بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ڕوون کردنەوەیەک لە مستەفای حەسەنە گەورەوە

Tuesday, 24/09/2013, 12:00


بۆ خوێنەران و دۆستانی کوردستانپۆست و ئەندامانی ستافی کوردستانپۆست
بەدوای ئەو ڕوون کردنەوەیەم، من چیتر ئەندامی ستافی کوردستانپۆست نیم، بەڵکو تەنیا وەک نووسەرێکی ئەم سایتە و نووسەرێکی ئازاد کار دەکەم، ئەویش بەهۆی گەڕانەوەم بۆ کوردستان و سەرقاڵبوونم بە کردنەوەی دامەزراوەیەک بۆ کۆکردنەوە و لێکوڵینەوە لەسەر کارەساتی ئەنفال ناتوانم ئەرکەکانم وەک ئەندامی ستافی ئەو سایتە بەجێ بهێنم.
بەداوای لێبوردن لە هاوڕێ و براکانم لە ستافەکە، کە چەند ساڵێکە وەک خێزانێکی تەبا سەڕای بوونی بیرو بۆچوونی جیاواز کارمان کردووە. لێرەدا من بە هەموو لایەکی ڕادەگەیەنم کە پێچەوانەی ئەوانەی پێشتر بە ناشرینی وازیان لە کوردستانپۆست هێناوە، من هەر برا و هاوڕێ و دۆستی سەرسەختی ئەوانم، هەرگیز پشتیان تێناکەم.
ئەرشیفەکەشم کە بەوێنە و بە ناوی خۆمەوە لە سایتەکەدا هەیە، هەر دەمێنێتەوە، وەک نووسەرێکیش درێژە بەخەبات دەدەم.
هیوادارم کەس خوێندنەوەی جیاواز بۆ ئەم روونکردنەوەیە نەکات..هەرکەسێكیش چی بە خەڵایدا دێت ئازادە. ئەگەر تا دوێنی وەک ڕەخنە گرێک بووبم لەدەرەوەی وڵات. ئەمڕۆ هەمان ڕەخنە گرم لە ناو کوردستاندا، لەگەڵ خەم و مەینەتییەکانی گەلەکەمدام، دەمەوێت هەر تەنها ڕەخنە نەگرم بەڵکو لە هەر کوێیەک بۆم بکرێت خزمەت بکەم.
دوا چالاکیشم لەگەڵ گروپی (هانا) بۆ کۆمەک و یارمەتی ئاوارەکانی سوریا دەست بەکارم و ئەندامی کارای ئەو گروپەم.
مستەفای حەسەنە گەورە
٢٣/٩/٢٠١٣
سلێمانی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە