چەواشەکاری لیژنەی لێکۆڵینەوەی پارتی
Thursday, 27/05/2010, 12:00
لیژنەکە دەڵێت به یه‌ك گوللـه‌ی ده‌مانچه كوژراوه كه له پێشه‌وه‌ی سه‌ری دراوه و له پشت ملی گیر بووه و هیچ ئاسه‌وارێكی لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان پێش كوشتنی له‌سه‌ر لاشه‌ی كوژراو به‌دی نه‌كراوه.
ڕاستیی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت وه‌ک لای هه‌موو ئاشکرایه ئه‌وه‌یه، کە لە زمانحاڵی ئەو شاهیدانەی جەستەی سەردەشتیان بینیوە و لە موسڵ هێناویانەتەوە، به‌تایبه‌تیی براکه‌ی سه‌رده‌شت، که‌وا دوو فێشەکە نەک یەکێک، لەناو دەمی دراوە نێشانە بۆ بێ دەنگ کردنی هەر وەک چۆن برای شەهید سەردەشت لە چاوپێکەوتنەکەی لڤین ئەوەی ڕاشکاوانە باس کردووە.
لیژنە چەواشەکارەکەی بارزانی دەڵێت دوو کەس دەستگیر کراوە
ئێمەش دەپرسین، ئەگەر ئێوە ڕاست دەکەن دوو کەستان دەستگیر کردوە، ئه‌و که‌سانه کێین و بۆ ناوه‌کانیان ئاشکراناکه‌ن، بۆچی بۆ ڕای گشتی بڵاوی ناکەنەوە.
سەیری ئەم پەرەگرافەی خوارەوش بکەن.
(لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له رێگای ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م سوود وه‌رده‌گرێت له‌و په‌یوه‌ندیه ته‌له‌فۆنیانه‌ی له‌لایه‌ن تاوانلێكراو به‌ر له رووداوه‌كه ئه‌نجام دراوه داوا له هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین كه له كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاندن زانیاریان بڵاوكردۆته‌وه هاوكاریمان بكه‌ن و سه‌ردانمان بكه‌ن تاكو سوود له زانیارییه‌كانیان و سه‌رچاوه‌كانیان وه‌رگرین بۆ سه‌ركه‌وتنی رێره‌وی لێكۆڵینه‌وه هه‌موو نهێنیه‌كانیش لامان پارێزراو ده‌بێت له ده‌ره‌نجامی هه‌ر زانیارییه‌كی نوێش هه‌موولایه‌ك ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه.)بەپێی ئەو زانیارانەی لەبەردستان لەکاتی ڕفاندنی سەردەشتدا تەنانەی هێڵی تەلەفۆنیش کاری نەکردوە، کەواتە تەکنەلۆجیای سەردەم لەخزمەت شەهید کردنی سەردەشت دا بوەو نەک پاراستنی گیان.
کاتێکیش داوای زانیاری لەو دەزگا ڕاگەیاندنانە دەکەن کە بابەتیان لەسەر چۆنیەتی شەهید کردنی سەردەشت بڵاو کردۆتەوە، ئەگەر بە ئەرکی نازانن بڕۆن داوای ئیمەیلی ئەڤین عومەر لە عومەری کوردستان نێت بکەن.
یاخود پرسیارێک لە عومەر فارس بکەن کە بۆچی داوای وێنەی لە سەردەشت کردوە لەکاتێکدا کە بابەتی دوەمی لەژیر ناو نیشانی نە سەرۆک خوایەو نە کچەکەی وێنەی خۆی لەسەر بووە و لەداخی ئەو ئەڤین عومەرەی لای خۆت بوو، کە ناو وێنەی خۆی بڵاو کردۆتەوە..
ئەگەر ئەوەش ناکەن وەرن پەیوەندی بکەن بە کوردستانپۆستەوە تا تەواوی چیرۆکەکەتان بۆ بگێڕیتەوە بەناوی بکوژەکەی سەردەشتیشەوە..
لینکی ئاوێنە بۆ لیژنەی لێکۆڵینەوەی پارتی
http://www.awene.com
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست