بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاوانی گوللەکانی بەعسی کوردیی و پیرۆزی بەردەکانی ئێمە!

Sunday, 10/04/2011, 12:00


ئەو لێدوانەی دوایەی بارزانی کەمترین قسەو باسی لەسەر کرا، کاتێک کە دەڵێت: ئەوەی بەردیشی هاویشتووە دەبێ دادگایی بکرێت، بە ڕای من تاوانی ئەم قسەیەی مەسعود تاوانێکی تره‌ له‌ تاوانه‌کانی بنه‌ماڵه‌ و مێژووی پارتیی که‌ ته‌ژییه‌ له‌ تاوان و خیانه‌ت، هیچی کەمتر نییە لەتاوانی خیانەتی 31 ی ئاب، ئەگەر سەیری ئەو سەردەمەی نەوەدەکان و ئێستا بکەین دەزانین کە گۆڕانکاریەکانی دونیا بە کوێ گەیشتوون، دوا تریش ئێمە با هەر چەکدارەکانی لقی 4 و لقه‌که‌ی چەمچەماڵ و لقی کەلاریان بەتاوانبار نەزانین، لە پاڵیاندا چەتەکانی مەحمود سەنگاوی لە گەرمیان و کەڵە ئاسایشەکانی حاکم قادر و دژه‌ تیرۆر و پیاوه‌کانی سکرتاریەتی هێرۆ کەمتریان نەکردوە!
لەدوا سەردانی تاڵەبانی بۆ هەولێر پێش ئەوەی لەگەڵ فەخامەتی جەنابی سەرۆک بارزانی کۆ ببێتەوە، لەگەڵ کادیر و ئەندامانی مەڵبەندی هەولێر کۆدەبێتەوە پێیان دەڵێت: ئەوەی لە سلێمانی ڕوویداوە بە دڵنیایه‌وە دەگاتە هەولێریش ئەوسا دەبێت بەهەموو توانایەک هاوکاریی و بەرگری لە برایانی پارتی بکەن، یەکێک لەو بەشداربووانەی ئەم کۆبوونەوەیەی تاڵەبانی پێی وابوو کە تاڵەبانی بە تەوسەوه‌ ئەمە دەڵیت و پێی خۆشە لێرەش خەڵک بڕژێتە سەرشەقام بۆ ئەوەی پارتیش وەک یەکێتی تەنگاو ببێت. تاڵەبانی هەر مەبەستێکی هەبوو بێت ئەم قسەیەی گرنگ نییە بۆ ئێمە ..چونکە تاڵەبانی بیەوێت نایەوێت ئەم ڕەشەبای سلێمانی و سەرای ئازداییه‌ هه‌ر دەگاتە سەری ڕەشیش، ڕەنگە تاڵەبانی ئەم قسەیەی هەر بۆ ئەوە کردبێت کە بگاتەوە بە مه‌سعود و ئه‌ویش پێی بڵێت فەرموو کاک مەسعود بزانە لە کۆبوونەکانی خۆشمان هەر خەمی تۆ و هەولێرمە!

دیکتاتۆرەکانی ناوچەکە بە جەلال و مەسعودیشەوە هەمان چارە نووسی ناموبارەک و بن عەلی چاوەڕێیان دەکات، بۆیە بەهەر شێوەیەک بۆیان بکرێت پشتیوانی لەیەکتر دەکەن، لەمڕۆژانە هه‌موومان بروسکە پڕ شەرمەزاریەکەی تاڵەبانیمان بینی بۆ بەشار ئەسەد، سەیر کەن لەهەمان کاتیشدا پڕۆفیسۆرێکی فەره‌نسی بەناوی برنارهنری لیفی چی دەڵیت: ئەگەر قەزافی سەربکەوێ ئەمجارە بەسەر خەڵکی ڕاپەڕیوی لیبیادا کەواتە بەشار ئەسەد بۆ هەتاهەتایە دەمێنێتەو، برنار یەکێک لەو کەسانەی بە توندی پشتیوانی لە هەڵوێستی وڵاتەکەی کرد بۆ بەکار هێنانی چەک دژی قەزافی. ئەو پرۆفیسۆرە پێی وایە، ئەوی دژی قەزافی دەکرێت دەبێت دژی هەموو سەرۆک و دیکتاتۆرەکانی دونیا بکرێت کە چەک به‌کار ده‌هێنن و دەیانەوێت ناڕەزایی شەقام کپ بکەنەوە..
برنار، هیوا دەخوازێت بە ماوەیەکی کەم کۆتایی بە قەزافی بێت، چونکە لەگەڵ کۆتایی هاتنی قەزافی بەشار ئەسەدیش تێدەگات کە کۆتایی ئەویش نزیک بۆتەوە بە زوویی تەسلیم بە ئیرادەی خەڵکەکەی دەبێت.
به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ هێشتا دەسەڵاتی بەعسی کوردی هێشتا تێنەگەیشتووه‌، کە ماوه‌ی ئه‌م 20 ساڵە چیان بەسەر ئەم خەڵکه‌دا هێناوە، هێشتا تاڵەبانی وڕینە دەکات و دەڵیت، کە ئەوایە ئەوان شەرعیەتی شۆشگێریی و دەستورییان هەیە. منیش بە ئاغای تاڵەبانی دەڵیم: کە زۆر هات قەواڵە بەتاڵە با کوڕە توڕە بووەکانی شار بێن پەلاماری بارەگاو ماڵەکانتان بدەن ئەمجا دەزانن کێ شەرعیەتی هەیە، ئایا چەک بەدەسەتەکانی ئێوە یان مێرمنداڵە بەرد هاوێژەکانی ئێمە.

لە کۆتاییدا ده‌ڵێم: کوشتن و هەڕەشەو گرتن و سەیارە سوتاندن و ڕاونانی ڕۆژنامەنووس و کاریی نامرۆڤانه‌ی تر که‌ پیاوه‌کانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ ئه‌نجامی ده‌ده‌ن، هیچ کام لەمانە دەنگی خەڵکی ناڕازیی کپ ناکاتەوە، بەڵکوو بە پێچەوانەوە ڕۆژەکانی دەسەڵاتی ڕەشتان کەمتر دەکەنەوە.
سەرکەوتنیش بۆ ئیرادەی گەلە.

لینکی لێدوانەکەی برنار
http://www.aawsat.com/details.asp?section

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە