کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئۆخه‌ی ئۆخه‌ی 25 ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كه‌ی گۆڕان مانگرتنی خۆیان ڕاگه‌یاند

Friday, 07/05/2010, 12:00


ئه‌گه‌ر سایتی سبه‌ینێ ته‌ماشا بکه‌ن، جگه‌ له‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی رووداوه‌که‌ی تیرۆرکردنی زه‌رده‌شت عوسامان ، را و هه‌ڵوێستی خۆی ده‌رنه‌بڕیوه‌، ئه‌رێ پێمان ناڵێن ئێوه‌ چی ده‌گۆڕن؟

ئایا له‌ په‌رله‌مانه‌وه‌ هیچ شتێک ده‌کرێت؟
به‌حه‌ق ئه‌م 25 ئه‌ندامه‌ نوێنه‌ری جه‌ماوه‌رن، یاخود نوێنه‌ی ناڕه‌زایی شه‌قامی كوردین .. دبوایه‌ له‌چه‌ند سه‌عاتی یه‌كه‌می ئه‌م كاره‌ تیرۆریستیه‌ی پارتی مانگرتنیان ڕا به‌گه‌یاندایه‌ ده‌ركردنی به‌یاننامه‌یه‌ك به‌س نیه‌، ئاخر ئه‌مرۆ نه‌ك هه‌ر كۆمه‌ڵه‌و ڕیكخراو به‌ڵكو ته‌نیا كه‌سێكیش ده‌توانێت به‌یاننامه‌وه‌ ناڕه‌زایی نامه‌ ده‌ر بكات. كاری ئێوه‌ ئه‌زیزانم به‌یاننامه‌ ده‌ركردن نیه‌ به‌ڵكو هه‌نگاوی عه‌مه‌لی نانه‌ ده‌ست دانه‌ مانگرتنه‌ له‌ناو هۆڵی په‌رله‌مان داوای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ سه‌رانی حكومه‌ته‌
له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمه‌وه‌ تا سه‌رۆكی حكومه‌توو وه‌زیرانی په‌یوه‌ست و ته‌واوی كار به‌ده‌ستانی هه‌ولێر..
ساڵی پار كه‌ له‌ سلێمانی بوونم ڕاشكاوانه‌ به‌ كاك نه‌وشیروانم ووت شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات به‌ چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێك ناكرێت، به‌ڵكو شه‌ڕ له‌ شه‌قام و هێنانه‌ ده‌ره‌وه‌و ڕێكخستنی جه‌ماوه‌ری نارازی ده‌كریت..
كاك نه‌وشیروان له‌وه‌ڵامدا ووتی ،خه‌ڵكی به‌تواناو لاوم داناوه‌ بۆ ئه‌م شه‌ڕه‌..
ئه‌مڕۆ ئه‌ركی ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان گه‌لێك له‌وه‌ گه‌وره‌ تری كه‌ ده‌یكه‌ن، یه‌ك له‌سه‌ر چواری ده‌نگه‌كانی په‌رله‌مانن ده‌توانن زۆر كاری گه‌وره‌تر بكه‌ن نه‌ك هه‌ر به‌یاننما‌یه‌ك ده‌ربكه‌ن..
ماوه‌یه‌ك له‌مه‌به‌ر به‌كوتان به‌ مێزه‌كانی به‌رده‌میاندا وایان نیشاندا كه‌ ڕێگا له‌ ئاو دیو بوونی بودجه‌ ده‌گرن، كه‌چی بودجه‌ش ئاو دیو كراو، ئه‌مجاره‌ ته‌په‌یه‌ككمان گوێ لێنه‌ بوو، جا كه‌ی بودجه‌ی هه‌رێم هاتۆته‌ په‌رله‌مان، بود جه‌ی له‌سه‌دا حه‌ڤده‌كه‌ هه‌ر له‌ به‌غدا به‌ش ده‌كرێت،،نه‌ك له‌ په‌رله‌مان..
ئه‌م كاره‌ تیرۆریستیه‌ی پارتی به‌ نوێژی نیوه‌ ڕۆو به‌به‌رچاوی قوتابیانی هاو پۆلیه‌وه‌ نابێ هه‌ر ئاوا به‌ ئاسانی به‌سه‌ریاندا تێپه‌ڕبێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك وشه‌یه‌كی هه‌یه‌ بۆ ووتن و كارێكی پێ ده‌كرێت ده‌بێ بیكات، ئه‌مڕۆ هه‌ولێر له‌ ژیر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پارتیدا وه‌ك سه‌رده‌می به‌عسكه‌ی جارانی لێ هاتوه‌، مامۆستا عه‌بدلخالق مه‌عروفمان بیر ده‌خاته‌وه‌ كه‌ ئسلامیه‌كان به‌به‌ر چاوی به‌عسه‌وه‌ تیرۆریان كرد..
شه‌هید كردنی ڕۆژنامه‌ نوسی لاو كاكه‌ سه‌رده‌شت عوسمان ده‌بێ ته‌ختی ده‌سه‌ڵاتیان هه‌ڵته‌كێنێت..
چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هاوڕێیه‌كم له‌ هه‌ولێر هاتۆته‌وه‌، به‌ڕێكه‌وت ده‌چێت بۆ كۆلێژی زمان كۆلیژه‌ خوێناویه‌كه‌ی كاكه‌ سه‌رۆم ، ئه‌و هاوڕییه‌م ئاوای گێرایه‌وه‌ له‌ پرسه‌گه‌كه‌ وتیان چونه‌ ژوره‌وه‌ به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك یاساغه‌ ئه‌گه‌رچی ئه‌و هاوڕێیه‌م دوو كچه‌ خوشكیشی له‌گه‌ڵدابوو چوو بوون بۆ سه‌ردانی خوشكیكیان كه‌ له‌وێ قوتابیه‌، دوای ئه‌وه‌ی هاوڕكه‌م پێناسه‌كه‌ی داده‌نێت و ده‌ڵی من له‌ ئه‌وروپا گه‌ڕاومه‌ته‌وه‌ ڕێگای پێ ده‌ده‌ن..
ئه‌ی چۆن چه‌ند مه‌ترێك له‌ دووری هه‌مان ئه‌و پاسه‌وان و پۆلیسانه‌ كاكه‌ سه‌رۆیان به‌ زۆره‌ملی و لێدان سواری سه‌یاره‌كه‌ كرد، ئه‌گه‌ر ئێوه‌ پشتر ئاگادار نه‌كراونه‌ته‌وه‌ كه‌ هیچ كاردانه‌ویه‌كتان نه‌بێت چۆن ڕیگریتان له‌ ئه‌نجام دانی ئه‌م كاره‌ تیرۆریستیه‌ نه‌كرد ...
ده‌بێت لێكۆڵینه‌وه‌ پێش هه‌ركه‌سێك له‌م پاسه‌وانانه‌ ده‌ست پێ بكرێت..پاشان به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیسی هه‌ولێرو هتد..
به‌كورتی و به‌كوردی ده‌بێ هه‌موومان ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانین كه‌ پارتی و بارزانی تاوانباری یه‌كه‌می ئه‌و كاره‌ تیرۆریستیه‌ن..
ده‌با ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ی كوردستانیان لێ پڕ بكه‌ین له‌ ناڕه‌زایی و ریسوایان بكه‌ن..

ئه‌م بابه‌ته‌ درێژه‌ی ده‌بێت..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە