کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


تاڵه‌بانی و بارزانی ده‌بێ دادگایی بکرێن، نه‌ک خه‌ڵات

Wednesday, 09/12/2009, 12:00


که‌م نین ئه‌و کاسه‌ لێس و جاش قه‌ڵه‌مه‌ ده‌ربارانه‌ی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ی خائین و ناپاکی بارزانی و تاڵه‌بانی.
دوو ساڵ له‌مه‌و به‌ر مه‌هاباد قه‌رداغی مه‌سینه‌ هه‌ڵگره‌ به‌ئه‌مه‌که‌ی بنه‌ماڵه‌ی بارزانی هه‌مان شه‌کری شکان له‌مه‌ڕ به‌خشینی خه‌ڵاتی ئاشتی بۆ بارزانی.
بۆ ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ قێزونده‌ی مه‌هاباد هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بڵێم .. بۆ شیعره‌کانیشت، یه‌ع، زه‌رد ده‌چنه‌وه‌، ئه‌و ڕه‌نگه‌ چ ڕه‌نگێکی دزێوه‌ لام وه‌ک سیمای بارزانی و ئاڵا شره‌که‌ی پارتی.
ئه‌مڕۆ هه‌مان شانۆگه‌ری بۆ تاڵه‌بانی و له‌سه‌رده‌ستی سه‌ڵاحی موهته‌دی دووباره‌ ده‌گووترێته‌وه‌.
بۆ ئه‌وه‌ی بۆ موهته‌دییه‌کان و خوێنه‌رانی به‌رێزی کوردستانپۆست ئاشکرا بێت، که‌ ته‌نیا چه‌ند نموونه‌ی زیندوو له‌سه‌ر تاڵه‌بانی هه‌ن، ئه‌وسا خۆتان حوکم بده‌ن ئایا تاڵه‌بانی شایسته‌ی دادگاییکردنه‌ یان خه‌ڵاتکردن:
1. له‌ساڵی 2002 به‌نامه‌یه‌کی فه‌رمی داوای له‌دادگای باڵای تاونه‌کانی وڵاتی دانیمارک کرد، که‌ نزار خه‌زره‌جی به‌رپرسی یه‌که‌می کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌ که‌سێکی بێ تاوانه‌و به‌ڵکو دۆستی کورد بووه‌، به‌وه‌شه‌وه‌ نه‌وه‌ستا له‌ چاو پێکه‌وتنێکی ڕادیۆی کوه‌یتدا بێ شه‌رمانه‌ به‌رگری له‌و تاوانباره‌ی کۆمه‌ڵکوژی کوردان کرد.
2. له‌ ساڵانی ئه‌نفاڵی کورددا، سوڵتان هاشمی کچێکی بوو، به‌ خۆشی قڕکردنی کوردانه‌وه‌، ناوی لێنا (ئه‌نفال) تاڵه‌بنایش بۆیه‌که‌مجار و یه‌که‌م که‌س بوو به‌رگری له‌ سوڵتان هاشم(ئه‌بو ئه‌نفال)ی تاوانبار کرد، سوڵتان هاشم ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جیددا به‌رپرسی ئه‌نفال بوو، بۆیه‌ ناو نیشانی به‌ ئه‌ستێره‌ گه‌شه‌ی سوپای عێراقی وه‌رگرت.
3. پڕۆژه‌ قێزونه‌که‌ی 33*33*33 دابه‌شکردنی که‌رکوک و خه‌ڵتانی خوێنی خۆپێشانده‌رانی کوردانی که‌رکوک له‌لایه‌ن میته‌کانی به‌ره‌ی تورکمانی و جارێکی تریش ئازاد کردنی تاوانبارانی ئه‌و قه‌سابخانه‌یه‌ هه‌ر به‌ بڕیاری خودی تاڵه‌بانی بوو..
4. ئازاد کردنی تاوانبار دکتۆر وائیل بکوژی ده‌یان برینداری ته‌قینه‌وه‌کانی که‌رکوک ، کاتێك له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه‌ گیراو پاشان ڕه‌وانه‌ی ئاسایشی ده‌ربه‌ندیخان کراو، جارێکی تر تاڵه‌نابی خیانه‌تێکی تریشی له‌ خه‌ڵکی که‌رکوک کردو ئه‌ویشی ئازاد کرد..
5. ئازاد کردنی تارق ڕه‌مه‌زانی فرۆکه‌وانی کیمیا بارانی هه‌ڵه‌بجه‌!

ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه‌ دڵۆپێکه‌ له ‌ده‌ریایه‌ک ‌ له‌ خیانه‌تی ئه‌م پیاوه‌ی، که‌ داوای خه‌ڵاتی ئاشتی بۆ ده‌کرێت.

بۆ مه‌سعود بارزانیش، ئه‌مه‌ش چه‌ند دڵۆپێک له‌ ده‌ریای خیانه‌ته‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم:
1.دوای ئاشتبه‌تاڵی باوکی ڕه‌حمه‌تی، شه‌هید کردنی ده‌یان پێشمه‌رگه‌ی دیموکرات و کۆمه‌ڵه‌ له‌ ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان.
2. دوای ڕاپه‌ڕینی 1991 داڵده‌دانی سه‌دان جاش و ئه‌نفالچی و هه‌موویانی خه‌ڵاتکرد و پله ‌و پایه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌‌.
3. هێنانی 17000 جه‌ندرمه‌ی تورکی بۆسه‌ر باشوری کوردستان و بنکه‌و باره‌گاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان، به‌کوشتدانی ته‌نیا 3600 پارتی له‌ شه‌ری دژ به‌ په‌که‌که‌دا.
4. 31 ئا ب زۆر باسکراوه‌ ته‌نانه‌ت مناڵه‌کانی سه‌ر بێشکه‌ش بیستویانه‌ ئه‌و خیانه‌ته‌ گه‌وره‌یه‌، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ به‌سه‌ بڵێێن ئه‌و پارتیه‌ی فیشه‌کێکی نه‌ته‌قاند بۆ ڕزگار کردنی هه‌ولێر سوک و ئاسان ته‌سلیمی به‌عسی کردوه‌.
5. ئه‌و شانزه‌ ملیۆن دۆلاره‌ی به‌م دوایانه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا ده‌ستی به‌سه‌را گیرا و خیرا وه‌ک برسکه‌ بارزانی گه‌شتی ئه‌وروپای ده‌ست پێ کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی، به‌پێێ لێدوانه‌کانی دام و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندنی پارتی بێت ئه‌م گه‌شته‌ی دوایی سه‌رۆک بارزانی به‌ سه‌رکه‌وتوو ترین گه‌شت ده‌درێته‌ قه‌ڵه‌م، ئاخر گه‌ڕانه‌ی 16 ملیۆن دۆلار بۆ بانقه‌کانی بنه‌ماڵه‌ هه‌ونته‌ نییه‌.
 له‌ کۆتاییدا من پێشناری ئه‌وه‌ ده‌که‌م، به‌ قسه‌ی ئه‌و که‌سه‌ سووک و سه‌لیمانه‌ی که‌ پێسنیاری ئه‌وه‌ ده‌که‌ن، ئه‌م دوانه‌ خه‌ڵاتبکرێن، با خه‌ڵاتێکی دیکه‌ بهێنینه‌ کایه‌وه‌، ئه‌ویش خه‌ڵاتی یه‌که‌م خائین و ناپاک له‌ مێژووی مرۆڤایه‌تییدا، به‌ ڕاستی ئه‌مه‌ له‌ جێگای خۆیایه‌تی که‌ جه‌لال و مه‌سعود شایسته‌ی خه‌ڵاتی ناپاکی و خیانه‌تن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە