وەزیری شەهیدان کۆنە بەعسی و پارتی لەخۆی کۆدەکاتەوە
Thursday, 12/01/2012, 12:00
ڕۆژی ١٢/١ بۆ ماوەی سێ رۆژ کۆنگرەی وەزیری شەهیدان دەست پێدەکات، ئەم کۆنگرەیە سوکایەتییە بە کەیسی هەڵەبجە و ئەنفال...
دەڵێن: وەزیری شەهیدان بۆ رازیکردنی پارتی بە هیچ شێوەیەك کەسی داوەت نەکردووە کە خەڵکی سەربەخۆ بێت، تەنانەت ڕێکراوە چالاکەکان لە بواری ئەنفال و هەڵەبجەش دووریان خستۆتەوە و بانگیان نەکردوون
وەزارەتی مافی مڕۆڤ عێراق دەلێت: ئێمە نەمانزانیوە، کە رێکخراوە کوردیەکانیان داوەت نەکراون
بەیانی سامی عەبدولڕەحمانیش دەڵێت، کە جەنابی کاک ئارامی وەزیری شەهیدان دەبێت ببێتەوە وەزیر ئەگەر یەکێتیش نەیکاتە وەزیر ئێمە دەیکەینەوە لە سەر لیستی پارتی.
لەساڵی ١٩٨٩ لە شاری فاسی وڵاتی مەغریب کۆنگریەک بەسترا ، یەکێک لەو کوردە بەعسیانەی بەشداری ئەم کۆنگریە بوون، ناوی شیروان حەیدەری بوو، ڕاشکاوانە نکوڵی لە کارەساتی ئەنفال کردبوو، بۆ پشتیوانی لە ڕژێمەکەی سەدام، دەڵێن مامە شیروان لەکاتی قادسیەی سەدامدا زۆرترین زێڕی پێشکەش بە قادسیە کردوە تەنانەت نوکە دەرزیەکی زێرێشی لەماڵەکەی خۆیدا نەهیشتبۆوە، بەڵام لەدوای ساڵی ١٩٩١ وە پارتی هەموو ئەو زێرو پارانەی بە دەقات بۆ قەرەبوو کردۆتەوە! دوای راپەڕین و گەرانەوەی شێرە کۆڕانی شاخ، کۆنە بەعسی و جاش و جاسوس و ئەنفالچییان کردە دەم ڕاست و هەمە کارە شیروان حەیدەرییە وەک نموونە .
دەسەڵاتێکی کەم وێنە و حکومەتێکی ساوا و ئەزمونێکی دەگمەن چەندین بەسەرهاتی سەیرو سەمەرەمان بۆ دەگێڕێتەوە، کە ئێمە چ قوربانیەکی بێ بەخت بووین، تەنانەت بەختمان لە وەزیری شەهیدانیش نەبوو، وەزیری شەهیدان دەبێت لانی کەم، بێلایەن بێت و خودی خۆی لە کەسوکاری قوربانیان بێت. خەڵکینە لەکوێی ئەم دونیایە بووە، قوربانی و جەلاد وەکوو یەک مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت، تاکەی لە دەزگایەک، کە ناوی دەزگای شەهیدانە خوشك و دایکی شەهیدێکی پێشمەرگە و خوشک و دایکی جاشێک وەکوو یەک مووچە وەربگرن؟!! هێشتا ژمارەی قوربانییەکانمان نازانین، هێشتا هەزاران ئیسک و پرسوکی ئەنفالەکانمان لە ژێر لمی بیابانی باشوری عێراق چاوەڕێی لوتفی سەرانی کوردن، کەچی بە ناوی کۆنفرانس و کۆنگرەی بە جینۆساید ناساندنی ئەنفال و هەلەبجە دەیان هەزار دۆلاری بۆ سەرف دەکرێت.
هێشتا ٢٠٠ برینداری هەڵەبجە چاوەڕێی چارەسەرن لەدەرەوەی وڵات، کەچی وەزیرو بەرپرسە گەندەڵەکانی هەرێم بۆ هەڵامەت و جوانکاری خۆیان دەیان سەفەری ئەوروپاو ئەمریکا دەکەن، لەسەر حیسابی ئێمە قوربانی، بەپارەی دزراویی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان هاتوچۆ دەکەن.
وەزیری پێشوو شەهیدان تری خاتو چنار سەعد، لە پرسەی گەرمی حەمە خانی حاجی دارای بکوژی سەدان پێشمەرگە و ١٧ شەهیدەکەی قڕگە، هۆن هۆن دەگریا و لە سەر بودجەی وەزارەت گەورەترین پرسەی بۆ بەڕێ کرد، کەچی لەکاتی هاتنەوەی ئێسک و پروسکی ئەنفال کراوەکانی گەرمیان ئامادە نەدەبوو.
لابردنی ئەو، دانانی یەکێکی تر، دانانی کەسێکی تر، گۆڕینی دەم وچاو هیچ سودێکی نییە، دەبێت ئەم سیستەمە لە رەگەوە بگۆڕێت نەک وەک ڕەگەکەی مامۆستا ئارام.
مامۆستا ئارام لە ڕەگەوە بۆ گۆڕان و بۆ یەکیتی و پاشان پارتی بوون!! ڕەگ ئەو گروپە بوون کە زۆرترین درۆیان کڕد دەربارەی چاکسازیی داکۆکی کردن لە مافی خەڵک، لەگەل رێزم بۆ ئەوانەی کە راستگۆ بوون یەکیک لەو کەسانەی کە لە ڕەگە هەرە تووندەکان بوو، کە باسی لە گۆرانکاری دەکرد وەزیری شەهیدانی ئێستا بوو (مامۆستا ئارام) بەتایبەت کە باسی لە تەسمیلبوونی جەلال تالەبانی بە پارتی و هەموو ئەو هێرشانەی دەکردە، جەلال تالەبانی کە تەسلیم بوو، یەکێتی حیزبی شەهیدانی کردۆتە ناوچەیەکی پارتی، مامۆستا ئارام هەر زوو لە ڕێگای دۆستی دێرینی جەلال جەوهەر بوو بە یەکێک لە گۆڕان، دوای ئەوە بوو بە یەکێتیی، ئیستاش بۆتە پارتیی، چاو لەو ماوە کەمەدا ئەم هەموو نەقڵی خەدەمات و بیروباوەڕ گۆڕینە، کە بە لای ئەوەوە زۆر ئاسانە وەکو گۆرەوی بیروباوەر بگوڕدرێت، سەیرەکە لەوەدا بوو، لە کۆبونەوەکانی گۆران ئامادە دەبوو باس لە پرۆژەکانی گۆرانکاری دەکرد بەوەش نەوەستا بە قودرەتی قادر کاک ئارام لە نزیکەوە لە ڕێگای عیماد ئەحمەدوە زوو گەیندرایە لای جەلال تالەبانی، کاک ئارام وەلای بۆ خاوەن شکۆ نوێکردەوە داوای لێبردنی لە جەلال تالەبانی کرد، ئەو مێژووەی بە چەواشەکاری لە ژیانی خۆی لەقەلەم دا و بریاری دا کە سەربازی وونی ڕیبازی جەلالیەت بێت بەوەش نەوەستا عیماد ئەحمەد زوو کەسی ئاوا ماستاوچی لە خۆی نزیکردووە کردی بە لیژنەی بالای ڕێکخستەکان، چونکە عیماد خۆشی بە شەو گۆران و بە رۆژ یەکێتییە، لەوەتەی هەشە هەر وەکو حەمە تۆفیق ڕەحیم بەرپرس بووە! ئەرێ کەس هەیە ڕۆژێك عیماد ئەحمەد یان حەمە تۆفیقی بینیبێت، کەوا بەر پرس نەبووبێت؟ کاک ئارام.. بە عیماد ئەحمەدی دلی ئاوی نەخواردەوە پەنای برد بۆ کوتلەی کۆسرەت ڕەسول بەواستەی ڕەفعەت عەبدلله تەرشیح کرا بۆ وەزارەتی شەهیدان دواتر هەر زوو ئارام خۆی گەیاندە کوتلەی بەرهەم بە واستەی پیاوی یەکەمی عارف قوربانی بەرهمیان رازیکرد بەوەی ئارام ببێتە وەزیر لە گەل یەکەم ڕۆژی دەست بەکار بوونییدا، لە ژێرەوە خۆی پیسترکرد و بوو بە پارتی.
کاتێک مامۆستا ئارام سەردانی بەریتانیا دەکات یەکەم سەردانی بۆ ناوچەی پارتی دەبێت و هەموو مەلەفەکانی وەزارەت تەسمیل بە بەیان سامی دەکات.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست