ئەگەر ئازادکردنی تاریق ڕەمەزان نەچێتە خانەی خیانەتی نیشتیمانی، کەواتە شتێک نابێت ناوی خیانەت و ناوی نیشتیمان بێت (بەشی دووەم)
Sunday, 31/07/2011, 12:00
خوێندنەوەی نامەی ئاسایشی سلێمانی لەمەڕ شانۆگەری ڕاکردنی فرۆکەوانی هەڵەبجە، دەرگای دۆزەخی بۆ تاڵەبانی و دار و دەستەکەی کردەوە، ژمارەی ئەوکەسانەی کە دەیانزانی فرۆکەوانێک گیراوە، کە تۆمەتبارە بە کیمیابارانکردنی هەڵەبجە، نەدەگەیشتە ژمارە پەنجەکانی دەست، کەچی لە چاو تروکانێکدا، کوردستان پڕ بوو لە ڕق و بێزاریی بەرامبەر بەم کارەی ئاغای تاڵەبانی و هەواڵی ئەم خیانەتە گەورەیە بەرامبەر بە دۆزی هەڵەبجە هەموو سنورەکانی تێپەڕاند، خودی سەرکردایەتی یەکێتیش توشی شۆک هات، تەنیا مەلا بەختیار فریای لێدوانێک کەوت، کەوتە هەڕەشە کردن لەو کەس و لایانانەی کە لێدوانیان دا بوولە سەر هەمان دۆسیە، چونکە هێشتا تەواویی شانۆگەریی و دیکۆمێنتەکان دەرنەکەوتبوون. دوای بڵاو بوونەوەی نامەکەی تاڵەبانی کە بۆئاسایشی سلێمانی ناردبوو، تێیدا داوا دەکات کە ئاگاتان لەم فڕۆکەوانە بێت و دەڵێ: دەتوانین سودی زۆری لێ ببینین بۆ دۆسیەی هەڵەبجە، پاشانیش هەمان ئاغای تاڵەبانی نامەیەکی تر لە ڕیگای سکرتاریەتەوە داوای ئازادکرنی دەکات و برادەرانی ئاسایش چه‌ند وێنەیهکی له‌گه‌لدا ده‌گرن، دوای ئه‌وه بەداوای لێبوردنەوە لە فرۆکەخانەی سلێمانی بۆ لەندەن بەڕێی دەکەن.
دەقی لێدوانەكەم لە 30.12.2008
سه‌رچاوه‌یه‌کی باوه‌ڕپێکراو له به‌غدا، به ئه‌ندامی ستاڤی کوردستانپۆست (کاک مسته‌فای حه‌سه‌نه گه‌وره) ی ڕاگه‌یاند هه‌رچه‌نده ئاسایش به نامه‌ی فه‌رمی وه‌ڵامی دادگای باڵای تاوانه‌کانی له به‌غدا داوه‌ته‌وه، ئیتر به‌و نامه‌یه ئه‌و کاره‌سه‌ته گه‌وره‌یه‌ی کرد به ماڵ به‌سه‌ر خۆی، گوایه ئه‌و فڕۆکه‌وانه‌ی به ناوی (تارقموحهمهد)، که کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه‌ی کردووه له ڕێگاوه بۆ خه‌سته‌خانه، هه‌ڵاتووه، پاشانیش هه‌ر خودی وه‌ستا حه‌سه‌نی ساویلکه و پیاوی بنه‌ماڵه‌ی ڕه‌ش و تاڵه‌بانیی، که ئیستا به‌رپرسیی ئاسایشی سلێمانییه، ووتی: لای ئیمه نییه، باخه‌ڵک خۆی به دوایدا بگه‌ڕێت.بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کاک موسته‌فا حه‌سه‌نه گه‌وره په‌یوه‌ندیی به‌و سه‌رچاوه‌یه‌وه کرد له دادگای باڵای تاوانه‌کان، کار ده‌کات، که نه‌یویست ناوی ئاشکرا بکرێت ووتی: دیارنه‌مانی ئه‌و فڕۆکه‌وانه بۆشاییه‌کی یاسایی دروست ده‌کات، چونکه تاکه تاوانبار، که ئاشکرابووه و بۆ خۆی ددانی بهووهدا ناوه، که به‌شداری ئه‌م کاره‌ساته‌ی کردووه، فڕۆکه‌وان تارق موحه‌مه‌ده، ئه‌مه له ڕووی سیاسیشه‌وه هێنده‌ی تر ده‌سه‌ڵاتی کوردی ده‌خاته ژیر پرسیاره‌وه، که چۆن تاوانبارێک به‌ده‌ستی خۆیان ئازاد ده‌که‌ن، له کاتێکا ئه‌و فڕۆکه‌وانه هه‌زاران که‌سی له کوردی سڤیل شه‌هید کردوه!دوایی سه‌رچاوه‌ش ڕایگه‌یاند ووتی: من بۆ یه‌که‌مجار جار پێتان ده‌ڵیم و لێمی وه‌ربگرن، که ده‌زگای دژه تیرۆر، واته کوڕه‌که‌ی تاڵه‌بانی (پاڤێل تاله‌بانی) لێی به‌رپرسه، ئه‌ویش به‌سه‌رپه‌رشتی ڕاسته‌خۆی باوکی ئه‌م کاره‌ی کردووه.ئه‌و شانۆگه‌ریانه‌ی، که‌وا هاتووه، گوایه ڕای کردوه و نه‌خۆش بووه، هه‌مووی دروستکراون و دوورن له ڕاستییه‌وه، به‌ڵکوو جه‌لال تاله‌بانی خۆی ده‌ستی تێدا هه‌یه، هه‌ر تاڵه‌بانی بۆ خۆی قاچی ئاسایشی سلێمانی خستۆته ناو ئه‌و کاره خیانه‌تکارییه‌وه. سه‌رچاوه‌که، که که‌سێکی عه‌ره‌بی شیعه‌یه، به گاڵته‌پێکردنه‌وه ئه‌وه‌ی وت: هه‌رگیز من له‌و بڕوایه‌دا نه‌بووم، کورد ئه‌وه‌نده گه‌لێکی مردوو بیت و ئه‌م هه‌موو سووکایه‌تییه قبوول بکات، ئه‌گه‌ر ئه‌و فڕۆکه‌وانه، بهاتایه شارێکی عه‌ره‌بی له خوارووی عیراق کیمیاباران بکردایه، سه‌ری جه‌لال و کوڕه‌که‌یمان ده‌خسته گۆڕی بابیانه‌وه و بۆ جهههنمان ده‌ناردن، ئێوه‌ی کورد چ نه‌ته‌وه‌یه‌کن؟ بۆ له گۆڕی بابیان نابه‌ن، چاوه‌ڕین ئێمه بۆتان بکه‌ین؟شایانی باسه ئه‌و فڕۆکه‌وانه ماوه‌یه‌ک له فه‌رمانده‌یی گشتی بووه و پاشان گوازراوه‌ته‌وه بۆ ده‌زگای به‌ناو دژه تیرۆر له‌وێش بهسهفهقهیکی ژێر به ژێر ئازاد کراوه. ئه‌م کاره‌ساته ئه‌گه‌ر له هه‌ر ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێکدا روو بدات، ئه‌و ده‌سه‌ڵات و حکومه‌ته ته‌فر و تونا ده‌کرا، به‌ڵام ئێمه‌ی کورد مێشیش میوانمان نییه.که منداڵ بووین وایان به گوێماندا ئه‌دا، ئێمه‌ی کورد میلله‌تێکی ئازاین، من ئه‌مڕۆ پێچه‌وانه‌که‌ی ده‌بینم. کورد ترسنۆکترین و پاره‌په‌رست و خۆپهرسترین مه‌خلوقی سه‌ر زه‌وییه!!
ئازاد کردنی تاریق ڕەمەزان بە بێ هیچ سزایەکی سیاسیی و یاسایی تێپەرێ، لەوەش خراپتر چەندمان کرد نەمانتوانی ٢٠٠ کەس بهێنیە سەر شەقام لە هەڵەبجە، تەنانەت بۆ ڕێپێوانێکی هێمنانەش، لەوەش کارەساتر لەهەڵبژاردنی ئەم دوایەی پەرلەمانی عێراق یەکێتی و پارتی وەک لیستی کوردستانی دەنگی یەکەمیان هێنا، لە هەمان کاتد لە بابەتێكدا ڕەخنەم لە خەڵکی هەڵەبجە و کەسوکاری قوربانییان گرت کە چۆن دەبێ خەڵکی ئێمە بە ئازار و برینەکانیان ئاشنا نەبن، کەچی جاش قەڵەمەکانی دەسەڵات لە سایتەکەی مەلابەختیارەوە کەوتنە پەلاماردانم، تەنانەت خەریک بوو کەمپینم له دژ ڕابگەیەنن.
دوای ئەم خیانەتە گەورە بێ وێنەیە لە مێژووی مرۆڤایەتی و خەبانی گەلانی بن دەست و بەتایبەت دۆسیەی ژینۆساید، تاڵەبانی هەر تاڵەبانیەکی جاران مایەوە و لەهەڵبژارندکانی ناو یەکێتی و بە کۆنگرە و پلینیۆمەوە، توانی باڵی خیانه‌ت و گەندەڵییهکهی بگەیەنێته لوتکە و هێرۆش بکاتە جێگری ڕاسەقینەی خۆی. تەنانەت جارێکی تر به یارمه‌تیی و پشتگیری بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیش کرایەوە بەسهرۆک کۆمار و ئەندامانی فراکسیۆنی گۆڕانیش دەگیان پێدا، لێرەوە کارەسات دەست پێ دەکات.
وا جارێکی تر خۆشبەختانە کەیسی تاڵەبانی و سوڵتان هاشم جوڵاوەتەوە، هیوادارم ئەو فشارەی لایەنی شیعە، ته‌نها فشاری سیاسیی نەبێت، سزای سەر سوڵتان هاشم جێ بەجێ بکرێت و لەسەر دۆسیەی تاریق ڕەمەزانیش ئێمە و خەڵکی هەڵەبجە دەیدەینە دەست خوا. تا تاڵەبانییش بمێنێت ئەم دۆسیە و بابەتانە ده‌مێنن و کۆتای‌یان نایەت.
ماوێتی
بەشی یەکەم:
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=9376fb74
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست