بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ئەمجارەش ئێوە هەڵەن کە بە نێچیر دەڵێن لێدوانەکەی ناڕوونە

Sunday, 23/10/2011, 12:00


دەبوو بەر لە ئێمە ئەحمەد دەنیز زانیبای، کە هەمیشە نەتەوەیە دەوڵەتی لێوە دروست دەبێت ، نەک وەک عەقڵی بارزانی، کە دەیەوێت بە فیدراڵیەکی کارتۆنی نەتەوەیەک دروست بکات.

ڕووداوەکانی زەمینی سیاسیی کوردستان لەوە تێپەڕیوە لێکدانەوە و ڕەخنەی لەسەر بکرێت ، بەڵکو دەبێت هەوڵ و کارمان بۆ خۆڕێکخستن بێت تا ئەو سیستەمەی کە دانراوە بۆ بەڕێوەبردنی ئەو کۆمەڵگایەی کە ئەو سیستەمە بەڕێوەی دەبات بیگۆڕین مەبەست لە سیستەم دەسەڵاتی سیاسیی و حیزبیی و ئەو عەقڵانەیە کە کۆمەڵگای کوردیی بەڕێوەدەبەن، کە بەرەو تاریکی و بێهودەیی و لەدەستدانی هەموو مۆراڵە مرۆییەکانمان دەبات . مەترسی هەرە گەورەش لەوەدایە لەماوەی دەستەڵاتداری هەردوو بنەماڵەی بارزانی و تاڵەبانیدا ، ورە و قەوارەی مرۆڤی کورد بە ئاستێک تێکشکێنراوە، کە بڕوای تاکی کورد بە خوودی خۆی نەماو، ئەم کەشە ترسناکەش لەسایە و هیمەتی بنەماڵەی بارزانیی و تالەبانییدایە، کە وەک حەقیقەتێکی شێوێنراو بە شێوەیەکی سیستماتیک بەسەر مرۆڤی کورددا فەرزدەکرێت.
لێرەوە قسەیەکی ڕۆسۆ بیر هەمووان دەهێنمەوە، کە دەڵێت : ئەوانەی ناچار دەکرێن ملکەچی یاسابن ، دەبێت بەخۆیان دەستیان لە داڕشتنی ئەو یاسایانەدا هەبێت .. لەم قسەیەی ڕۆسۆوە دەگەینە ئەو ڕاستیەی کە عەقڵی سیاسیی هەر کۆمەڵگەیەک پەیوەستە بەو حەقیقەت و سیستەمە مەعریفیەی کۆنترۆڵی پرۆسەی بیرکردنەوەی خەڵک دەکات .
سیستەمی مەعریفی کوردیش بە دەستی خودی کورد زیاتر لە نەیارەکانی وێرانە و شێواوە . ڕووداوەکانی ئەم دواییە هێندەی تر کەسایەتی نەتەوەیی و سیاسیی مرۆڤیی کوردی وردوخاش کرد . تورکیا لە کاتی بەدیل گرتنی ئۆجەلاندا بە شایی و هەڵاوە ڕۆژانە سەرکردەیەکی کوردی بە چاو و قۆڵ بەستی نیشانمان دەدایەوە ، بەڵام ئەم سەردان و لێدوانەی بارزانی سەرۆک و بارزانی برازا بۆ کەسایەتی دەوڵەتی تورکی بەدیل کردن و دەست وچاو بەستنی کەسایەتی چل ملیۆن کورد بوو و مەسعود و نێچیروان بارزانی کردیانە دیاری بۆ تورکیا و دەبوو پەکەکە بەر لە ئێمە هەستی بەو ئێشە کردبا و ئەو ئازارە نەتەوەییەی چەشتبا کە نێچیروان خەڵاتی ئەردۆگانی کرد ،نەک وەک کاک ئەحمەد دەنیز کە ئەمڕۆ دەڵێت : ناڕونییەک لە لێدوانەکانی بارزانیدا هەیە! .
دەبوو بەر لە ئێمە ئەحمەد دەنیز زانیبای، کە هەمیشە نەتەوەیە دەوڵەتی لێوە دروست دەبێت ، نەک وەک عەقڵی بارزانی، کە دەیەوێت بە فیدراڵیەکی کارتۆنی نەتەوەیەک دروست بکات، بەڵام چۆن نەتەوەیەک؟ وەک خۆیان ملکەچ بە تورکیا و ملکەچ بە هەزار پیاوی بارزانی و ملکەچ بە یاساکانی خێڵ و تەنراو بە وێناترسناکەکانی جامانە سورەکان و زیندان و تیرۆر و تۆقاندن. لەماوەی حوکمداری شاخ و شاریاندا نە ئەوەبوون سیستەمی دادپەروەریی بەهێزبکەن و نە هێزیشیان دادپەروەرکردووە . حەجاج ئاسا ، شەیتانێکن شەڕانی و دەستەڵاتێکن شیرانی (بەشمشێر) ، ئیدی لەمە ڕونتر چی هەیە لە ڕەفتار و ئەتواری سیاسیی ئەو بنەماڵەیەدا تا چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەیان بین؟
بەڕای من دەبێت ئێمە وەک مرۆڤی کورد خۆمان ڕوونبکەینەوە و بگەینە بڕیارێک ئەم جۆرە ژیانە سیاسیی و ملکەچانەمان لەناوبەرین، جەور و ستەمی نەتەوەیی و کۆمەڵایەتیمان کۆتا بهێنین .. ئەوە ئەوانن لە ماوەی حوکمداری خۆیاندا هەموو ڕوونکردنەوەیەکی خۆیان داوە ، بەڵام ئەمەش ئێمەیش وەڵامی پڕ بە پێزی خۆیانمان نەداونەتەوە . کاتی گەڕاندنەوەی ئایدۆلۆژیای شۆڕشە و تا بتەکان و دیکتاتۆرەکانی ناو خۆمان تێکنەشکێنین مەحاڵە بتوانین وەک مرۆڤ لە بەهای ئازادی و ئازادبوونمان بگەین .
تکایە با بە چاوەڕوانی ڕوونکردنەوەی پارتی و بارزانی خۆمان فریو نەدەین ،
خۆ سووتانی بوعەزیزێک هەموو کۆمەڵگەی عارەبی دەیان ساڵەی هەژاند و گەیاندنیە ترۆپکی شۆڕش دژ بە دیکتاتۆرەکانی جیهانی عارەبی ، لێ تەنیا لە ئەنجامی دیلکردنی ئۆجەلاندا دەیان لاومان خۆیان سوتاند کەچی تروسکەیەک شۆڕشمان لێوە دەرنەکەوت! لە پاش بوعەزیزەوە چەندین بەنازمان خۆیان سوتاند کەچی ڕێزمان لەو گڕە نەگرت، کە دەبوو بڵێسەیەک بێت بۆ شۆڕش و بۆ ڕووناککردنەوەی ڕۆژە تاریکەکانی نەوەکانمان . بەڕاستی شەرمەزاریە لەو جەستە پیرۆزانەدا مەشخەڵێکمان نەبێت بۆ ئازادیی و بۆ شۆڕشکردن تا لە مەرگەساتی وانەوە شکۆمەندی بدەینەوە بە مرۆڤی کورد .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە