بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


شەڕی هەڵبژاردن دەستی پێکرد!

Friday, 21/06/2013, 12:00


سێ مانگی داهاتوو، گەمترین شەڕی ڕاگەیاند و پڕوپاگەندی هەڵبژاردن بەڕیوە دەچێت، تا کار بەوە دەگات کە لاپەڕەی کۆنی یەکتری هەڵدەنەوە، یاخود ڕونتر بڵێن فایلە کۆنەکانی ڕابوردوو و سەروسەودای ئەم حیزبانە هەریەکە لەگەڵ بەعس و داگیرکەرانی دراوسێ بکەنە چەکی یەکتر شکاندن، هەڵبەتە لە پێناو بەدەست هێنانی کورسی زیاتر لە پەرەلەمانێک کە تائێستا . ئەو پەرلەمانە نەبۆتە شوێنی بەدست هێنانی خواستە سەرەتاییەکانی خەڵکی کوردستان.
هەڵدانەوەی لاپەرێ کۆنی سیاسی و تا دەگاتە شتی کەسی و ئەخلاقیش.لە بانگەشەی هەڵبژاردن لەهەموو دونیادا دەبێت، تەنانەت زۆر جار ، کەسایەتیکی سیاسی هەڵەیەکی سەردەمی هەرزەکاری و یاخود قۆناغەکانی زانکۆشی بۆ حیساب دەکرێت، بەڵام لێرە ئەم دەڤەرەی ئێمە کەناو لەسەد لاوە پەلامار دەدرێتت، مێژووی ئەو حیزبانە بە خودی سەرانی گۆڕانیشەوە پڕیەتی لە کارەساتی جەرگ بڕ بۆ خەڵک.بەڵام تەنیا حیزبەکان لە بەرامبەر یەکتری بەکاری دەهێن، ئەویش تەنیا لە کاتی بانگەسيی هەڵبژاردندا، داخەکەم خەڵک ئەوەندە هوشیار نییە هەڵویستیان لەسەر وەربگرێت!
زیندوترین نموونە خیانەتی 31ی ئابە، ئەم خیانەتەی پارتی گەر لەهەر کۆمەڵگایەکی تەندروست ڕوبدایە ئەوا ئەم حیزبە نەک هەر بۆی نەبوو بەشداری هەڵبژاردن بکا، بەڵکوو دادگایی دەکران، کەچی بینیمان دوای ئەوەش پارتی چەند دەنگی بەدست هێناو بوو بە حیزبی یەکەم، هەڵبەتە گەر باس لەدەنگەکانی پارتی دەکەین نابێت ئەوەشمان لە بیر بچێت کە پارتی (تەزویر، پارە، هەڕەشە) سێ هۆی سەرەکی زیادی دەنگەکانی پارتین.


هەڵویستی یەکێتیی و گومانی هەر یەک لە گۆران و لە پارتی
هەرچەندە چەندین جار سەرانی یەكێتی ڕاستەوخۆ نا راستەوخۆ ئەوەیان دوپات کردۆتەوە ،کەئەوان دەیانەوێت بە لیستی جیا بەشداری هەڵبژاردنە نادیارەکەی داهاتوو بکەن، بەڵام هێشتا بەشێک لەشەقام و تەنانەت ئەندامان و دۆستانی یەكێتی بە گومانەوە لەو هەڵوێستە دەڕوانن، چونکە دوای ڕاگەیاندنی ئەمە لەلایەن یەکیتیەوە، وتە بێژەیکەی پارتی هاتە دەنگ و ووتی : تەنیا پڕوپاگەندی هەڵبژاردنە، دەنا پارتی و یەكیتی هەر هەمان هاو پەیمانی جارانن، یەکیتیش لەبەرامبە ئەو لێدوانەی وتە بێژی پارتی بێ دەنگیان هەڵبژارد، خۆ ئەگەر جارێکی تر یەكیتی و پارتی دوای هەلبژاردن، حکومەت پێکبهێننەوە پۆستەکان دابەش بکەنەوە، کەواتە هیچمان بەهیچ نەکرد، هەرچەند چاوەڕوان دەکرێت، گٶرانکاری ڕوبدات، بەلام بەڕای من گۆڕانکاریەرکان ئەوەندە ڕیشەیی و بنچینەیی نابن..دوای هەڵبژارد کامە حیز بو لایەک جارێکی تر هاو پەیانی دروست دەکەن، کێ حکومەت پێک دەهێنێت و کێ ئۆپۆزسیۆن دەبێت، ئەوە داهاتووی ئەم چوار ساڵەی هەرێم دیاری دەکات.
گۆڕان دەست پێشخەری کردو شەڕی هەڵبژاردنەکانی دەست پێ کرد، ئەوەتا نەوشیروان مستەفا لە لیدانێکی تونیدا، هەریەکە لە تاڵەبانی و بارزانی تۆمەتبار دەکات کەگوایە ئەوان، لەبەر خاتری پۆستی سەرۆک کۆمارو سەرۆکایەتی هەرێم. ئەو هەڵە مێژویەیان لەدەست داوە،کەدوای ٢٠٠٣ واتە ڕوخانی ڕژێمەکەی سەدام. ،لێرەدا دەکرێت، بپرسین، ئاخۆ ئەوسا کاک نەشیروان کەوەک کەسی دوومی ناو یەكیتی و خاوەن نفۆزێکی زۆر، بۆ نەیتوانیوە، ئەوسا هەڵوێست وەر بگرێت، هەرچەندە ئەو هەنگاوەی ئێستای جێگای دەستخۆشی و پشتیوانی لێکردنە، بەڵام دەبێت وەڵامی ئەم پرسیارەش بداتەوە، گەر بەڵلگەیەکی لایە؟ دەکریت بۆ جەماوەری گٶران و خەڵکی کوردستان بڵاوی بکاتەوە.. ئاخۆ هەڵوێستی ئەوسای ئەو چی بووە.

کاتی خۆی لەگەڵ جیابوونەوەی گٶران و بەشداری کردنیان لە هەلبژاردن، شەڕی گەرم لە نیوان یەکێتی و گۆران بوو، تا رادەیاکی زۆر گۆران ڕەخنەکانی لەسەر پارتی کەم کردەوەو، کاتێکیش پرسیاری ئەوەمان لێکردن؟ ووتیان ئیمە لەیەک کاتدا ناتوانین شەڕی هەردولایان بکەین،. تەنانەت بۆ پرسی نان بڕاوەکانی گٶرانیش، گٶران سەرڕای زانینی ئەم هەموو ساختەکاریەی پارتی کردویەتی بە ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ڕازی بوو، پەنایان بردوە بەر مێزەرەکەی بارزانی، ئەویش کاریکی وای بۆ نەکردن کە شایەنی باس کردن بێت . کاتی خۆی ڕەخنەم لەم هەڵویستەی گٶران گرت و بۆم نووسین کاتێک (کاتێک تاڵەبانی نان دەبڕیئت بارزانی دەیداتەوە(.
دەکرێت بپرسین خێرە ئەمرۆ دەتوانن بەیەکجار شەڕی هەردوو لایەن بکەن، بە رای زوربەی خەڵکی کوردستان شەری دێوزمەکەی سەری ڕەش لە پێشترو پێویسترە...کەسەرچاوەی هەموو نەهامەتیەکانی نەک هەر خەڵکی هەریمی کوردستان، بەلکو سێ پاڕچەکەی تریشن، ئەوەتا هەموومان بەچاوی خۆمان دەیبینن، کەپارتی چ ڕۆڵیکی خیانەتکارانە دەگێرێت لە ڕۆژ ئاوای کوردستان، لە ژێر سەرپەرشتی ڕاسەوخۆی تورکیادا.
لانی کەم جەماوەرە تورەکەی یەکێتی و گٶران دوو ڕای زۆر گەورە کۆیان دەکاتەوە کە ئەویش پرسی چاکسازی و دژایەتی سیاسەتەکانی تاک ڕەوانەی پارتییە!
تۆ بڵی ئەمەش فێڵی سیاسی بێت و ژێر بە ژێر گۆران و یەكیتی ڕیک کەوتبن،لەسەر لێدوانی ئەمجۆرە لێدوانانە، بەڵام هەر کەسێک لیدوانەکەی ئەم دوایەی نەوشیروان مستەفای دیبێت، تێدەگات ئەو چەند جیدی بوو لەسەر هەڵویستەکەی، پارتیش هەمان ڕای هەیە، هەر لەسەرەتای دروست بوونی گۆرانەوە، پارتی نەیتوانیوە خۆی لەم کابوسە ڕزگار بکات، پێی وایە ڕۆژێک دێت، گٶران و یەکێتی هاو پەیمانیەک بکەن و تە‌قڵەیەکی سیاسی بە پارتی لیبدەن. پارتی ئەمڕۆ ناحەقیان نییە کە سڵ لە سێبەری خۆشیان بکەنەوە، واتاک و تەریک ماونەتەوە.
هەرچەند ئێستا شانۆگەری کۆکردنەوەی حیزبۆکەکانی کوردستان کە نەدەنگیان و هەیە و نەڕەنگ ، لەوەتای هەن بارن بەسەر خەڵکی کوردستان ، هەمیشە پاشکۆی دەسەڵات بوون، دەیانەوێت پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی هەرێم دا بخەن بۆ دو ساڵی تر واتە مەسعود دو ساڵی تریش سەرۆک بێت باوکەڕۆ لەم کارەساتە گەر ئەمەیان بۆ بچێتە سەر، لەبەرامبەر گەڕانەوەی ڕەشنوسی دەستور بۆ پەرلەمان.
ئاخٶ ئەوسا گۆڕان حیزبە ئیسلامیەکان چ هەڵوێستیکیان دەبێت لەمەر بە ڕیوە چوونی ئەم شانۆگەریە قێزونەی پارتی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە