بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نەک هەر کردار ، گوفتاریش شەرتە ..

Tuesday, 13/12/2011, 12:00



 


بەرهەم ساڵەح سەرۆکی حکومەتە ئێکسپایەرەکەی هەرێمی کوردستان ، لە سەرەتای مانگی ئەیلولی ئەمساڵدا بڕیارێکی دەرکرد کە نابێت هیچ ڕۆژنامەنوسێک دەستگیربکرێت بە بێ ئاگاداری خودی خۆی ، هێشتاکە مەرەکەبی ئیمزاکەی وشک نەبۆتەوە ، چەندین رۆژنامەنوس لەلایەن پاراستنەوە فڕێنران و بێ سەروشوێن کران ...هەر ئەوکاتە لە کوردستانپۆستەوە گوتمان ئەم بڕیارەی دکتۆر بەرهەمی سەرۆک حکومەتی ئێکسپایەر دوو ڕەهەند و لێکدانەوە هەڵدەگرێت . یەکەمیان بۆ ئەوەی لە ڕووە یاساییەکەیەوە ڕووی دەستەڵاتی بنەماڵەی پارتی کە ڕەش رەشە قەترانی لە بەرچاوی ڕۆژنامە نوسانی بێ سنووری جیهانی کەمێک سپی بکەنەوە کە کاتی بڕیارەکەی بەرهەم هاوکات بوو بە فەلاقەکردنی ئاسۆس هەردی و کەمێک دۆخەکە هێوربکەنەوە . دووەمیشیان تا لەوە بەدواوە هەرکەس لەسەر نوسینێک بێ سەروشوێن بکرێت ئۆباڵەکەی بخەنە ئەستۆی بەرهەم ساڵەح و بەخۆشی ئەو مەسولیەتەی قبوڵکردووە .
لەوە بە دواوە بڕیارەکەی خۆی بە بیر دێنمەوە ، ئەوا لەم مانگەدا ڕۆژنامە نوسێک لە هەولێر زیاتر لە بیست رۆژە بێ سەروشوێن کراوە ، چواری دەزگای راگەیاندنی یەکگرتووش لە بادینان دەستبەسەرن ،ئەی تۆ لە کوێیت دکتۆر بەرهەم ساڵەح ؟؟
چیدی بە چەقاندنی پێنج ملێۆن نەمام ، دڵی شکاو و ڕەنجاوی شارەکەت سەوزنابێتەوە ، تۆ بە دەنگ و سۆزی لاوانی سلێمانی بوو بویتە ئەو بەرهەم ساڵەحەی کە لە ١٧ی شوباتدا دڵی شارەکەت شکاند و پشتت تێکردن لە پێناو ڕازی کردنی دڵی بنەماڵەی بارزانی . خۆت کردە بڵقێکی سیاسی دەساڵەی کوردستان و پارتی بنەماڵە تەقاندیتی کە بۆ هەتاهەتایە جارێکی تر شارەکەت مەیلت ناداتەوە . خۆت ئەتزانی سلێمانی نەبێت نە لەهەولێر و نە لەدهۆک هیچ کەس ئاوڕی لێ نەئەدایتەوە .
باپیرەگەورەکانمان پەندێکی جوانیان فێرکردوون لە زمانی زەردەشتەوە : گوفتاری پاک و ڕەفتاری پاک ، مەرجە بۆئەوەی ببیتە مرۆڤێک جێگەی باوەڕبیت .
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە