کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئایا ده‌زانیت، که‌ 31 مامۆستای زانكۆ و 8 به‌رپرسی ‌ لق و 1996 ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی ده‌ستیان له‌كار كێشایه‌وه‌؟

Sunday, 09/05/2010, 12:00


ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ولێری پایته‌ختی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ڕوویدا له‌ سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاستیش ڕووی نه‌داوه‌...قسه‌ی ڕۆژنامه‌ نوسێكی دانیماركی..
ئه‌وژمارانه‌ی سه‌ره‌وه‌ 31ی ئابی بارزانی و به‌عسمان بیر ده‌خه‌نه‌وه‌، ئه‌وسا كه‌س نه‌یتوانی هیچ بڵێ، كۆسره‌توو كۆسرته‌تیه‌كان نه‌ بێت!!
كه‌چی دوێنێ له‌كاتی هاتنه‌وه‌ی سه‌ری بڕوای كاكه‌ سه‌رده‌شتم مه‌سعودی تیرۆریست له‌سه‌ری ڕه‌شی داگیركراو پێشوازی له‌ كۆسره‌تی بێ هه‌ڵوێست كرد؟!

هه‌موو ئه‌و كه‌سایه‌تیانه‌ی سه‌ره‌وه‌ سۆرانین، وا خه‌ریكه‌ پارتیه‌ سۆرانیه‌كان به‌ ئاگا دێن و پۆل پۆل لق و ناوچه‌و باره‌گاكانی پارتی جێ ده‌هێلن...ئاوا بڕوا ئاشتبه‌تاڵێكی تر به‌ ڕیوه‌یه‌...
ته‌ڕ که‌ وانیه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و میلله‌ته‌ تۆزێك به‌ ئاگا بوایه‌ پارتی چۆن ده‌یتوانی به‌ نوێژی نیوه‌ڕۆ خه‌ڵك تیرۆر بكات.
كاتی خۆی قادر نادری هاوكارم بۆ یه‌كه‌مجار وشه‌ی بێكه‌ڕامه‌تی بۆ خه‌ڵك به‌كار هێنا ئه‌وه‌ دا‌هێنانێكی تازه‌و بوێرانه‌ بوو..هه‌ڵبه‌ته‌ پێشتر بیروڕامان گۆڕی بۆوه‌ له‌سه‌ر به‌كارهێنانی ئه‌و ده‌سته‌ واژانه‌ له‌ نوسینه‌كانی داهاتووماندا
من ده‌ڵێم نه‌ك خه‌ڵك به‌ڵكو لیستی گۆڕان و گۆڕانخوازه‌كان له‌سه‌روی هه‌مووشیانه‌وه‌ سه‌رانی گرده‌وكه‌وه‌ 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ بێ كه‌رامه‌تن
ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌له‌ له‌ ده‌ست خۆیان و گۆڕانخوازان بده‌ن..
گۆڕان هه‌لی 25 7 یان له‌ كیس خۆیدا ئه‌وه‌نده‌ سوك و ڕیسوا بوون، تا داوایی كه‌وتنه‌ پاڕانه‌وه‌ له‌ مه‌سعود ی تیرۆریست بۆ پرسی نانبڕاوه‌كان، له‌كاتێكدا هه‌موو سلێمانی و ده‌وروبه‌ره‌که‌ی پشتی گۆڕانیان گرت.
ئه‌مڕۆ هه‌لێكی گه‌لێك گه‌وره‌تر هاتۆته‌ پێش ، وه‌رن هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست بده‌ینه‌ ناره‌زایی و شه‌قامی کوردیی، ته‌نها مه‌ردینه‌ هه‌ر ئه‌یه‌كی ده‌وێت
ده‌كه‌وینه‌ په‌لاماری بنكه‌ و باره‌گاكانیان...
ئه‌و تاونابره‌ جامانه‌ سوورانه‌ ده‌خه‌یه‌نه‌ ناو زبڵدانی مێژوو توڕیان ده‌ده‌ین..
دوێنێ هه‌واڵی تیرۆركردنی هاوكاری بوێرم كاكه‌ سه‌رده‌شت بۆ ده‌یان ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی دانیماركی نارد. کاکه‌ سه‌رده‌شت له‌ رێگای منه‌وه‌ وه‌ک په‌یامنێری کوردستانپۆست کاری ده‌کرد.
به‌سه‌رهاتی سه‌رده‌شتم بۆ یه‌كێك له‌ ڕۆژنامه‌نووسه‌ دانیماركیه‌كانم باسکرد كه‌ ئیستا بۆ كارێكی ڕۆژنامه‌وانی له‌ وڵاتی ئه‌ڵمانیا‌یه‌ خۆی پێنه‌گیراو هه‌ر له‌وێوه‌ به‌ته‌له‌فۆن كه‌وته‌ هاوخه‌م ده‌ربرێن و ووتی من چه‌ند جارێك سه‌ردانی كوردستانم كردوه‌ به‌لام نه‌مزانیوه‌ ئێوه‌ ئێستاش له‌ گه‌نده‌ڵستانێکدا ده‌ژین كه‌ ناوتان ناوه‌ كوردستان، ئه‌و درێژه‌ی به‌ قسه‌كانی دا و ووتی.. ئه‌گه‌ر جارێكی تر بێم بۆ كوردستانه‌كه‌ی ئێوه‌، داوای كچی سه‌رۆكی هه‌رێم بكه‌م، ئایا منیش ده‌كوژن؟ منیش ووتم به‌دڵنیایه‌وه‌ نا له‌ گوڵ كاڵترت پێ ناڵێن، چونكه‌ پیاوه‌ بوده‌ڵه‌كانی لای ئێمه‌ شێری ماڵه‌وه ‌و ڕێوی ده‌ره‌وه‌ن، نه‌ک ته‌نها ئه‌مه‌ به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تۆ سۆرانیش نییت، (دوای ئه‌وه‌ باسی کێشه‌ی سۆرانیی و بارزانیم بۆی کرد، که‌ ئه‌م بنه‌ماله‌یه‌ دروستیان کردووه‌، تا تێبگات کێشه‌که‌ له‌کوێوه‌ سه‌رجاوه‌ی گرتووه‌)
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ لای وه‌فده‌ بیانیه‌كان باس له‌ دیموكراسی و مافی مرۆڤ و ئارامترین ناوچه‌ی عێراق ده‌كه‌ن، كه‌ كوردستانه‌، به‌ڵام تا ئێستا له‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی عیراق هیچ كه‌س و لایه‌نێك نه‌یتوانیوه‌ ڕۆژنامه‌ نووسێك به‌ ئاشكرا بفرێنێت و تیرۆری بكات.
پارتیی و بنه‌ماله‌ی مه‌سعود بارزانیی ڕووی قاعیده ‌و ئه‌نسار ئیسلامییان سپی كردووه‌.

ئه‌م بابه‌ته‌ دریژه‌ی ده‌بێت، تا نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵی ئێوه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە