بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


میدیای ئەهلی ناوێرن ناوی کوردستانپۆست بهێنن، که‌چی هەواڵ و وێنە و زانیاری ئێمە بۆ خۆیان دەبەن!

Tuesday, 06/09/2011, 12:00


لەم هەفتەیەی ڕابوردوو بۆ جاری دووەم، سایتی لڤین هەواڵ و زانیاری لە کوردستانپۆست وەر دەگرێت بەبێ ئەوەی ئاماژە بەناوی کوردستانپۆست بکات، جاری یەکەم وێنەکەی هیوا ئەحمەد مستەفای تاوانبارە گەورەکەی لقی چواری پارتی، کە لە تورکیا گیرابوو، دوای دوو ڕۆژ هەمان وێنە لە لڤین بڵاو کرایەوە مۆرێکی خۆشیانیشیان لێ دابوو.
بابەتی دووەم لەسەر هێرشەکەی سەر ئاسۆس هەردی، کە کاک ئارام ئەحمەد بابەتێکی له‌ سەر نووسی بوو، ئەمڕۆ جارێکی تر ئەم بابەتەیان کردوە بە هەوڵێک و بەبێ ئەوەی بوێرن ناوی عومەر فەتاح بهێنن. هەواڵەکەیان بڵاو کردۆتەوە.
بۆیە بە ڕوون کردنەوە کورتە داوا لەو سایت و ئه‌و ڕۆژنامانه‌ی کەناوی خۆیان ناوە ئەهلی و سەربەخۆ، واز لەم کارەیان بهێنن، چونکه‌ ئه‌مه‌ به‌شێکه‌ له‌ موڕاڵی راگه‌یانن، که‌ سایت و رۆژنامه‌ و گوڤاره‌کان ده‌بێت له‌به‌ر چاوی بگرن. هه‌ر وه‌ک چۆن بوێریان تێدا نییە ناوی کورستانپۆستیش بهێنن، با بو هەواڵ و زانیاریش لە ئێمە نه‌به‌ن.

مستەفای حەسەنە گەورە
چاودێر به‌سه‌ر راگه‌یاندنه‌ کوردییه‌کانه‌وه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە