بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سەد مێرولە نێرەكەی تاڵەبانی و چەند پەیامێك بەر لە ھەڵبژاردن

Friday, 05/03/2010, 12:00


دوو رۆژ لەمەوبەر نوكتەیەكی گەلێك خۆشم لەسەر مامە خوێندەوە كە ئەمە پوختەكەیەتی: دوای گەرانەوەی مامە لە دوا نەشتەرگەریەكەی لە ئەمریكا، گوایە دكتۆرەكەی پێی دەڵێ بۆ سارێڕێ بوونی ھەرچی زوتری برینەكای نەشتەر گەریەكەی دەبێت سەد مێرووی نێرە بخاتە سەر شوێنی نەشتەر گەریەكەی، بەگەرانەوەی مامە بۆ سلێمانی باخەوانەكەی بانگ دەكاتوو پێی دەڵێت كە بەزوترین كات سەد مێرولەی بۆ ئامادە بكات، باخەوانیش لە كورترین ماوەدا سەد دانە مێرو بۆ مامە دەھێنێت و دڵێ فەرموو مامە گیان. مام جەلال سەری سور دەمێنێت لە زیرەكی باخەوانەكەیی و دەڵێ وەرە ھەتیو بزانم چۆن لەو ماوە كەمەدا توانیت ئەو ھەمووو مێروە بگریت، ئەویش دەڵێ ئێ زۆر ئاسانە مامە لەبەردەم شانە مێرولەیەك ھەر وتم مامە نەخۆشە ھەرچ ووتی بەھینمه‌وه‌، ئیتر من زانیم ئه‌وه‌ نێره‌ و گرتم.
دەڵێن كوردستانپۆست بێ لایەنە، كەچی لەدوا كاركارتێریدا لەسەر مامە داماوە جلیێكی نیلیان لەبەر كردوەو بەزۆر دەیانەویت بیگۆڕن بی لایەنی ھەر ئاوا دەبیت!
دەلێن كوردستانپۆست سەر بەرگردەكەیە، كەچی ئێستاشی لەگەڵدا بێت، ناو ھێنانی كورستان پۆست لەلایەرن دەزگاكانی سەر بە گردەكە قەدەغەیە.
لەوەتای پرۆسەی دەنگدان ھەیە لە كوردستان عێراق تائێستا دەنگم بەكەس نەداوە، بە 25ی 7 تیشەوە كەچی ئەمجارە لەبەر خاتری خالیدی خولە سوری ئەنفالچی دەنگ بە گۆڕان دەدەم..چ قەیدیە بەیەكیەتی جارانیان دەوت فرە میمنەر با گۆڕانیش فرە بیبەر بێت لە خالیدی خولەسورە تامنی تێدا بێت.
خالیدی خولە سور بەم ئاخری تەمەنەمانەوە دەمانكاتە پیاوی دەزگای زانیاری و پاراستن، دیارە خالیدی خولە سور وا گۆڕاوە ناكۆكیەكانی نێوان ئەم دوو دەزگایەش نازانێت.
خالیدی خولە سور دەلێت، ھەر كەسێ بە ئەنفالچی ناوی بەریت. ئەگەر لەسەر مەریخیش بێت داوای یاسایی لەسەر تۆمار دەكات، منیش دەڵێم تازوە و درەنگ نەبوە و خەریكی داداگا بەو بەڵام تو گۆڕان ئەگەر چویتە دادگا ئەو 47 داوا یاسایەی ئێمەشت لە بیر نەچێ كە دوو ساڵ لەمەو بەر لە سەر كۆنە جاشێكی ھاو سەنگەرت تۆمارمان كرد... پێشیان بڵێ كاتی خۆی چاك شكایەتیشی لەمام جەلال كرد لەسەر بەرگری كردنی لە سوڵتان ھاشم.
لەمەر لێدوانەكانی ئەم دوایەی عەدنان عوسمان و بارزانی دا ھەر لەم كوردستان پۆستە خۆشمانەوە گۆڕان خوازەكان دەیان وتاریان نووسی بەڵام لە سەر لێدوانەكەی مامە خولە، كەسیان زاتیان نەكرد ووشەیەك بڵين. گۆڕان بەڕیوەیەو گۆرانيكی سەیرە گوڵم.
دوا پەیام ئەگەر لیستی كوردستانی ئەمجارە سەركەوتن بەدەت بھێنێت لە ھەڵەبجە. حەق وایە ھەموومان دەست خۆشی لەمام جەلال بكەین لەمەڕ ئازاد كردنی تارق ڕەمەزانی فڕۆكەوان.
بەھیوای گۆرنێكی بنە ڕەتی.

مستەفای حەسەنە گەورە
6.3.2010 دانیمارك

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە