بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


لە چوار ساڵ ئارامی شەقام بۆ بێدەنگیەکی هەمیشەیی! بۆ وازهێنانی بە کۆمەڵ!

Sunday, 24/08/2014, 12:00


زۆربەی ئەندام و وەزیر وپەرلەمەنتاران، تەنانەت دۆست و نەیاری گۆڕان و نەوشیروانیش سەریان لەم بێ دەنگییەی سوڕمابوو، کەسیش لەوانە زاتی ئەوەی نەدەکرد شتێک بڵێ و بپرسێ بۆچی؟








سەرچاوەیەکی نزیک لە گردەکە.. چەند زانیاریەکی درکان و ووتی:
لەم ڕۆژانە گۆڕانخوازێک سەردانی کاک نەوشیروانی کردوە و بەهیوای ئەوە بووە وەڵامێکی بۆ ئەو بێ دەنگییەی دەست کەوێت. نەوشیروانیش پێش ئەوەی ڕێگا بەو کەسە بدات، بێزاری خۆی لەم بارو دۆخەی ئێستا نیشانداو، کە ڕێگای نەداوە ئەو کەسە هیچ بڵێ، گوایە دوای ئەمیش هیچی بۆ نەماوەتەوە و نەیزانیوە چی بکات و چی بڵێت.
سەرچاوەکە باسی لەوەش کرد.. کە خودی عومەری سید عەلیش...لەم ماوەیەدا چەند جارێک نەوشیروانی بینیوە و بێزرایەکەی گەیشتۆتە لوتکە، ئەوە جگە هەر یەکە لە قادری حاجی عەلی و عوسمانی حاجی مەحمود گەیشتۆتە ئێسقانیان.. بار و دۆخەکە لە تەقینەوە دایە، چونکە ئێستا باڵ باڵینی ناو گۆڕان وەک پەتاکەی ناو یەکێتی لێهاتووە خەریکە هەموو جومگەکانی بزوتنەوەکە داگیر دەکات.. هەر لەسەرۆکایەتی پەرلەمانەوە تا وەزارەتەکان و دابەشکردنی پۆستە بچوکەکان. بۆ نموونە.. سەرۆکی پەرلەرمان داوای لە ئەندامانی هەولێر کردبوو کە چەند کەسی بۆ دەست نیشان بکەن..لە ڕیکخستەکانی هەولیر یاخود شارەکانی تر، برادەرانی گۆرانیش با ئارەزوی خۆیان وەک خزمایەتی و کوتلەگەرایی.. خەڵکیان بۆ دەست نیشان کردوە، ئەوەش نارەزایی باڵەکەی تری لێکەوتۆتەوە،
لە ئیستادا دەیان کێشە و ئاوا ڕۆژانە خەریکە سەر هەڵئەدەن، جگە لە فشاری دەسەڵاتیش بۆ سەریان بەتایبەت لەمەڕ پێدانی پۆستی پاڕیزگای سلێمانی، کەدوا کارتی سوتاوی گۆرانە.
نەوشیروان مستەفا نەک هەر بێدەنگە بەڵکو بێزارە و بەشێکیش لە کەسە نزیکەکانی وای بۆ دەچن وەک چەند جاری پێشوو، تێبتەقێنێت و هەموو شتێک بەجێ بهێڵێت...
هەر بۆ نموونە ماوەیەک لەمەو بەر هەواڵی فرۆشتنی تەلەفزیۆنی KNN لە کوردستانپۆست بڵاو کرایەوە، کەچی ئەو سەرچاوە نزیکەی گۆران.. ووتی: کاک نەوشیروان بەتەمایە بەیەکجاری تەلەفزیۆنەکە دابخات، بەڵام کۆمەڵیک کادیر جارێ ڕێگایان لێگرتووە. نەوشیروان راشکاوانە وتویەتی داخستنی تەلفزیۆنەکە لە هەڵوەشانەوەی کۆمەڵەی ڕەنجدەران گەورە تر نییە، کاتێک دەمەوێ شتێک بکەم ئەیکەم.. تەلەفزیۆنەکە هیچ گرنگی نەماوە بۆ گۆڕان.
دەربارەی دانانی کۆمەڵیک کەسی نەشێاو بۆ پلە و پۆست.. دیسان قسە باس لەگەڵ نەوشیروان کراوە، ئەویش ڕاشکاوانە ووتویەتی.. من کەسێکم دەوێ هەر چیەکم پێ ووت بیکا، من کەڵەگام ناوێ کەسێکم دەوێ گوێڕایەڵم بێت..هەرچی پێبڵێم دەبی قبوڵی بکات.. نمونە کەسێک تا ئیستا چەند جارێک لەلایەن خودی نەوشیروانەوە شکێنراوە، بەڵام ئەو هەر ملکەچی فەرمانەکانی بووە...تا بۆداو جار وەک ئەندام پەرلەمانی بەغدا هەڵبژێرا..هەموو مەبەستکەشی هەر ئەو پلە و پۆستە بوو..
ئەمە سەڕەرای کێشە ناو خۆیەکانی گۆڕان..دەربارەی ئەو بار و دۆخە نوێیەی ئەمڕۆ، کە هەریم و عیراقی تێکەوتووە. نەوشیروان بەتەواویی بێدەنگ کراوە لەلایەن بنەماڵەی بارزانی و بە رواڵەتیش گوایە ئاگاداری هەموو شتێکە. سەرچاوەکە زیاتر ڕون کردنەویدا ووتی:
دوای گەڕانەوەی بارزانی لە گەشتە ٢٦ ڕۆژیەکەی یەکەم کەس نەوشیروانی بینیوە، فایڵکی پێسپاردووە،  گوایە ئەوە مەلەفی بەغدایە ئەو سەرپەرشتی دەکات..
سەردانە تەشریفایتیەکەی جۆن کیری بۆ سەری ڕەش، شێوەی قسەکردن و دانیشتنەکەی نەوشیروان.. ڕاستی ئەو قسانەمان بۆ دەردەخات.

چەند سەرە قەڵەمێکی دەربارەی هێرشەکانی داعش بۆ باس کردوە، چونکە ئەم لەشکرکێشیەی داعش تەنیا خودی مەسعود و مەسرور لێئاگادارن، تەنانەت نێچیرەڤان لەوە ئاگادار نەکراوەتەوە، هەرچەندە نێچیر لە قۆڵێکی ترەوە لەگەڵ داعشدا پەیوەندیی خۆی دروست کردووە، وردەکاری دیکە پرس بە نەوشیروان نەکراوە، بەڵام پێدەچێت بۆ رەشکردنی رووی نەوشیروان بەرامبەر بە مێژوو،بنەماڵەی بارزانی هەندێک نهێنی پەیوەندیی داعشیان بۆ باسکردبێت، کە بەستوویانەتەوە بە راگەیاندنی دەوڵەتە کوردییەکەیەوە..
کاتەکان بەزوویی تێپەڕین و کارەساتی گەورەی کوشتاری کوردەکانی ناوچەی شەنگال باشترین هۆکار بوون کە نەوشیروان بێ دەنگیەکەی بشکێنیت و لە بەرامبەر پێدانی چەند وەزارەتێک بە بزوتنەوەکەی چی تر ئەو سوکایەتیە قبوڵ نەکات، کەچی لە دوا لێدوانی بۆ کۆمەڵیک وەزیر و ئەندام پەرلەمان و ئەندامەکانی گۆڕان، بە دێڕێکیش باسی ئەو خیانەتە گەورەیەی پارتی نەکر، بەڵکو بە پێچەوانەوە بەرگری لە وەزیر و ئەندام پەرلەمانەکانی کرد و پاکانەی ئەوەی بۆ هێنانەوە کە هیشتا زووە.
ئەم بێ دەنگییە درێژەی کێشا تا واز هێنانی بە کۆمەڵی ئەندام و کەسانی وەک عوسمانی حاجی مەحمودو مام ڕۆستەم و دەیانی تری لێکەوتەوە..هەڵبەتە ئەوە کورد ووتەنی لێ لێیە، هێشتا لۆ لۆکەی ماوە.
پێشینان ووتویانە: دەتوانی بە ئاسانی دوژمنەکەت بە هەنگوین بخنکێنی.. پارتیش بە چەند هەزار دۆلارێک و چەند پۆست و پلەیەک..بزوتنەوەی گۆڕانی خنکاند، ئۆباڵەکەی  تەنیا لە ئەستۆی خودی نەشیروان مستەفا دایە.

ئەم بابەتە درێژەی دەبێت..لەگەڵ ڕەوتی روداو گۆڕانکاریەکانی ناو گۆران.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە