بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گۆڕان بۆ نایگۆڕێت؟

Saturday, 05/02/2011, 12:00


بە درێژایی مێژووی مرۆڤایەتی کێشەی حەق و ناحەق هەبووە، ئەوانەی ناحەقیان قبوڵ نەکردوە زۆر جار ژمارەشیان لە پەنجەکانی هەر دوو دەست تێ پەڕی نەکردووە بەڵام توانیویانە مەجرای ژیان و مێژووی کۆمەڵگا یاخود وڵاتێک بگۆڕن.
گۆڕان وەک تاقی کردنەوەیەکی تازە لەسەرەتا جێگا ئۆمێدێکی گەورەی جەماوەری ناڕازی کوردستانی باشور بوو، بەڵام قەتیسمانی کارو چالاکی لە نێوان ڕاگەیاندنێک بەزمانی گوڵ و خەباتی پەرلەمانی، نەک هەر جەماوەرەکەی نائومێد کرد بەڵکوو بەشێکی بەرچاوی گۆرانخوازانی تووشی بێ هیوایی کرد!
گۆڕان ئەگەر بیەوێت گۆڕانکاری بکات دەتوانێت! پرسیارەکە لێرەوە دەست پێ دەکات، توانای هەر کەسێک و گروپێک سنوردارە کاتێک کەسێک بتوانێت ١٠٠کیلۆگرام قورسایی بەرز بکاتەوە بۆچی دەبێت خەریکی ئەوە بێت تەنیا ١٠ کیلۆ بەرزبکاتەوە، ڕاستە هەزاران کەس لە دەرەوەی بازنەی گۆڕان نەک هەر نارازین، بەڵکو ڕوخانی دەسەڵاتی کوردییان لە نان و ئاویش پێ پیویسترە، بەڵام بەهۆی ناڕیکخراوبوونیان سنوری چالاکیان سنوردار بۆتەوە، بۆیە تۆپەکە ئێستا لە گٶرەپانی گۆڕان دایە هەر سازشکردن و گفتۆیەک لەگەڵ دەسەڵات کارەساتی لێ دەکەوێتەوە.
گۆڕان دەبێت لە شە‌قامەوە دەست پێ بکات، چۆن شەقامەکانی وڵاتانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بوونە شوێنی ململانێ دەسەڵاتە دیکتاتۆرەکان خەڵک دەبێت لە کوردستانیش پەنا بۆم ئەم خەباتە ببرێت، بۆ نموونە تەنیا بەیانمایەکی گۆڕان کە داوای هەڵوشاندنەوەی حکومەت و پەرلەمانی کرد، بینیمان نەک هەر وەڵامی بەیاننامەوە و هێرشی ڕاگەیاندن بەڵکوو پەنایان بۆ بەکار هێنانی دەبابە شکاوەکانی بەعسیش برد هەڵبەتە وەک چاوسورکردنەوەیەک و ترسانی خەڵک ئەگینا (ئەوا تەقاندیشیان ئه‌ی دوایی بۆ کوێ دەچن* ، دەیانویست بەعس ئاسا لەهەر ئان و ساتێکی ڕاپەڕینی جەماوەردا گردەکەی گۆڕان تەفر و تونا بکەن.
ئەگەر دەسەڵاتی کوردی پێی وایە بەنەمانی گردەکە کۆتایی بەنارەزایی خەڵک دەهێنێت، ئەوا زۆر بەهەڵەدا چوون خۆشیان ئەم ڕاستیە باش دەزانن، وەک چۆن سەرانی پدک، ینک ڕاشكاوانە دەڵێن گەندەڵی واقیعە دەبێ ئەوەش بزانن، کە سەدان هەزار کەسی ناڕازی هەیە لە هەموو چین و توێژەکانی کۆمەڵگای کوردی لەدەرەوەی گردەکە.
دوا بەدوای ڕووداوەکانی تونس و میسر و دەوڵەتانی دراوسێ، چۆن ترس و دڵەڕاوکێ سەرانی ئەم وڵاتانەی داگرتووە، سەرانی کوردیش کە هەردوو بنەماڵەی تاڵەبانی و بارزانی دەگرێتەو بە پلەی یەک، ئەوانیش بەشێکن لەم ترس و دڵە ڕاوکێیە.
لەکوردستان هەرگیز بە تونس و میسرو وڵاتانی تر بەراورد ناکریت وەک بارزانی دەڵیت، چونکە دزیو گەندەڵی نابەرابەری لە کوردستان هەزاران قاتە، لە تونس هیچ حزبێک یا خود رێکرخاوێک ڕابەری ئۆپزسیۆن نەبوو ، بەلام بەهۆی بەرزی ئاستی هوشیاری خەڵک توانیان لە چاوترۆکانێکدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن.
وەک چۆن خەلکی تونس لە خەڵکی کوردستان ناچن ڕژێمە گەندەڵەکەشی لە دەسەڵاتی پارتی و یەکێتی ناچیت، بە چاوی خۆمان بینیمان هێزی سەربازی تونس هاتنە پاڵ خەڵک و پشتیوانیان لە جەماوەرەکەیان کرد، بەڵام لەکوردستان هە موو شتێک ئێستا پێچەوانەیە ، بەڵام ئەگەر بێتوو جاش و جەیش و پۆلیسی کوردی ڕووی چەکەکانیان بکەنە خەڵکی نا ڕازیی ئەوا بێ گومان کارەسات دەقەومێ، پێم خۆشە یەک حەقیقەت بیر پۆلیسەکانی کوردستان بهێنەمەوە مووچەی پۆلیسێکی ئاسایی لە بەغدا کەمتر نیە لە ٧٠٠ دۆلار بەڵام مووچەی مانگانە هەر پۆلیسێک لە کورستان ٤٠٠ دۆلارە کەواتە کوردی و کرمانجی هەموو مانگێ ٣٠٠ دۆلار دەچیتە گیرفانی دزەکانی ینک و پدک. ئەوە لە لایەک لەلایەکی تریشەوە تەنیا لە سلێمانی و دەورو بەری ٢٨٠٠٠ پۆلیس هەیە بۆ مووچە وەرگرتن، بەڵام ژمارەی ئەو پۆلیسانەی کە دەوامی فەرمی دەکەن ناگاتە ٨٠٠٠ پۆلیس کەواتە لەویش مووچەی ٢٠ هەزار پۆلیس دەچیە سەر خەزێنە لەبن نەهاتوەکەی دەسەڵاتی کوردی، کەواتە بەنەمانی ئەم دەسەڵاتە پێش هەرکەسێک پۆلیسەکان لەم کولە مەرگیە ڕزگاریان دەبێت!
ئایا چ پۆلسێک ئامادەیە لوولەی چەکەکەی بکاتە سینگی براو هاوسێو کەسوکارەکەی بۆ دەسەڵاتێک کە هەموو مانگێک لانی کەم ٣٠٠ دۆلاری لێ دەدزێت؟؟
گۆڕان وەک تاکە بزووتنەوەیەکی ناڕازی لە شێوەیەکی نیمچە ڕێکخراودا لەم قۆناغە هەستیارەدا ئەرکێکی میژوویی گەلێک گەورەی دەکەوێتە شەر شان ،هەر خۆ خافڵان دو خۆ دزینەوەیەک توشی شکستێکی گەورە دەبێت.
ئەگەر سەرانی گۆڕانیش لە ترسی تێکچوونی دام و دەزگای حکومی نایەنەوێت پەنا بۆ ئەم هەنگاوە بەرن، ئەو شتە هەر ڕوو دەدات بەڵام دەکرێت، هەر لە ئێستاوە بانگەشە بۆ ئەوە بکەین، کە خەڵکی ڕاپەڕیو ناڕازیی جگە لەماڵە بەرپرس و دزە گەورەکانی دەسەڵات هەوڵ نەدەن پەلاماری شوێنە گشتیەکان بدەن، گۆڕانێس دەتوانێت کۆنترۆڵی ئەم کارە بکات.
ئەگەریکی تری دەست نەبردەنی گۆڕان بۆ ئەم هەنگاوە، ڕوودانی توندو تیژی و خوێن ڕژانە، ئەم ئۆباڵەش هەر دەکەوێتە ئەستۆی سەرانی هەردو بنەماڵە، چونکە دیکتاتۆرەکانی کورد وەک دیکتاتۆرەکەی تونس ئامادە نین هەر وا بە ئاسانی دەست بەرداری کورسی دەسەڵات بن..بەڵام درەنگ یان زوو هەر دەبێ ئەم ڕۆژ ببینن و ببنە پەنابەرێکی شێخی سعودیە ئەوسا بۆخۆیان هەر خەریک حەج کردن بن ، ئەوە ئەگەر فریای ڕاکردن بکەون.!
بەهیوای ڕاپەڕین و ڕاماڵینی ئەم دەسەڵاتە بە کەمترین قوربابی و تاڵانی.

مستەفای حەسەنە گەورە
پێش ڕاپەڕین!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە