بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


عەباس بایز و برایم کانەبی بە دەمانچە پەلاماری یەکتر دەدەن!

Sunday, 21/11/2010, 12:00


باغەکەی برایم کانەبی لە گه‌ڕه‌کی (جاشئاوا)ی سەنگەسەر دەسوتێنرێت!
لەسەر گواستنەوەی تۆمەت و تاوانەکانی نێوان عەباس بای زو برایم کانەبی دەبێتە دەمە قاڵێیان، پاشان بەدەمانچە پەلاماری یەکتری دەدەن..
بەدوای نارەزایی ئەم دواییەی خەڵکی دەڤەری پشدر لەمەڕ پرسی دادگایی نەکردنی هەردووک کۆنە سەرۆک جاش (برایم کانەبی) و (عەباس بایز) کە ئامۆزای یەکترن و شەریکە جاش و تاوانبارن، پێش دادگایی کردنیان ، هەریەکە لە عەباس بایز و برایم کانەبی تۆمەت و تاوانەکانی خۆیان ده‌ده‌ن به‌سه‌ر سەر ئەوی تردا..
.سەرەتا برایم کانەبی تەنیا جێگری عەباس بایز بوو لە کاتی مەفرەخاسه‌که‌یاندا، پاشان ئەویش فەوجی جاشە سوکەکانی کرده‌وە، لەکاتی ڕاکردنی عەباس بایز بۆ ئێران، سەدان جاشی عەباس بایز لای برایم کانەبی مانەوە بەشداری ڕاستەوخۆی ئەنفالی دەشتی کۆیە و دۆڵی جافایەتی کرد شان بەشانی قاسم ئاغا.
لەدوای ڕاپەڕین عەباس سەر بە پارتی و برایم کانەبیش ئامیر فەوج بوو لای یەکێتی، لە کاتی شەڕی ناوخۆدا عەباس بایز بوو به‌ ڕەسەدی تۆپخانەکانی ئێران بۆ پاڵپشتی پارتی و بزوتنەوەی ئیسلامی، کە ڕۆژانە دەڤەری پشدەریان تۆپباران دەکرد لە بناری قەڵادزێ. فەوجەکەی برایم کانەبیش لە هەمان بەرەی شەڕدا بوو تەناتەت زانیارییان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا دەگۆڕیەوە.... سەیری ئەم سیاسەتە گڵاوەی پارتی و یەکێتی بکەن.
گەرچی برایم کانەبی بەقەدەر عەباس ناو و ناوبانگی تاوانبارێتی نییە، بەڵام لە نزیکەوە ئاگادار و بەشداری تەواویی تاوانەکانی ئەو بنەماڵەیەن، کە خۆیان بە بنەماڵەی بارزانی هەڵواسیوە.
لە دوا ترین هەڕەشە بۆ سەر کەسوکاری قوربانیانی سەنگەسەر، کوڕەکەی عەباس بایز لە ڕێگای کۆنە جاشەکانیانەوە، دەڵێ ئەوان لیوای پارتیان هەیە و بنەماڵەی بارزانی بە هەموو شێوەیەک بەرگریمان لێدەکەن و هەرکاتێک بمانەوێت دەگەڕینەوە بۆ سەنگەسەر. لەکاتێکدا مەسعود بارزانی بانگەشەی سەروەری یاسا دەکات، بەڵام چەندین هەزار دۆلار دەدات بە عەباس بایز بۆ ئەوەی سوڵحی عەشایری لەگەڵ کەسوکاری شەهیده‌کاندا بکات و واز لە داواکەیان بهێنن، بەڵام ورە و کەرامەتی کەسوکاری قوربانیان زۆر لەو پلانەی مەسعود و عەباس بایز بە هیز تربوو.
چاوڕێ بن لەم چەند ڕۆژەی داهاتوو، چەندین بنەماڵەی تر داوای یاسایی لەسەر برایم کانەبی و عەباس بایز تۆمار دەکەن.
لە هەمان کاتیشدا دوێنێ شەو باغەکەی برایم کانەبی لە (جاش ئاوا)ی سەنگەسەر ئاگری تێبەردرا و سووتێنرا...خەڵکی ناو چەکەش دەڵێن سوتانی باغەکەی لەم کاتەدا پەیوەندی بەم کێشە تازەیەی نیوان عەباس و برایم کانەبییەوە هەیە، چونکە پێشتر تەنیا خانوەکەی عەباس دەکەوته‌ بە دەسڕیژی گوللەو ئارپی جی.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە