بارزانی مامۆستای تیرۆر و کوشتن
Thursday, 12/08/2010, 12:00
بەدوای تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان قۆناغیکی نوی لە ڕیسوا بوونی پارتی و بارزانی دەستی پێکرد، کار بەوە گەیشت چەندین هەزار خەڵکیی ناڕازیی لە پایتەختی ترس و سەرکوتی هەولێردا، پێڵاوەکانیان له ئاست پەرلەمانە کارتۆنی و تەزویرەکەی هەولێردا بهرزبکهنهوه
ئەگەر ئۆپۆزسێنێکی ڕاستەقینە ههبوایە و ڕابەرایەتی ناڕەزایی خەڵکی بکردایە، گەلێک دەستەکەوتی گەورەتر بەدەست دەهات، بەڵام دوا بە دوای هاتنی بارزانی بۆ پەرلەمان هەڕەشە و چاوی له گۆڕان سوورکردهوه، ئیدی گٶڕان دەستری کردە پاشە کشەو کەیسی سەردەشتیش بەداخەوە خەرێکە بەدەردی کەیسی سۆرانی مامە حەمە دەچێت!
دونیای سیاسەت هەر ئاوا بووە و هەر ئاواش دەبێت، پارتی کاتێک زانی دەتوانێ پاشەکشە بە هێزی بەرامبەر بکات، لەهەموو کەناڵە ڕاگەیاندنەکانیەوە کەوتە هێرش بۆ سەر خەڵکی ئازادییخواز و بەتایبەت ڕۆژنامە نووسان.
بەدوای تیرۆر کردنی سۆرانی مامە لیستێکی ڕەشی تیرۆر، کە ژمارهیان 14 کەس بوو، بەناوی ئەحمەد میرەی سەرنوسەری گۆڤاری لڤین دەست پێدەکات بەناوی .....کۆتایی دێت، دزەی کرد، زۆرمان سەرەتا بڕوامان بەم لیستی ناوانە نەدەکرد وامانزانی گەمەیەکی دەزگای پاراستنە ، یاخود بۆ چاوترساندنی نووسەرانە، کەچی هێندەی نەبرد لەسلێمانی هەوڵی تیرۆر کردنی ئەحمەد میرە درا و تیرۆریستەکانیش ئاشکرابوون دەستگیر کران، ئهوانهیش سەر بە کانگای تیرۆر بوون لە سەری ڕەش.
جارێکی تر لڤین تۆپێکی تری بەهێزی خستەوە باوەشی بنەماڵە و لەبەرمبەردا پارتی بۆ دەرکردنی بەیاننامەی هەرزەکارانەو مزگەوت برد، بەڵام تازە هیچ کام لەم کاردەوانەی پارتی فریای ناکەون چونکە دیواری ترس و بێدەنگی نەک درزی گەورە بەڵکوو کەلێنی گەورەی تێکەوتوە، کوردستانپۆست لە شکاندی لەم دیواری ترسەدا رابهره و ههشت ساڵه بزماره بهو دیوارهدا دادهکوتێت، وێنهی سهرکردهکان لهو دیوارانه دادهڕێ و سهرهوه خواریان دهکاتهوه.
پارتی جارێکی تر ئەو باوکەی مرد نەک هەر بەئاشکرا بەڵکوو بە نهینیش دەست بۆ تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووس و نووسەران بەرێت، چونکە نەک هەرکۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بەڵکو بۆ هەموو دونیا ئاشکرا بوو، کە پارتی بەحەق حزبێکی تیرۆریستە بەزمانی تیرۆر و تۆقاندن نەک هەر لەگەڵ نەیارانی خۆیدا بەڵکو لەگەڵ ڕۆژنامەنووس و نووسەرانیش دەدوێت.
لە کۆتاییدا دەڵێم ئەگەر نەک هەر لە کوردستان بەڵکو لە وڵاتی سودانیش ڕۆژنامە نووسێک تیرۆر بکرێت ئەوا بێشک پارتی و بنەماڵەی بارزانی قوتابخانهیهکی تیرۆریان لهو شوێنهدا کردۆتهوه و لە پشت ئەم تیرۆرەوەن.
مستەفای حەسەنە گەورە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست