بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


فازیل میرانیی ده‌ڵێت هه‌رچه‌نده‌ من نازانم ته‌وافوق یانی چی، به‌ڵام موافیقم به‌ تەوافوق

Thursday, 07/04/2011, 12:00


لە کاتێکدا دەسەڵاتی بەعسی کوردی لە سەرەمەرگ دایە، ڕۆژانە هەزاران کەس لە شارو شارۆچکەکانی کوردستان دەرژێنە سەرشەقام، تا دێت ناڕەزایی و خۆ پێشاندانەکان پەرە دەستێنێت، کەچی بە پێچەوانەی خواستی شەقامی ناڕازیی، ئەم سێ گروپەی بەناو ئۆپۆزیسیۆن داوای حکومەتی تەوافیقی دەکەن، فازیل میرانی له‌ مانای ته‌وافوق ناگات، با من بۆی لێک بده‌مه‌وه‌، تەوافیق واتە مانەوەی دەسەڵاتی ئێستای هه‌ردوو بەعسیی کوردیی، ئه‌و سێ حیزبه‌ی تریش که‌ گۆڕان و کۆمه‌ڵه‌ و یه‌کگرتوون، ئه‌وانیش بێنه‌ ناو حکومه‌ته‌که‌وه‌، ئه‌و حکومه‌ته‌ی که‌ د. به‌رهه‌م سه‌رپه‌رشتی ده‌کات، هه‌ڵوه‌شیته‌وه‌ و حکومه‌تێکی تر دروست بکرێت، هه‌موو لایه‌کان وه‌کو برابه‌ش له‌ داهات و خێروبێره‌که‌ی بخۆن، که‌س به‌ که‌س نه‌ڵێت موویه‌ک به‌ به‌ری چاوته‌وه‌یه‌، کاک مه‌سعودیش هه‌وه‌کو خۆی سه‌رۆکی هه‌رێمه‌، که‌مال که‌رکویش هه‌ر بۆ خۆی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌. ئیتر گه‌نجه‌کانی به‌ر ده‌می سه‌رای ئازادیی، ئێوه‌ش بۆ خۆتان سیر بخۆن زوڕنا لێ بده‌ن.
لەکاتێکدا هەر ئەمڕۆ لەسەرای ئازادی خەڵک و سەکۆی ئازادی بەهەموو شیوەیەک تەوافیق ڕەت دەکەنەوە، بەڵام لەملاوە لەدەڤەری هەولێری ئابڵوقە دراوەوە فازیل میرانی شاگەشکە بووە و دەڵێت:
بەیاننامەکەی ئەم سی گروپە مەجالی زۆری تێدایە، هەڵوەشانەوەی حکومەت یانی سەرکەوتنی پارتی و شکستهێنانی حکومەتەکەی بەرهەم و یەکێتی، پارتی بەم هەنگاوە گۆڵێکی تر دەکات، هەر زوو بارزانی بەدوای بەیاننامەکەی گۆڕان ووتی هەڵوشاندنەوەی پەرلەمان هێڵی سورە، هەر سێ گروپەکەش ئەو هێڵە سورەیان نەبەزاند، ئافه‌رین بۆ ئۆپۆزیسیۆن، که‌ پابەندبوون بە فه‌رمانه‌کانی سەرۆکەوە.
ڕۆژانی داهاتوو ڕاستی ئەو قسانه‌ دەسەلمێنێت..
له‌ کۆتاییدا ده‌ڵێم: ئەگەر بیست ساڵ بەس نەبێت بۆ تاقیکردنەوەی ئەم دەسەڵاتە، ئیدی چۆن 50 ڕۆژ بەس نەبێت بۆ خۆ پێشاندان و نارەزایی ده‌ربڕیین؟
له‌ سایه‌ی ئه‌م ئۆپزیسیۆنه‌ قولاپییه‌وه‌ ئێمه‌ 20 ساڵی تریشمان ده‌وێت بۆ رووخاندن و نه‌هێشتنی ئه‌م ده‌سه‌ڵات،، هه‌ڵبه‌ته‌ مه‌به‌ستم له‌ به‌رنامه‌ی گۆڕانه‌ گوایه‌ ئه‌مه‌ هه‌نگاوه‌ بۆ نه‌هێشتی ئه‌وان؟
دروود بۆ گیانی پاکی ئەو شەهیدانەی کە بۆ گٶرانکاریی راسته‌قینه‌ گیانیان بەخت کرد، نەک بۆ تەوافیقی ئۆپۆزیسیۆن و شەریکایەتییان له‌ ده‌سه‌ڵاتدا..
سڵاو لەو خەڵکی ناڕازیی شەقام و مەیدانەکان کە بێ ماندوو بوون درێژە بە خۆپێشاندانەکان دەدەن..
سەرکەوتن هەر بۆ ئیرادەی ئێوەیە

***********************هه‌واڵه‌که‌***********************
ئه‌مشه‌و 7 / 4 / 2011
فازڵ میرانی بۆ تەلەفزیۆنی زاگرۆس وتی: "بەیانەكەی ئۆپۆزسیۆن ئەو داواكارییانەی تێدا نەبوو كە خۆپیشاندەران داوایاندەكرد، بۆیە خاڵی زۆری تێدایە بۆ دانوستاندن، چونكە باسی لە هەڵوەشاندنەوەی پەرلەمان‌و ‌و دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆكایەتی هەرێمی تێدا نییە".
میرانی وتی: پێویستە ئۆپۆزسیۆن رونیبكاتەوە كە مەبەستی لە حكومەتی تەوافوقی چییە؟.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە