بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتی دەیەوێت کوردستانپۆست دابخات!

Wednesday, 08/12/2010, 12:00


دوای بڵاوبوونەوەی زانیارییە نهێنیەکانی سایتی ویکلیکس و هەژاندنی تەواوی دونیا و تێکچوونی پەیوندییە ناو دەوڵەتییه‌کان، ئەمەریکا لە یەکەم کاردانەوەیدا ئەم سایتەی داخست، پارتیش پێش ئەوەی بزانێت، کە بەشی شێری لە فەزاحەتەکانی ئەم سایتە بەردەکەوێت بیری کرده‌وە لەڕێگای پارێزەرەکانی بنەماڵە  هەوڵی ئەوەی دا، بەڵام دوای بڵاوبوونەوی گەورەترین خیانەت لەسەر مەسەلەی سازش لە بەرامبەر شاری کەرکوک و فرۆشتنی بە تورکیا.. چونکە کاتێک کە کەسێک و لایەنێک شتێک یان کاڵایەک دەرفرۆشێت دەبێ شتێکی تری لەبەرامبەردا وەر بگرێت، بەڵام پارتی هیچی وەرنەگرتوە جگە لە پشتیوانی مەعنەوی تورکیا بۆ بنەماڵەکەی ئەویش هۆیەکی لاوازی مانەوەی بنەماڵەی بارزانیە، ئەوەی کە پارتی و بنەمالەی هێشتۆتەوە بە پلەی یەکەم پەیوەندی بە ئاستی هوشیاری خەڵکی کوردستانەوە هەیە! پلەی دووەمیش ئەو هەموو سازشەی تاڵەبانی لەبەرامبەر پارتیدا، کردنی بەکەڵەگا بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستاندا بەتایبەت دوای دروستبوونی بزوتنەوەی گۆڕان، کە یەکێتی هێزێکی زۆری جەماوەرەکەی لە دەستداوە.
فرۆشتنی کەرکوک یاخود سازشکردن لە سەری، هەر ئەمڕۆ لەم ڕاپۆرتەی ئەم سایتە دەرنەکه‌وتووە بەڵکو چەندین ساڵە پارتی بە بەرنامە خۆی لە کێشەی کەرکوک دزیوەتەوە جگە لە ڕاگەیاندنە چەواشەکارەکی بەردەم میکرۆفۆنی میدیاکان، هەر بۆ نمونە لە هەڵبژاری ئەم دوایەی سەرتاسەری عێراق پارت نەیتوانی تاکە کورسییەک بەدەست بهێنێت.
پارتی و پاراستن لە جیاتی گەڕانەوەی کەرکوک بۆ سەر هەرێمی کوردستان دێت، سۆرانی مامە حەمە شەهید دەکات، لەسه‌ر بڵاوبوونەی ڕاپۆرتێک، باس لە سەرانی پارت دەکات، کە چۆن دەستیان هەیە لەگەڵ باندە بازرگانیەکانی ئافرەتان.
بارزانی لە ڕاگەیاندێکی دەڵێت: بەدرێژایی مێژوو هەموو جارێک ڕێک نەکەوتنەکانمان لەگەل حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی بەغدا مەسەلەی کەرکوک بووە، کەچی ئەمڕۆ وەک لەم ڕاپۆرتەدا دێت بە ئاشکرا دەست بەردانی بوون لەبەر خاتری چاوی تورکیا، بەبێ ئەوەی هەر پرسە گورگانەیەکیش بە تاڵەبانی شەریکیان بکەن.
دوا بەدوای بڵاوبوونەوتی ئەم ڕاپۆرتە دەبوایە خەڵکی کوردستان بەتایبەت شاری کەرکوک ڕژابانە سەر شەقام ئەم هەڵوێستە خیانەتکارانەیان ڕیسوا کردبا..
کەچی کەس دیسان وەک هەموو پرسەکان و خیانەتاکانی سەرانی کورد ده‌نگی لێوە نایەت.

دەقی خیانەتەکەی پارتی..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=080811ac

دەقی وەڵامەکەی پارتی..
http://rudaw.net/kurdish/index.php/news/4230.html

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە