بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


چیرۆکی کچە ١٩ ساڵەکە و تٶڵەی کچانی ئەنفال کراو!

Saturday, 27/11/2010, 12:00


١/ بەڵگەیەکی تری فرۆشتنی کچانی ئەنفال بە وڵاتی میسر.
لە فڕۆکەخانەی برۆکسل بە ڕیکەوت ژنێکی مەغریبیم ناسی کە دوو مناڵی جوانکیلەی پێ بوو، دوای ئەوەوتم کوردم و لەڕێکخراوی چاک کار دەکەم لەسەر دۆسیەی ئەنفال و هەڵەبجە, یەکسەر پێی ووتم ئۆی مێردەکەم فڕۆکەوانێکی میسریەو زۆر جار باسی بیرەوەریەکانی خۆیم بۆ دەکات ، یەکێک لەو چیرۆکانەی باسی هاتنی کۆمەڵیک کچی کورد بوو لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ فرٶکەخانەی قاهیرە.
ووتم بەڵکو قسە لەگەڵ مێردەکەت بکەم و سۆراغیکیان بکەین، ووتی بەسەرچاو هەر کەگەڕامەوە قسەی لەگەڵ بکە ئەوەش ژمارە تەلەفۆنی ماڵمانە.
دوای حەفتەیەک تەلەفۆنم بۆیان کرد، مێردی ژنەکە کە فرۆکەوانێکی خانە نشین کراو ناوی حیکمەت بوو زۆر میهرەبان بوو ووتی هەرچیەک بەمن بکرێت بۆتی دەکەم، وە وتی من بەچاوی خۆم دەیان کچی کوردم بینیوە هەندێکیان هەر لە فڕۆکەخانە ئەفسەرو فرۆکەوانکان بۆخۆیان بردنیانن.
ووتم دێم بۆ لات بەڵکو یەکێکیان بدۆزینەوە، ووتی زۆرچاکە من وەزیری ناوخۆ برادەر ی کۆنمە دەچین داوا لەو دەکەین.
لەبەختی ڕەشی ئێمە هێندەی نەبرد ئەو فڕۆکەوانە نەخۆش کەوت و ماڵئاوای لەژیان کرد، فریا ئەوە نەکەوت سۆراغێکمان بۆ بکات، بەڵام لەمیانەی ئەو چەندجارەی بەتەلفۆن قسەمان کرد، زۆر ڕاشکاوانە دەیوت ئەو خۆی بینیونی و ئەو کچانەی کە زۆر جوان بوون ، ئەفسەرەکان بۆخۆیان بردیانن..

٢/ قاسم دڕەیی و تەسلیم کردنی چوار کچی گەرمیان
یەکێک لە جاشەکانی قاسم دڕەیی کۆنە جاش لەکاتی لە کاتی ئەنفالی گەرمیاندا ئەم چیرۆکەی گێڕایەوە ...
پیاوێکی گەرمیانی چوار کچی لەگەڵدا دەبێت، دەزانێت ئەم کچانەی بۆ دەرباز نابێت دێت بۆلای قاسم دڕەیی و پێی دەڵێت، ئەو چوار کچانەم تەسلیم تۆ دەکەم هەریەکەیان لە جاشێکی خۆت مارە بکەو بادەست سەربازەکان نەکەون..
قاسم دڕەیش دەڵیت زۆر چاکە با لەناو ئە پاقلانە خۆیان بشارنەوەو تۆ بڕۆ خەمت نەبێت
پاش کەمێک ئەفسەرێک دیت بۆلای قاسم دڕەیی و جاشەکانی . قاسم دڕەیی ڕاستەوخۆ بە ئەفسەرەکە دەڵێت سەیدی دیاریەکی باشم بۆت داناوە دەستی دەگرێت بۆلای چوار کچەکە
سواری ئیڤای سەربازیان دەکەن و ئەوانیش وەک سەدانی تر سەفەری بێ گەڕانەوەی ئەنفال دەکەن، کاتێک جاشێکی قاسم درەێی ئەم ڕوداوە سەدانی تر دەبیبێت، باری دەرونی تێك دەچێت و سەری خۆی دەکێشێت بە دارو بەردا تا بێهۆش دەبێت، لەوساوە ئەم جاشە بری دەرونی تێکچوە واتە شێت بوە...
ئەگەر ئەم ڕوداوە وانیە باقاسم دڕەیی وەڵام بداتەوە...
٣/ ئاستی هوشیاری خوێنەری کوردو تێگەیشتنیان لە ئەنفال
وای بڵاو بوونەوەی بابەتی کچێکی بە بە ڕەگەز عەرەبی ١٩ ساڵی کەلەسلێمانی لسەر زاری خۆیەوە لەماوەی ڕابوردووی تەمەنی لەش فرۆشیدا یەک ملێۆن پیاو لەگەڵی خەوتوون...
کاتێک کۆمێنتارتەکان دەخوێنێتەوە بەدەست خۆت نیە گریانت بۆ ئەقڵی خوێنەی کورد دێت،
کەچۆن هەر لەجوێن و سوکایەتی بە من و چیمەن ساڵحی سەر نوسەری سایتی کوردستان ئۆنلاین تا ئەوەی بەشێک لە کۆمێنتارەکان پشتیوانی لەم دیاردە نامرۆڤانەیەدەکەن و دەڵێن ، ئەوان تۆڵەی کچانی فرۆشرای ئەنفال لە کچە عەرەبێکی نەگبەت دەکەنەوە...
من لێرەوە پێێان دەڵیم تۆڵەی کچانی ئەنفال لە جاشە ئەنفالچیەکان سەرانی ئەنفال وەک سوڵتان هاشم و تاریق ڕەمەزان و نزار خەزرەجی بکەنەوە..
بڕۆن بڵێن تاڵەبانی و هوشیار زێباری و بارزانی بۆچی نکوڵی لە فرۆشتنی کچانی ئەنفال دەکەن بۆ وڵاتانی دراوسێی عەرەبی..کە چەندین ساڵە ئێمە هاوارە دەکەین و دەیان بەڵگەی خودی بەعس لە ژێر دەستتان لەمەڕ فرۆشتنی کچانی کورد لەکاتی ئەنفالدا بە وڵاتانی دراوسێی وەک میسرو کوەیت و ئیماراتوو تەنانەت سۆماڵیش..
کاتێک ئە کۆمێنتارانە دەخوێنیتەوە دەگەیتە ئەوئەنجامە کە کار ئاوا بڕوات ٢٠ ساڵی تریش یەکێتی و پارتی وەک مێگەل ئەم کۆمەڵگایە لێ دەخوڕن ژمارەی لەشفرۆش و ژن کوژ و دەگەنە لوتکە!!
ئەوەتا دوێنی لە ڕاپۆرتی ساڵانەدا ژمارەی قوربانیا ژن بە تۆمەتی شەرەفە گەیشتۆتە ١٢ هەزار..
کە دڵنیام ئەو ژمارەیە زۆر زیاترە دەیان سەدان حاڵەت هەر کەس ئاگای لی نەبوە..
دیاردەی لەشفرۆشتن دیارەدەیەکی جیهانیە لەهەموو شوێنێکی ئەم سەر زەمینەدا هەیە، بەڵام بەپێی یاسای هەر وڵاتێک ئەم کارە ڕیکخراوە ، نەک وەک کوردستان کۆمەڵێک باندی لەشفرۆشی شەریک لە گەڵ بەرپرسی حکومی و حزبی بازرگانی بە جەستەو کەرامەتی ژنەوە دەکەن خۆیانی پێ دەوڵەمەند دەکەن، کۆمەڵگاش توشی فەسادی و بەد ڕەوشتی دەکەن...
فەمون لەگەڵ تەواوی ئەو کۆمێنتارانە کەلەسە ئە بابەتە نوسراونکە ژمارە خوێنەران زیاتر لە ١٢ هەزار خوێنەرەو جارێکی تر خۆتان حوکم بدەن، هەڵبەتە ئەوانای ڕاستەوخۆ جوێنی نەشیاو بوون بۆسەو من و چیمەن وسەنتەری ئاسودە لابراون..
لەکۆتایدا دەڵیم: کێشەی ئێمە کیشەی ژمارەی ئەو پیاوانە نیە کەلەگەڵ ئەم کچەو دەانی تر دەخەون، منیش پێم وایە ملیۆنێک نابن بەڵام گریمان هەر هەزار کەسیش بن.
کێشەی ئێمە کار کردنە بۆ نەهێشتنی ئەم دیاردەیە..
بۆ بینینی بابەتی پێشوو

http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=0bd88e12

بۆخوێندنەوەی کۆمێنتارەکان..
http://www.kurdistanonline.net

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە