هه‌واڵه گه‌رمه‌كانی كوردستانپۆست و ئه‌نجامه به‌رایه‌كانی هه‌ڵبژاردن
Wednesday, 10/03/2010, 12:00
یه‌كه‌م: فرۆشتنی هه‌ولێر به پارتی له‌لایه‌ن تاڵه‌بانیه‌وه بۆ دژایه‌تی كوسره‌ت و بۆ ده‌نگی كۆسره‌ت له پیلانه...
هه‌موومان كه‌م تا زۆر پێكهاته‌ی شاری دێرینی هه‌ولێر ده‌زانین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی قابیلی قبوڵ نییه ئه‌وه‌یه كه یه‌كێیتی له هێزی یه‌كه‌مه‌وه بوو به هێزی دوه‌م و ئه‌مجاره بۆ هێزی سێهه‌م دۆڕانێكی چاوه‌روان نه‌كراوی ئا بڕوبه‌رانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه ته‌زویرو پیلان نه‌بێت ده‌بێت چی بێت؟ كاتی خۆی یه‌كێیتی به پارتی ده‌وت ده‌بێ له‌سه‌ری ڕه‌شه‌وه به دوربین سه‌یری هه‌ولێر بكه‌ن، كه‌چی بێ دووربین به‌پاڵپشتی ده‌بابه و فرۆكه‌ی به‌عس له ٣١ی ئاب، یه‌كێتی له ئێرانه‌وه به مانگی ده‌ستكرد سه‌یری سلێمانیشی ده‌كرد..
بۆهه‌ڵبژاردی ئه‌مجاره خودی كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ سه‌رپه‌رشتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی له هه‌ولێر ده‌كرد كار به‌وه گه‌یشت كۆسره‌ت واز له كۆڕ و كۆبوونه‌وه بهێنێت و دابه‌زێته ناو بازار و ئاپۆره‌ی خه‌ڵك له‌ولاشه‌وه سوك و ئاسان به پیلانێكی ژێر به ژێری تاڵه‌بانی و بارزانی هه‌موو شتێك به قازانجی پارتی ته‌واو بوو..هه‌ولێر بۆ پارتی و كۆسره‌تیش بۆ ماڵه‌وه..
ده‌ڵێن له كۆیه یه‌كێتی ٦٥٠٠ ده‌نگی ته‌زویر كردوه، خۆ هیچ نه‌بێ شه‌ش هه‌زاری تریشی هێناوه ، دیاره كۆیه ئێستا سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر نه‌ماوه
ئه‌گینا یه‌كێتی شڕه كورسییه‌كی هه‌ر پی ده‌بڕا، تۆبڵێی پارتی هێنده نمه‌ك به حه‌رام بێت یه‌ك دوو كورسی به قه‌رزی هه‌ڵبژردنی داهاتوو نه‌دا به یه‌كێتی
ئه‌ی به‌ڕاست ڕێكه‌وتنه سترتیجیه‌كه‌ی نێوانیان ده‌بێت چی به‌سه‌ر بێت، له‌دوای ئه‌م شكسته گه‌وره‌ی یه‌كێتی؟
بێ ده‌نگی كۆسره‌ت له‌م پیلانه هێنده‌ی تر كه‌نارگیرتری ده‌كات، داهاتوویه‌كی گه‌ش چی تر چاوه‌ڕوانی ناكات..
كۆسره‌ت له‌نێوان سێ به‌رداشی گۆڕان، پارتی ، تاڵه‌بانی، ناتونێت ئاوا به‌ئاسانی لێی ده‌ربچێت، ده‌رچوون له نێوان ئه‌و سێ به‌رداشه‌دا عه‌قڵێکی سیاسیی ده‌وێت، کۆسره‌ت ئه‌و عه‌قڵه سیاسییه نییه، چونکه کۆسره‌ت عه‌سکه‌رییه نه‌ک سیاسییه، به‌واتایه‌کی تر کۆسره‌ت فت!
دووه‌م: ئاهه‌نگی یه‌كێیتی به‌بۆنه‌ی لیستی كوردستانی و شكستی خۆیه‌وه..
به‌پێی ئاماره سه‌ره‌تایه‌كانی هه‌ڵبژاردن له‌ناو شاری سلێمانی گۆڕان یه‌كه‌مه له‌به‌رامبه‌ر ١٢ حزب و لایه‌ن كه‌چی مه‌لا به‌ختیارو هاوكارانی خۆیان به‌براوه ده‌زانن.
سێهه‌م: پارتی له ده‌ڤه‌ری بیتیۆن و پشده‌ر ٢٠ هه‌زار موچه‌خۆرو ئه‌ندامی هه‌یه كه‌چی ١٣٠٠٠ ده‌نگی هێناوه، دیاره حه‌وت هه‌زاره‌كی تر ئه‌مڕۆژه پشوی ڕه‌سمیان هه‌بووه، یان له كۆبوونه‌وه‌ی حیزبی‌یان هه‌بووه و فریای ده‌نگدان نه‌که‌وتوون.
چواره‌م: كورد له كه‌ركوك دۆڕاندویه‌تی و عه‌لاوی پێشی كه‌وه‌تۆته‌وه جا چی قیدیه گرنگ ئه‌وه‌یه تاڵه‌بانی براوه‌یه.
له كه‌ركوك گۆڕان و یه‌كێیتی و پارتی خه‌ریكی دژایه‌تی یه‌كتری بوون له‌ولاوه لایه‌نی عه‌ره‌بی گۆڵی خۆی كرد.
گوایه خه‌ڵكی كه‌ركوك نارازین له ئه‌دای ده‌سه‌ڵاتی كوردی له كه‌ركوك كه‌چی گۆڕانی ئۆپزسیۆن تاكه كوردسیه‌كیشی نه‌هێنا!
پێنجه‌م: پێگه‌ی كورد له به‌غدا هاته دواوه، به‌ڵام پێگه‌ی پارتی چووه لوتكه...
با یه‌كێتی و گۆڕان هه‌ر خه‌ریكی دژایه‌تی یه‌كتری بن، له‌ولا پیره پارتی وه‌ك مه‌لای مه‌زبوره به‌نده‌خوێنه‌كه‌ی كردۆته‌وه، به‌ڵام نه‌ك یه‌كێکیان به‌ڵكو هه‌ردوكیان پشتیان له‌زه‌وی ده‌درێت له پاڵ عه‌ره‌بدا دایده‌که‌نن.
له كۆتایدا..
گۆڕان له‌سه‌ر ده‌ستگیركده‌نی ئه‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی ده‌نگیان به گۆڕان داوه، به‌یاننامه ده‌رده‌كات و جارێكی تر په‌نا ده‌باته‌وه به‌ر سه‌رۆكی هه‌رێم، له‌ولاشه‌وه باڵه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ده‌ڵێن سلێمانی ده‌كه‌ینه گۆمی خوێن و گۆڕانیش به‌رپرسیاره ئه‌گه‌ر هێرشیان كرده سه‌ر گرده‌كه و خه‌ڵتانی خوێنیان كردن..
به‌ڕاست پێم وایه دوای ته‌ماته‌كانی ئۆسلۆ مه‌لا باری ده‌رونی ته‌واو تێك چووه بۆیه به‌م زمانه له سایته‌كه‌یه هه‌ڕه‌شه له خه‌ڵكی سلێمانی ده‌كات..
بۆ بینین هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی سایتی مه‌لا به‌ختیار كلیكی ئه‌م لینكه بكه:
http://www.cawder.org
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست