بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


چارەنووسێکی نادیار؟!

Friday, 27/06/2014, 12:00


مالیکی هێشتا بڕوا ناکات، کە کۆتایی نزیک بۆتەوە، لەبری ئەوەی هەوڵ بدات بۆ ئەوەی هەر هیچ نەبێت بۆ شیعەکان دەسەڵاتێک و پاشەڕۆژێک دیاریی بکات، کەچی لەشەڕێکی مەزهەبی و عەشیرەتگەرییدا خۆی تێوەگلاندووە.
لێدوانەکانی مالیکی ڕێک لێدوانەکانی پێش رووخانی سەدام دەچێت .
مالیکی تەنانەت قبوڵی نیە، بڵێن عێراقی پێش ڕووداوەکانی موسڵیش لە کاتێکدا نەک هەر دەسەڵاتی لەدەست داوە بەڵکو زیاتر لە سەدا پەنجای خاکی عیراقیشی لەژیر کۆنترۆل دەرچووە.
مەحاڵە جارێکی بە شەڕ بتوانێت، ئەو ناوچانە بگەڕێنێتەوە کە زوربەیان ناوچە سوننەنشینەکانن، مەگەر بەڕێکەوتنی سیاسی و سازشیکی زۆر بۆ ئەهلی سوننە. دروستبوونەوەی حکومەتێک لە شێوەی ساڵانی رابردوو بۆتە خەونی مالکیی، چونکە هەڵە سیاسیەکانی مالیکی ئەم شکستە سەربازی و ئەمنیەشی بە دوای خۆیدا هێنا. ڕاستە پلانەکە گەورە بو،و بەڵام بەرگری نەکردنی سوپاش هۆیەکی تری ئەم شکستەن، یاخود لانی کەم سوپاکەی پێشڕەوەی ئەم لەشکرەی داعش و کۆنە بەعسیەکانی بوەستاندا لە دەورو بەری شاری موسڵ.
چارەنوس و چارەسەری عێراق دابەش بوونیەتی بۆ سەر سێ هەرێم، بەڵام ئاخۆ هەریەکە لە پێکهاتەی سوننە و شیعە خوازیاری ئەوەن ؟ بێ گومان ئەوان هەموو عێراقیان دەویت.
مەترسیە گەورەکە بەڕێوەیە!
هیشتا هەلێک لەبەردەم مایلکیدا ماوە. پێش ئەوەی سوپا جیهادییەکەی داعش و کۆنە بەعسیەکان پەلاماری شاری بەغدا بدەن، ڕاستە لە بەغدا بەرگری دەکرێت، بەڵام کارەساتی مرۆیی گەورە دەقەومێت. لەکۆتایشدا هەر داعش لە مالکی دەباتەوە
بەپێی لێدوانەکانی ئەمریکا بێت، کە ئەویش ئاگاداری ئەم لەشکر کێشیەی سونە و داعشە ، دەڵێن گوایە پارێزگاری لە شاری بەغدا دەکەن، هەرچەندە کورد ووتەنی گەر زۆر هات قەواڵە بەتاڵە.. هیوادارم ئەوە ڕوونەدات.

کورد و سینارۆیەکەی ئەم جارە!
هەڵبەتە ئەوە شتێکی حاشا هەڵنەگرە ئەم پیلانگێریە هەریەکە لە وڵاتانی قەتەر و سعودیە و تورکیا و ئوردون و بارزانی بە ئاگاداری ئەمریکا تییدا بەشدارن.
چارەنوسی هەرێمی کوردستان لەبەردەم دوو ئەگەردایە..
گەر چارسەرێکی ئاشتیانە بۆ دابەش بوونی عێراق بکرێت ، سونەکان ڕازی بکرێن بە هەرێمیکی سەربەخۆ و کوردیش بەشێكی بەرچاوی خاکەداگیر کراوەکەی گەڕاندۆتەوە بەتایبەت کەرکوک، ئەوا لەم حاڵەتەدا قازانجمان کردووە، بەڵام دەبێت ئەوەمان بیر نەچێت، کە هیشتا بچوکترین ئامادەکاری بۆ ئەوە نەکراوە لەلایەن سەرکردایەیی سیاسی کوردەوە.
ئەوەی بڕیار دەدات جارێ هەر بارزانییە وەک چۆن هەر خۆی ئاگاداری ئەم لەشکرکێشیەی سوپای داعش بوو، هیشتا ناڕۆشنییەک هەیە لە سەر ئەم بارودۆخە.
ئەگەری دوەمیش لەکاتی کەوتنی بەغدا کە کوردیش پریشکی ئەم شەرەی بەردەکەوێت
حکومەتێکی باڵا دەستی سونە و داعش مەترسیەکی گەورەن، نەک هەر تەنها بۆ کورد بەڵكو بۆ تەواوی ناچەکە.

ڕۆڵی ئێران :
ئێرانیش نەک هەر دژ بە دابەشبوونی عێراقە بگرە ئەویش شانبەشانی مالیکی قبووڵی نیە، باس لە عێراقی دوای گرتنی موسڵ بکرێت.
ئێرانیش لە ڕێگای شیعە و مالیکیەکانەوە دەیەوێت درێژە بە سیاسەتی خۆی لە عێراق و ناچەکە بدات، چونکە ئاشکرایە سودمەندی یەکەم لە روخانی رژیمەکەی بەعس ئێران بوو، ئەوسا تورکیا، بەڵام ئاخۆ ئێران دەتوانی چی بکات؟
ناردنی چەک و پێوستی سەربازی هیچ کاریگەرێ نابێت، ناشتوانێت لەشکر کێشی بکات
دەبێت لە کۆتاییدا ئەویش بێتە ناو گەمە سیاسیەکەوە کە دابەش بوونی عێراقە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە