بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پۆلیسی دانیمارک په‌نابه‌رێکی 72 ساڵه‌ له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا زیندانی ده‌کات

Wednesday, 07/10/2009, 12:00


که‌یسی حه‌سه‌ن و گوڵزار پیره‌مێردی 72 ساڵه‌ و هاوسه‌ره‌که‌ی بۆته‌ وێردی سه‌رزمانی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌کانی دانیمارکیش که‌چی رۆژی 6.10 09 هه‌ردوکیان ڕاپێچی زیندانی ساندهۆڵم کران ئه‌و زیندانه‌ی هه‌موو په‌نابه‌ره‌ عیراقیه‌کانی به‌زۆره‌ملێ ڕه‌وانانه‌ی عیراق کرایه‌وه‌و ، به‌یان سامی عه‌بدل ڕه‌حمانیش ڕێشکاوانه‌ ده‌ڵی ئێمه‌ وه‌ک هه‌میشه‌ دژی به‌زۆر ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانین. ئاخر خوات بێ به‌یان خان هیچ که‌س حه‌زده‌کات بۆ خزمه‌تکاری و پۆلیسی 200 دۆلاری و ئاسایش و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی و گیرفان پڕکردنه‌کانی ئێوه‌و ئاغاکانتان له‌سه‌ری ڕه‌ش و قه‌ڵاچوالان بگه‌ڕێته‌وه‌..
له‌مێژووی وڵاتی دانیمارکدا ئه‌وه‌ یه‌که‌مجاره‌ پۆلیس به‌م شێوه‌یه‌ پیرۆزی که‌نیسه‌ تێک بشکێنی و زیانیکی مادی زۆر به‌که‌لو په‌لی ناو که‌نیسه‌که‌ بگه‌یه‌نێت و پاشانیش بیه‌وێت لێکۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ قه‌شه‌ی ئه‌و که‌نیسه‌یه‌ بکات که‌ داڵده‌ی ئه‌و په‌نابه‌ر عێراقیانه‌ دابوو..
به‌پێێ دوا ڕاپۆرتی دکتۆر حه‌سه‌نی ته‌مه‌ن 72 ساڵ له‌ 29 مانگی سێپته‌مبه‌ر پشکنینی مێشکی بۆ کراوه‌و ده‌رکه‌وتوه‌ که‌ ئه‌و که‌سه‌ نه‌خۆشه‌و به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توانای به‌ڕیوه‌بردنی ژیانی ئاسایی خۆی نیه‌، به‌پێێ ده‌ستورو یاساکانی دانیمارکیش که‌سێکی نه‌خۆش ده‌توانێت سود مه‌ند بێت له‌مافی په‌نابه‌ری مرۆیی به‌هۆی نه‌خۆشیه‌که‌یه‌وه‌. ته‌نانه‌ت وه‌زیری خۆ گونجاندنی دانیمارکیش که‌تاسه‌ر ئێسقان له‌گه‌ڵ پیاده‌کردنی سیاسه‌تی پۆلیسی دانیمارکیه‌ له‌مه‌ڕ به‌زۆر ناردنه‌وه‌وی په‌نابه‌رانی عێراقی هێما به‌وه ‌ده‌کات که‌نه‌خۆشی ئه‌م په‌نابه‌ره‌ ده‌بێ له‌به‌ر ‌چاو بگیرێت..
له‌لێداوانیكی هه‌ڵسوڕاوێکی که‌نیسه‌ به‌ناوی یه‌عقوب که‌ به‌رگریکه‌رێکی سه‌رسه‌ختی مافی په‌نابه‌رانی عێراقیه‌ ووتی: له‌کۆمه‌ڵگایه‌کی مرۆڤ دۆستی و دیموکراسی مه‌حاڵه‌ نه‌خۆشێکی 72 ساڵه‌ زیندانی بکرێت
ئێستا چاره‌نوسی ئه‌م خێزانه‌ له‌ ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌زۆرناردنه‌وه‌ی زۆره‌ملی دایه‌..
ئه‌گه‌ر ڕێکخراوه‌ مرۆڤ دۆسته‌کان و گروپه‌ناڕازیه‌کانی که‌نیسه‌و لاوه‌ چه‌په‌کانی دانیمارکی فریا نه‌که‌ون!!
با به‌یان سامی عه‌بدول ڕه‌حمان و دیندار زێباری و هۆشیار زێباری هه‌ر درۆی شاخدار بکه‌ن..

مسته‌فای حه‌سه‌نه‌ گه‌وره‌
ڕاوێژکاری فیدراسیۆنی په‌نابه‌رانی عیراقی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە