کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌واڵه‌ گه‌رمه‌كانی كوردستانپۆست و خه‌ڵاته‌که‌ی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌

Monday, 26/04/2010, 12:00


١/ عیماد ئه‌حمه‌د بكوژانی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ی دا به‌ دادگا
لێم ببوره‌ سۆران گیان، بروامان به‌كێ بمێنێت، ئه‌وه‌تا هاوڕیكانت ئه‌مڕۆ له‌ یادی ١١٢ ساڵه‌ی ڕۆژنامه‌ نوسی كوردیدا گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی به‌ قه‌ڵه‌مه‌كه‌ت ده‌كه‌ن..
هه‌موومان و له‌ پێش هه‌موویانه‌وه‌ عیماد ئه‌حمه‌د و شیركۆ بێ ه‌س و لڤین و هاوڵاتی و ئاوێنه‌ ده‌زانن، که‌ بكوژانی سۆران كێن؟

شێركۆ بێكه‌س وه‌ك شاعیرێک رێزم بۆ شیعره‌کانی هه‌یه‌، به‌ڵام كوا هه‌ڵوێستێی بوێرانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر به‌و سوكایه‌تیه‌ی، که‌ هه‌موو ڕۆژه‌ی به‌ ڕۆژنامه‌نوسان ده‌كرێت؟ له‌سه‌ر سۆرانی مامه‌حه‌مه‌ کوا چی ووت؟
ئایا نامه‌یه‌كی ناره‌زایی نووسی بۆ مه‌سعود بارزانی؟  بێگومان نا.. ئیتر ئه‌ی ئه‌م خه‌ڵاته‌ی‌ بۆ بدرێتێ؟
لڤین و ئاوێنه ‌و هاوڵاتی ئه‌مڕۆ بمانه‌وێ و نه‌مانه‌وێ كه‌وتونه‌ته‌ هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌ به‌ به‌خشینی خه‌ڵاتی دووه‌می سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌... به‌ كۆمه‌ڵی كه‌سایه‌تی حیزبی و حكومی.
ده‌سه‌ڵات به‌هه‌موو گه‌نده‌ڵی ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به‌سه‌ر میدیای ئازادی دا هێناوه‌، هێشتا باس له‌ كوردستانپۆست ده‌كات، كه‌چی براده‌رانی میدیای ئازاد  ناوێرن به‌دێڕێكیش باس له‌ كوردستانپۆست بكه‌ن.
هه‌مووشمان ده‌زانین كه‌ كوردستانپۆست چ ده‌ورێكی هه‌بوو، له‌ كه‌یسی سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌دا، سۆرانی مامه‌ حه‌مه‌ په‌یامنیری کوردستانپۆستیش بوو له‌ که‌رکوک، به‌ نهێنی ده‌یان راپۆرت و هه‌واڵی ده‌نارد، که‌واته‌ لڤین به‌ ته‌نها خاوه‌نی سۆران نییه‌. ته‌نانه‌ت کوردستانپۆست  بێ گوێدانه‌ لێپیچینه‌وه‌ی یاساییش ناوی بكوژه‌كانیشی بڵاو كرده‌وه‌.
خه‌ڵاتی سۆران  که‌ ده‌درێت به‌ عیماد ئه‌حمه‌د وه‌ك به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ و مافیای كورد، زۆر پرسیار هه‌ڵده‌گرێت، که‌ له‌ پێش هه‌موویه‌وه‌ سووکایه‌تیی کردنه‌ به‌ گیانی سۆران. ئێوه‌ که‌ خه‌ڵات ده‌ده‌ن به‌ پیاوێکی ده‌سه‌ڵات و به‌ پایاوانی جه‌لال تاڵه‌بانی، چاکتربوو بتان دایه‌ به‌ ئاغاکه‌ی عیماد ئه‌حمه‌د که‌ جه‌لال تاله‌بانییه‌، چونکه‌ عیماد ئه‌حمه‌د به‌ بێ پرسی تاله‌بانی ده‌ست بۆ هیچ شتێک نابات، که‌ له‌ نادیاره‌وه‌ ئێوه‌ خه‌ڵاتی تاڵه‌بانی و ده‌سه‌ڵاتتان کردووه‌، که‌ ئه‌وه‌شتان کرد، مانای وایه‌ خه‌ڵاتتان دا، به‌ بکوژه‌کان، که‌ پاراستن و پارتیی و بارزانییه‌.
خوێنه‌ری به‌ناو میدیای ئازادیش هێنده‌ گه‌مژه‌ نین، تا ئه‌وه‌یان به‌ئاسانی به‌سه‌ردا تێبپه‌ڕێت، گه‌رچی ئه‌مرۆ له‌ژێر كاریگه‌ری ڕه‌خنه‌كان، ڕوون كردنه‌وه‌یه‌كیان بڵاو كردۆته‌وه‌ من به‌ش به‌حاڵی خۆم هیچی لێ حاڵی نه‌بووم ..هه‌ر هیچیان نه‌ووتبایه‌ باشتر بوو، چونکه‌ هه‌مووی پاساوی بێ مانا بوو، ئه‌و خه‌ڵکه‌ش ئه‌وه‌نده‌ گه‌مژه‌ نییه‌ به‌م قسانه‌تان بڵێ ئامین.


٢/ قه‌ڵادزێش بوو به‌دوكانێكی تری ساڵانه‌ی ده‌سه‌ڵات
هه‌موو ساڵێك ١٦/٣هه‌ڵه‌بجه‌و و ١٤/ ٤ ئه‌نفال و٢٤ /٤ قه‌ڵادزێ سێ دوكانی بازرگانی و واده‌ی درۆی سه‌رانی كوردن
ئه‌مرۆ یادی ٢٤ی ٤ بوو، دیسان مه‌راسیمێكی حزبی و حكومی واده‌ی درۆ به‌سه‌ر خه‌ڵكدا دابه‌شكرا..
قه‌ڵادزێ دوای كه‌یسی هه‌ڵه‌بجه ‌و ئه‌نفال كه‌یسێكی گه‌وره‌ی له‌بیر كراو‌ و فه‌رامۆشكراه‌..
٣٦ ساڵ تێپه‌ڕی به‌سه‌ر كاره‌ساتی بۆردومانی قه‌ڵادزی كه‌چی تازه‌ به‌تازه‌ كه‌یسی ئه‌و بۆردومانه‌ دێته‌ ناو میدیاكان و به‌ره‌و دادگای باڵای تاوانه‌كان ده‌چیت..
له‌یادی ئه‌و بۆردومانه‌دا له‌ساڵی ١٩٨٢ خۆپێشاندانی خه‌ڵكی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر بوو به‌ خۆپێشاندانی سه‌رتاسه‌ری كوردستان هێنده‌ی نه‌مابوو كۆشكی دیكتاتۆره‌كه‌ی به‌غدا تێك و پێك دا ، كه‌چی ئه‌مڕۆ كاربه‌ده‌ستان و سه‌رانی كورد ساڵی جارێكیش ئه‌م شارو ده‌ڤه‌ره‌یان بیرناكه‌وێته‌وه‌و له‌رووی خزمه‌تگوزاریه‌وه‌ وه‌ك هه‌ر ناوچه‌یه‌كی تر پشت گوێ خراوه‌..
دانیشتوانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ سه‌دان داواكاریان هه‌یه‌و ده‌یانیان جێ به‌جێ ناكرێن..

٣/ بناری قه‌ندیل له‌نێون تۆپباران و په‌رورده‌ی شۆڕشی باكوردا
به‌ئاگاداری حكومه‌تی هه‌رێم بناری قه‌ندیل تۆپباران ده‌كرێت، له‌لایه‌ن تۆپخانه‌كانی جمهوری ئیسلامی و فرۆكه‌كه‌نی توركیا
هه‌ڵبه‌ته‌ ئه‌وه‌ قسه‌ی من نیه‌ به‌ڵكو لێدوانی سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لەهەولێر گوتی تۆپبارانی ناوچە سنوریەکان بەئاگاداری بەرپرسانی تەناهی هەرێمی کوردستان ئەنجام دەدرێ.
ده‌قی هه‌واڵه‌كه‌ له‌م لینكه‌ بخوێنه‌ره‌وه‌
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=aafb4fae

له‌به‌رامبه‌ر تۆپبارانی دراوسێكانماند، گه‌ریلاكانی قه‌ندیل ژیانێكی تریان بۆ گونده‌كانی ئه‌و ده‌ڤه‌ره‌ دابین كردوه‌، چیرۆكێكی ڕاسته‌قینه‌ زۆر سه‌رنجی ڕاكێشام كه‌ئه‌مه‌ی خواره‌وه‌یه‌..
له‌یه‌كێك له‌ گونده‌كانی بناری قه‌ندیل پیاوێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ی ده‌دات، هاوسه‌ره‌كه‌ی شكایه‌ت له‌ پیاوه‌كه‌ی ده‌كات لای هه‌ڤاڵانی گه‌ریلا..
گه‌ریلاكانیش دێن هاوسه‌ری ژنه‌كه‌ ده‌گرن و زیندانی ده‌كه‌ن چه‌ند ڕۆژێك داوای لێ ده‌كه‌ن ده‌بێ داوای لێ بوردن له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت بكه‌یتوو هاوسه‌ره‌كه‌شت لێت خۆش ببێ، پاشانیش به‌ڵێنێكی نوسراو پڕ بكه‌ییته‌وه‌ كه‌ ده‌ست له‌ هاوسه‌ره‌كه‌ت به‌رز ناكه‌یته‌وه‌ ئینجا ئازادات ده‌كه‌ین..
١٩ ساڵه‌ له‌ كوردستانی زیاتر له‌ ١٩ هه‌زار ژن كوژران یان خۆیان سوتاندوه‌ یان خۆیان خنكاندوه‌، كه‌چی ده‌سه‌ڵاتی كوردی كارداوه‌نه‌وه‌یه‌كی ئه‌وتۆی نیشان نه‌دا كه‌ كۆتایی به‌م دیارده‌ دزێوو نا مرۆڤانه‌یه‌ بهێنێت..
له‌كۆتایدا ئه‌وه‌ماوه‌ بڵێین ده‌سه‌ڵات گڵۆپی سه‌وزی تۆپباران بۆ داگیر كه‌ران داده‌گیرسێنێت و گه‌ریلاكانیش به‌رگری له‌ شه‌ره‌فی نه‌ته‌وییمان ده‌كه‌ن..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە