بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


با ئەو کۆمەڵکوژییەی تورک دژی کوردانی باکوور بکرێتە هەوێنی راپەڕینێکی جەماوەریی

Thursday, 29/12/2011, 12:00


ئەم بەیانییە هەواڵی کۆمەڵکوژی ٣٥ کوردم خوێندەوە، ئەمە بەیانی باشی ئۆردوغان و تورکەکان بوو، پیرۆزبایی سەری ساڵیان بوو لەگەلی کورد. لەکاتێکدا دەرگا لە سەری ساڵێکی نوێ دەدەین. چەند ڕۆژ و ساتێکی تر تەواویی دونیا جەژنی سەری ساڵی تازە دەگێڕن، ئێمەی کوردی بندەست و داگیرکراویش، شین بۆ ڕۆڵەکانمان بگێرێن..
بینینی ئەم دیمەنە نامرڤایەتییە ویژدانی مرۆڤایەتی ناوروژێنێت، چونکە کورد دۆستێکی نییە، تەنها دەسەڵاتی خۆفرۆش و خەلکی ناپاکی هەیە، کە دەنگی بگەیەنێت بە دەرەوە و مرۆڤدۆستەکان، ئەو دیمەنەی کە هەستی هەموو کەسێک دەهەژێنێت جگە لە بارزگاگانی چەک و خوێن و فرمێسک نەبێت.
کۆمەڵکوژی کوردان لەلایەن ڕژێمەکەی ئەتاتورکەوە پێی ناوەتە قۆناغێکی پڕ مەترسیدار. دەکرێت کارەساتی ئەم ٣٥ شەهیدە ببێتە خاڵی وەرچەرخان و سەرهەڵدانی سەرتاسەریی باکوری کوردستان، بۆ کۆتایی هاتنی دەسەڵاتی ئەم ڕژێمە و ئەو دوژمنە سەرسەختەی کورد.
لە کاتێکدا چاوەڕێی کاردانەوەیەکی توندی گەلی کورد لە باکوری کوردستان دەکرێت، هاوکاتیش دەبێت لە باشور کوردستان، شان بەشانی خەباتی کوردانی باکور هەنگاوی جدی بنرێت بۆ دەرکردنی بنکە و سەربازگەی ڕژێمەکەی ئۆردوگان لە ناوچەی بادینان، هەر ئێستا خەباتێکی مەدەنی ئیمزا کۆکردنەوە بەڕێوەیە بۆ وەدەر نانی ئەم بنکە و مۆڵگەیانە، بەڵام لە وڵاتی ئێمە کەس گۆێ بە ئیمزا نادات، دەبێت ناڕەزایی خەڵک بگاتە ئاستی مانگرتن و ڕێپێوان لەهەرچوار پارچەی کوردستان.
نازانم چۆن سەرانی کورد شەرم دایان ناگرێت، کاتێک ئەو کۆمەڵکوژییەی تورکان دەبیین و کوردستانیش دەکەنە مۆڵگای جەندرمەوە میتەکانیان.. نازانم چۆن ئەو نووسەر و رۆژنامەنووسانە ئارەقی شەرمەزاریی ننێوچەوان و لەشیان تەڕ ناکات، کاتێک ستایشی ئۆردوغان و دەسەڵاتەکەی دەکەن، کە دەڵێن بۆ مەسەلەی کورد هەنگاوی جیدی دەنێت؟
هیوادارم پەکەش تۆڵەی ئەم شەهیدانە بە چالاکی سەربازی وەڵام نەداتەوە بەڵکو هێزو توانای خۆیان بۆ ناو شارەکان و دروستکردنی مەیدانە ئازادییەکان لە هاوشیوەی وڵاتانی تونس و میسرو لیبییا دەست پێبکات. ئەمڕۆ باشترین هەل لەبەردەم کورد دایە، ڕۆژ ڕۆژی خەباتی گەلانە دژ بە دیکتاتۆرەکان. دوای گٶرانگاریەکانی ناوچەکە کورد دەتوانێ خەونی ئەردۆگانەکان سەروە ژێر بکات.
تاکە چارەسەر هەر ڕاپەرێن و بەرخۆدان و سەرهەڵدانە، سەرکەوتن هەر بۆ حەق و حەقخوازان دەبێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە