شەوی پێشمەرگە و ڕۆژی جاش! (بەشی یەکەم)
Friday, 14/09/2012, 12:00
کاتی خۆی بیرم دێ شتێک نەبوو بەناوی پارتی و بارزانی بەتایبەت لە دەڤەری ئێمە بەدرێژای ساڵەکانی هەشتاکان،پارتیەکمان نەبینی فیشەکێک بنێ بەبەعسەوە!!،ئەوان ئەوسا ڵانە لە کەرەج بوون،لەم چەند ڕۆژانەی ڕابوردوو بە بۆنەی ٥١ ساڵەی شۆڕشی ئەیلولەوە، بارزانی دیسان کەوتەوە هەرەشە کردن دەڵێ گوایە لەکەس قبوڵ ناکەن، کە سوکایەتی بە شۆرشی ئەیلول و پارتی و بارزانی بکات، هەڕەشەکانی بارزانی بۆ ئێمە شتێکی تازە نین، پێشم وا نیە کەس بەهەندیان هەڵگرێ، ئێمە نەک هەر گیز سوکایەتیمان بە پێشمەرگەو ئەو خەڵکە نەگبەتەی میەلەتەکەمان نەکردوە، کە کە زیاتر لە نیو سەدەیە خۆیان داوە بە کوشت لە پێناو ئازادی کوردستاندا، کەس لۆمەی خەڵک و پێشمەرگە ناکات، ئەوەی جێگەی سوکایەتین ئەو بنەماڵەوەیە ئەو حیزبەیە کەسەرتاپا خیانەتیان لێ دەتکێ!
بۆ بەچاو ڕوونی بارزانی ئەوشەوانەی کە ئێمەوە هەزارانی تر لە هەشتاکانی سەدەی ڕابوردوو پێشمەرگەو خەبات گێڕ بووین، خۆت لە باوەشێ ئاغاکانی ئێران، یان خەریکی کورد کوشتنی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوون،یان لەڕێگای جاشەکانی بەعسەو نمونەی(قالە فەرج و تەحسین شاوەیس و عەباس) ڕاوە پێشمەرگەو خەڵکتان دەکرد!
جەنابی بارزانی گوێ لەم چیرۆکە ڕاستەقینەیە بگرە کە وەک بیروەری بۆت دەگێڕمەوە، چەند شەوێکی پێشمەرگایەتیە وەکوو خۆی!
سەرەتای بەهاری ١٩٨٣ بوو، تەنیا پێنج پێشمەرگە بووین، لەمەڵبەنی ٣ وە کەئەوسا لە گوندی وەرتێ بوو بەڕێکەوتین بۆ دۆلێ پڵنگان.
شەهید موحەمەدی برام بڕیاری دابوو کەبەجلی سەربازیەوە ئەم جەولەیە بکەین، ئەون هەرچواریان جلی سەربازیان لەبەر کرد، تەنیا من نەبێت..
سەرلەئێوارە دوای تاریک بوون لەگوندی سەرکەپکان بۆ بناری هەنجیرەی ڕانیە بەڕێ کەوتین، لە نزیک گوندی هەنجیرە پشویەکمان داو، من پێشنیارم کرد کە دەبێت لە نزیک ڕانیە وریا بین، چونکە سبەی نەورۆزەو بە دڵنیایەوە کەمین دەردەکەن بۆ هەر چوار دەوری ڕانیە.
گەیشتینە ناو گوندی کونە سەیە، چوینە ماڵە ناسیاوێکمان، دۆستی کاک مەحەمەد بوون،سەرەتا خاوەن ماڵ لەوێ نەبوو ،دوای کەمێک دانیشتین پیاوی ماڵەوە هاتەوە ژوورە بەخێرهاتنی کردین،کەچاوی بە محەمەدی برام کەوت یەکسەر بە ترسەوە ووتی : ئەی کاک موحەمەد ئەوە چی دەکەن لێرەبۆ خاتری خوا، خۆمن وامزانی جاشن، ناو گوند پڕە لەجاش و ئێوە چۆن و بەکوێدا هاتونە بۆ ناو گوند، قوربانتان بم بەکوی دا هاتوون بەوێدا بگەڕێنەوە..
کەمینی جاشەکان و ڕیک کەوتن لەگەڵیاندا!
بەپەلە لەو ماڵە دەرکەوتین لە کۆتایی گوند کەسێکمان بینی و قسەمان لەگەڵی کرد، هەواڵی کەمینی جاشەکانمان لێ پرسی، ووتی کەسم نەبینوە، چەند سەد مەترێک لە گوند دەرکەوتین بەرەو هەنجیرە، کەوتینە ناو دۆڵیکی بچوک، لەپڕ دەنگ دان و میل هێنانەوەی جاشەکانمان بیست، کەچەند مەترێک لەیەکە دور بووین، خۆماندا بەزویداو ئیـەش میلمان هێناوەیەوەو شەهید مەحەمد هاواری لی کردن:
من موحەمەدی حەسەنە گەورەم، تەقە نەکەن، پێم بڵێن ئێوە جاشی کێن، ئەگەر جاشی ڕانیەن ئەوا من هیچم لەگەڵ ئێوەدا نیە، وەئەگەر جاێ عەباس بایزن، بێ منەتە بن، ئەوان ووتیان،بەڵێ جەماعەتی ئاکۆین
موحەمدی برام ووتی زۆر باشە، دەتوانین قسە بکەین، یەکێکیان ڕازی نە بوو ، دەیووت بڕۆن تێپەرن تەقەتان لێناکەین، لەڕاستی ئەوان لەبەرزایی بوون، ئێمە لەژیر ڕەحمەتی ئەوان دابووین، گەر تەقەیان لێمان کردبا هەرچوارمان شەهید دەبووین،پاشان ڕێک کەوتین نەفەرێکی ئەوان بەبێ چەك بێت و منیش بە بێ چەک بچمە پێشەوە بۆ ئەوەی قسە بکەین.
قسەمان کردو ووتیان باشە بڕۆن، ووتمان بەڵام ئێمە دەمانەوێ بەرەو سەنگەسەر بڕۆین، ئەوانیش ووتیان ناکرێت هەمووی کەمینە، دواتر ڕازیمان کردن، کەیەکێکیان لەگەڵماندا بێت تا لەکەمینەکانی تر دەرمان دەکات، یەکێکیان هاتوو دا تا دووری خستینەوە لە گوندی کونەسەیە. سوپاسمان کردو ئەو گەڕایەوە ئێمەش درێژمان بە جەولەکەماندا، بۆ پشوو لامان گوندی قوڕەجۆ دوای نان خوارد بەروە دەربەندو دیوی سەنەگەسەر بەرێ کەوتین.
تەسلیم بوونەوەی پێشمەرگەیەکمان
شەشی بەیانی هەموو گیانمان تەڕو هیلاک لەنزیک سەنگەسەری کۆن لە کۆنە کەپرێک و کاولێکدا، لێی دانیشتین، دەبوایە تا ئیوارە چاوەڕێ بکەین!!
پێشمەرگەیکمان لەگەلدا بوو ناوی ڕەسوڵ بوو،خەڵکی قەڵادزی بوو، پێشنیاری ئەوەی کرد، کە بچێتە ناو ئوردوگای تووسوران و نان و کەبابمان بۆ بهێنێت، هەرچەند سەرەتا ئێمە ڕامان لەسەر نەبوو، بەڵام دواتر لە خۆشی کەبابەکە، چی پارەمان پێ بوو دامانە دەستی چەکەکەی داناو ڕۆیشت..دەبوایە لەماوەی دوسەعات کەمتریش گەڕابایەوە، کەچی دیار نەبوو،دوای چەند کاتژمێرێک کەزانیمان نایەتەوە، ترسی ئەوەمان لێ نیشت گیرا بێت،یاخود خیانەتمان لێ بکات و جاشمان بۆ بهێنێت.
خۆمان بۆ هەموو ئەگەرەکان ئامادە کرد، نەشمان دەویست شوێنەکە جی بهێڵین ، نەوەک ئەو بگەڕێتەوەو نەمان دۆزێتەوە،،بەناچار سەنگەرمان گرتوو چاوەڕێی ڕوداوێکی ناخۆشمان دەکرد، لەم دەشتە بەم نوێژی نێوەڕۆیە دەبوایە تا مردن شەڕ بکەین،
ئێوارە داهاتوو کاکە ڕەسوڵ نەگەڕایەوەنەشمانزانی چی بەسەر هات،چەکەکەی ئەویشمان لێ بوو بەبارێکی تر، ناچار چەکەکەی ئەومان لەوێ شاردەوەو وردە وردە بەرەو سەنگەسەر بەڕێ کەوتین.
دواتر بۆمان دەرکەوت، کە تومەز ئەم برادەرە بەتەمای خۆ تەسلیم کردنەوە بوو بەهانەی هێنانی کەباب، چوو بۆوبۆ ماڵە ناسیاوک و خۆی تەسلیم کردبۆوە، ماڵی ئاوا بێت!!کەهیج دەرباری ئێمە نەگوتبوو دەنا پارەیەکی خەیاڵی لە ڕژێم وەردەگرت.
ناو سەنگەسەر و دیسان کەمینی جاش!
چوینە ماڵی ناسیاوێکمان سفرە ڕازابۆوە، ئەوان هەرسێکیان دانیشت و من هاتمە دەروە بۆ پاسەوانی،دوای نیو کاتژمێر یەکێکیان هاتوو، منیش چومە ژورەوە بۆ نان خواردن ، هیشتا چەند پارویەکم خوارد بوو کە دەستڕێژێکی تەقەکراو بەپەلە دەرپەڕین، کۆمەڵێک جاش بوون، لەشەڕێکی دە خولەکی جاشەکانمان پاشەکشە پێکرد، بەڵام ناچار خۆشمان سەنگەسەرمان بەجێ هێشت دوای ئێمە سەدان جاش هاتبوونە شوێنەکەمان، بەرەو گوندی کەنجاڕە بەڕێ کەوتین، لە ڕێگاش باس باسی نان نەخواردنەکە ی من بوو ،وەعدیان پێمدا ئەمجارە من یەکەم کەس نانبخۆم پێش ئەوان، بەدەم قسەو نوکتە پێکەنیەوە گەیشتینە کەنجارەو لەوێش پشومان دا منیش نان خواردنەکەم لەوێ تەواو کرد .
چۆمی ژارارەو توڕەبوونەکەی شەهید موستەفا سوڵتانەدێی!
بەرەبەیان کاتژمێر چوای بەیانی بوو گەیشتنیە سەر ڕوباری ژاراوە کە هاژەی شەپۆلەکانی لە دورەوە دەبیستران، بەم بەیانیە زووە دەبوای بپەڕینەوە، ڕوبارەکە زۆر بوو، هەرچەند هەوڵماندا بوارێکی وامان نەدۆزیەوە، بەناچار هەرچوارمان دەستمان تێکگرتوو ، یەک، دوو. سێ خۆمان لێدا چەند سەد مەترێک لەخواروە بەهەرزار حاڵ خۆمان گرتەوە، ئەم ڕوبارە ساردەو ئەوهیلاکی عارەقەی ئێمە ڕێک وەک ئەوە وابوو پشکۆ بکەیتە ناو ئاوێکی سارد..
هەر پەڕینەوەو شەهید موستەفا تا دەستی تیدا بوو ئارپیجیەکەی فڕیدا، ئێمە جگە لە چەکەکانی خۆمان ، ئارپیجیەکی زیادەشمان پێ بوو، هەر جارەی یەکێکمان هەڵی دەگرت..
کە مستەفا م بەم توڕە یەوە بینی من پێەکنین گرتبوومی ، ووتم مستەفا گیان ئەوەچیتە ،مستەفا یادی بەخێر بەدەم جوین و بۆڵەوە ووتی:دەزانی لەچی توڕەم ووتم نا:
ووتی سەیرکە تۆزێکی تر دەچینە ناو گوندی سندۆڵان یەکسەر پێمان دەڵین ئێمە لە ئیوە کوردترین، ئاخر پێم ناڵی کەی ئەمە حاڵە، بەدەم قسەکردنەوە هەڵدە لەرزی و منیش ئارپیجیەکەم هەڵگرتەوەو ، دیسان بەڕی کەوتین، دەبوایە پێش رۆژ بوونەوە دور بکەوینەوەو بگەینە بناری چیای ئاسۆس.
گەیشتنیە ناو گوندی سندوڵان، بەربەیان بوو، تازە خەڵکی ئاوایی دەهاتنە دەر، خۆمان کرد بەماڵیکداو دوای کەمێک پشودان نانی بەیانیان بۆ حازر کردین.
نانی بەیانیمان خواردو بەدەم چای دوای نانەوە،خاوەن ماڵ پرسی لەکوێوە هاتوون . وا هیلاک دیارن، ووتمان لە مەڵبەندی ٣ وە ، ووتی ڕاستە ئێوە پێشەمەرگەن بەڵام بەخوا ئیمەش لە ئێوە کوردتر و ماندو ترین. مستەفا خەریک بوو قسە بکات و توڕە بێت، بەچاو ئیشارەم بۆ کرد، کەهێج نەڵێت لەبەر خاتری نان و خزمەتەکەیان. ماڵئاوایمان خواستوو لەو ماڵە دەرەکەوتین،مستەفا قسەکانی خاون ماڵەکە هەر لە مێشکیدا دەهاتوو دەچوو هەر لەبەر خۆیەوە دەیبۆڵاندو دەی ووت نەم ووت خۆی پێ لەئێمە کوردترە، لەپڕ یەکیک لە خەڵکی ئاوایەکە هات بەرەو ڕومان. شەهید مستەفا ووتی توخوا خاڵە زەحمەت نەبێت ئە ماڵە چ کارەن،
کابراش ووتی وەڵڵا چیت لێ وەشێرم، ئەو ماڵە دووکوڕیان جاشی عەباس بایزن، شەهید مستەفا ئەوەندەی تریش توڕە بوو، ووتی هەر بۆی دەگەڕیمەوە دوو قسەی پێ دەڵیم، بەڵام ئێمە ڕێگامان پێ نەدواو، ووتمان گووێی مەدەرێ گرنگ نانێکی باشمان خوارد، وردە وردە بەرەو گوندی گەرمکان بەڕی کەوتین.
گوندی گەرمکان و جوێنەکانی ڕەسوڵە شێت!
دوای نیوەڕۆ لەسەر بان خەڵکی ئاوایی و پێشمەرگە خەریکی هەڵماتێن بوون، ئێمەش بەدیاریانەوە وستا بووین، لەپڕ لەدورەوە کەسێک هات، ووتیان ئەوە ڕەسوە شێتە، با نوکتەیەکی خۆشی پێ بکەین.
وتیان خیرا دەرزیلەی کلاشینکۆفەکەت دەر بهێنە، ئێوە غەریبن، ئەو ناتان ناسێ بڵێن برادەرانی پارتین، و هاتوین ئەو پێشمەگەیەی پاری ئازاد بکەین کەلێرە گیراوە،
هێندە ی نەبرد ڕەسوڵە شێت هات، سەیرێکی ئێمەی کردو ، ووتی بەخێر بێن ، ئێوە کێن، قەت لێرەم نەدیون، منیش ووتم، برادەرانی پارتین، هاتوین ئەو پێشمەگەیەمان ئازاد بکەین، بەپەلە هێنامیە ئەو لاوە، ووتی دەزانی هەر کوشتویانەویان بەلیدان، یەک ڕیز جوێن بۆ یەکێتی نارد!!
پاشان ووتی دەبێ تۆزێک چەکەکەتم بدەیتێ، ووتم بۆ چیتە..؟
ووتی سامێ ڕادەنیم، واتە جەماعەتی یەکێتی پێ دەترسێنم، منیش چەکەکە م دایەوەو ووتم بەڵام تەقە نەکەیت،
ڕەسوڵ چەکەکە وەر گرتوو، بەروە بارەگای یەکێتی چوو، دەستی کرد بەجوێن دان و دروشم ووتنەوە
ڕەسوڵ هاواری دەکرد، دێڵە جەلالیەکان خۆتان بگرن ئەوا پێشمەرگەکانی خۆمان هاتن!
رەسوڵ بەدڵخۆشیەکی زۆرەو هاتە لامان، ووتی شە و لە کوێن. ووتم لەماڵی موختارین، شە ویش هات بۆ لامان یەک دونیا قسە خۆشی بۆ کردین ، بەیانی زووەکەشی هاتەوە بۆلامان ، دواتر دەبوایە ئێمە بێن بۆ دیوی مەرگە، کەبینی بەڕێ دەکەوین ، رەسوڵ بەسەر سوڕمانەوە پرسی ئەی ئەو پێشمەرگەیە ئازاد ناکهن.
منیش ووتم روسوڵ گیان ئێمەش هەر پیشمەرگەی یەکێتین، رەسوڵ زۆر توڕە بوو ووتی، ئەی دایکەکەتان هین دەکەم لەدوێنیوە خزمەتان دەکەم هەی دێڵە جەلالینە، دەبوایە هەر زوو بم زانیبا ئێوەش دێڵە جەلالین .
ملمان نا بەر هەورازی چیای ئاسۆس، سەدان کچ و ژنی بە جل زەردو سورەوە بەبناری چیاوە خەریکی کەنگرو کاردو کردن بوون. بەدەم ڕێوە دەستم کرد بەچرێنی گۆرانیەکی هونەرمەند ناسری ڕەزازی کەتازە هاتبۆ بازاڕەوە..
(بەناوی بێکەس و تەنیا بێ هاودەم ماوم) هێندە بە حەماسەوە گۆرانیەکەم ووت، تەواوی ژن و کچەکانی ئەوبەرم دەستیان لە کەنگر کردن هەڵگرت،کاتێک تەوا بووم هاواریان لێ کردین، دوبارە .. دوبارە
جارێکی تریش بەدەم ڕیگاوە بۆم دوبارە کردنەوەو ئەوان لەچاو ون بوون ئێمەش هەڵکشیان بەرەو سەرەوە.
چوینە گوندی مەرگەو چەند ڕۆژێک لەوێ بووین، بەشێک لە هاوڕێکانی سەنگەسەرمان بەسەر کردووە
دواتر برهەمان ڕێگادا دەبوایە بگەڕێنەوە بەچالاکیەوە..
چاوهڕێی بهشی دووهم بکه
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست