران ھاوپەیمنایەتیكی ھاو شیوەی یهکێتیی و پارتی نەبەستن.
وەڵامەكەی كۆسرەت لە پایەی ئیستای خۆیی و باڵەكەیەوە دیت، كە لە چ دوڕیانێكی چارەنوس سازدایە
كاك كۆسرەت لە نیوان دژایەتی پارتی و تاڵەبانی و گۆراندا چی پێدەكرێت یاخود دەبێت چی بكات ئەگەر كۆسرەت ڕهسوڵ پیی وایە بە مردنی تاڵەبانی دەتوانی زۆر بەئاسانی دەست بەسەر یهکێتییدا بگریت ئەوە ئەگەریكی لاوازە، چونكە كێ دەڵێت تاڵەبانی بەم زوانە مالئاواییمان لێدەكات؟ تەنیا ئومێدێك كە ماوە ئەم ھەڵبژادنەی داھاتووه، ئەگەر خوا كردی تاڵەبانی نەبيتەوە به سەرۆك كۆمار، ئەگەری دل وەستانەكەی زۆر نزیكە، خۆ ئەگەر بەخت یاریشی بیت و لەتاوی كورسیەكەی بەغدا دڵی نەوەستا ئەوا دەبیت لە ئەستەمبوڵ خەریكی نووسینەوەی بیرەوەریەكانی بێت.
كەواتە ئەو ھەموو دژایەتیەی كۆسرەت ڕهسوڵ لەوێوە سەرچاوە دەگرێت، كە پارسەنگی تێكدانی ھاوكێشەكانە.
ئیستاش كۆسرەت لە سێ ڕێیانێکی چارەنووس سازدایه:
یەكەم: ئەگەر بەم حاڵەی ئیستای مایەوە و چاوەریی رووداوەكان بكات، بەتایبەت دوای ئەم ھەڵبژاردنە بەرای من زۆر درەنگە.
دووەم: ئەگەر پاڵی دا بەگۆران و شەقیكی تری ھەڵدا لە تاڵهبانیی و له رابوردووی خۆی له ناو یهکێتییدا، ئەوا لەجیاتی یهکێتیی نیشتیمانی كوردستانی جاران یهکێتیی گۆرانخازانی كوردستان رادەگەیەنن بەسەرۆكایەتی كاك نەوشیروان وجیگرەكەشی كاك كۆسرەت دەبێت، ئەمە لاوازترین ئەگەرە، كە خەڵك چاوەریی دەكات.
سیھەم: جیابونەوەی وەك باڵیكی سەربەخۆ، كە دەبوایە پیش ھەلبژاردن ئەمەی بكردایە و بۆ دوا جار لە جیگری مەسعود و جەلال ، رزگاری دەبوو لەمنەتی كاك نەوشیروانیش.
ئەوسا ھیزیكی تازەو باڵیكی تازە دیتە مەیدان و خەلكیش ئازاد دەبوون دەنگ بەكی بدەن ، ئەوسا تاڵەبانی و شڕە خۆرەكانی دەورە بەری نهدهكەوتنه بەر تورەیی و نارەزایی جەماوەر با بۆ خۆیان ملی ولاتانی ئەوروپا بگرنە بەر .
لە كۆتایدا ھەر ئەوەندە ماوە بڵیم بەلامەوە سەیر بوو گۆرانخوازەكان لەكاتی بانگەشەی ھەڵبژاردندا، دوو رۆژ لەمەوبەر چووبنە بەر دەم ماڵی كۆسرەت دەبوایە لە ماڵی عومەر فەتاح و مەلا بەختیارەوە دەستیان پێبكردایە..
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست