بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


نەوشیروان مستەفا بێدەنگ بوایە باشتر بوو؟

Sunday, 10/08/2014, 12:00







لەیەکەم دیداری نەوشیروان مسەفا و مەسعود بارزانیدا پێش چەند مانگێک، نەوشیروان لە بەرامبەر بەشداری پێکردنی گۆڕان لەدەسەڵات بەڵێنی ئەوەی بە بارزانیدا کە چوار ساڵی داهاتوو چوار ساڵی ئارامی شەقام دەبێت، بەڵام لەبەختی ڕەشی ئەم ڕێکەوتنە چەند ڕۆژی نەبرد، خەڵکی قەزای سەیدسادق ڕژانە سەرشەقام و گەنجێکی زۆر، کەچاوەڕوانی دامەزراندن بوو، دەستدرێژیان کرایە سەر و چەند کەسێکیان شەهید و دەیانی تریش بریندار بوون.
نەوشیروان مستەفا پێی وابوو وەکو ١٧ی شوبات دەتوانێت هەڵقەباتە گوێی جەماوەر کوردستان و پەلکێشیان بکات بۆ کۆیلایەتیی و ژێردەستی دەسەڵاتێکی خۆسەپێنەر کە بەرامبەر گەلی خۆیان توند و تیژو دڵرەق و خەمساردە، لێ بۆ دوژمن و داعشە نەعللەپێکان ترسنۆک و رەنگ زەرد، ئیستا من ئەوەش بە نەوشیروان دەڵێم، کە چیدی ناتوانیت گرەنتی ئارامی شەقام بدەیت بە بارزانی سەرۆکیت، مەسعود و حیزبەکەی و زێڕەڤانەکەی سووک بوون.
دوابەدوای ئەوە ڕیکەوتنی ١٧ نیسانی نێوان پارتی و گۆرانی هاتە سەر، چەند ڕۆژێک پێش هەرڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان..گۆران گورزێکی باشی بەرکەوت و لە هیزی دووەمەوە پاشەکشەی کرد بۆ هێزی سێهەم. نزیک بوونەوەی گۆڕان و خودی نەوشیروان لە پارتیی بووە هۆی ئەوەی باجێکی زۆر بدات، هەڵبەتە دەبێت ئەوەش لەچاو بگیرێت
کە ساختەکاریەکی بەرچاویش کراوەو، هەرچەند پارتیی ساختەکاری زری کرد، گۆرانیش بێدەنگ بوو لەەڵ ئەو ساختەکارانەدا بڕیاری دا حکومەت دوست بکات، کاتێک تۆ بوویتە هاوڕێی ساختەکار و ناپاک و دەسەڵاتی دزت قبووڵ کرد، ئەوەی بە خۆتان دەبێت چی بگوترێت!؟ جەماوەری کوردستان وەڵامی بۆ ئەمە هەیە!
هەڵبەتە هەندێک لە بەرپرسانی گۆڕان و بەخودی نەوشیروان مستەفاشەوە قبوڵ کردنی ئەم ساختەکاریە لە دەسەڵات بۆ ئەوە دەگێڕنەوە کە ئەوان ڕەچاوی بارودۆخی کوردستان دەکەن و نایانەوێ پشێوی و ئاڵۆزی بەرۆکی خەڵک بگرێت و توندو تیژی و خوێن ڕشتن روو بدات. بەڵام لە ڕاستیدا قبوڵ کردنەکە پەیوەندی بە ستراتیژی بزوتنەکەوە هەیە، کە ئەوان کار و چالاکیان لەو سنورە بۆ دیاریکراوە نابێت تێبپەڕێت نابێت هێلی سوری نەمانی ئەم دەسەڵاتە ببەزێنن.
ئەوان چەندی بۆیان بکرێت، هەوڵ دەدەن دەنگە نارازییەکان دەستەمۆ بکەن و بیانکە بە قوڕگی ئاشەکەی پەرلەماندا.
دوابەدوای پێکهاتنی حکومەتی بنکەفراون کە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ کابینەکانی پێشوتردا، گۆڕان ئەوەی بانگەشەی بۆ دەکرد لە گۆڕینی سیستێـمی حوکمکردن و بە دام و دەزگا کردنی فەرمانگە و دامەزراوە حکومی و حیزبیەکان..لەکاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا
وا ئەمڕۆ هیچی نەما و بە پۆستی چەند وەزیرێک بۆ چەند وەزارەتێکی داروخاو ڕازی بوو، جگە لەوەش بێ دەنگی لەبەرامبەر دەیان کارەسات و پرسی گەورە کە لەو ماوەیە لە هەرێم و ناوچەکە رووی دا بەهۆی هاتن و دەستدرێژیکردنی داعش بۆ سەر خاک و نیشتیمان و ناموسی کورد، وەک بینیمان گۆڕان بێدەنگە و قسەیەکی جیدی نکات، راگەیاندنەکانیان هەر وەک راگەیاندنی پارتی هەڵسوکەوت دەکات. پێشتریش کە بێدەنگی نەوشیروان درێژەی کێشابوو، هەروا مایەوە، سەرکردەی بەناو ناڕازی و کادیرو کاندیدی دەرنەچوو، توڕە لە وەرنەگرتنی پلەو پستی حکومی کەوتنە ڕەخنە گرتن و خەلکانی ئاسایی و دەنگدەرانیان مقۆ مقۆیان تێکەوت..هەموویان چاوەڕیی پیاوە خاکی و سەرکردە کاریزمایەکەی گردەکە بوون کە ئەم بی دەنگییە بشکێنێت و وەک جاری جاران
هۆشیار عەبدوڵلا بانگ بکات و پرسیارەکانی بۆ بنوسێتەوە و بڵی ئادەی هوشیار تۆ بپرسە و منیش وەلام ئەدەمەوە بۆ چەند مانگی داهاتوو خەڵک و دەنگەدارم بێ دەنگ دەکەم و لە نێو چەپڵە ڕیزانی هەوادارانمدا..دەچمەوە خەڵوەتی گردەکەوە و جار جارەش سەرێک لە کاک مەسعود ئەدەم لە پیر مام.بەڵام ئەمجارە دوبارەی دەکەوەمە سەد خۆزگە هەر بێ دەنگ بوویتایەو هیچت نەووتبا..ئەگەر ڕەخنەکانم تەنیا لەیەک ڕستەدا کورت بکەمەوە بڵێم و بپرسم بۆچێ ؟ بەتاکە وشەیەکیش
باسی خیانەت ئەم دوایەی پارتی و بنەماڵەی بارزانیت نەکرد، کە دەرحەق بە خەڵکی شەنگال و ناوچەکە کردیان.
بێ دەنگی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی یەزیدییەکان و ئەتک کردنی ژن و کچەکانیان، ئەوەمان پێدەڵیت.. ڕێکەوتنی تۆ و بارزانی لەهەموو ئەو شتانە گەورەترن. مێژووش رەحم بەکەس ناکات و تۆ بە بێدەنگی و بێ هەڵویستی ڕۆژەکانت بەسەر دەبەیت و مێژووش بە ئاشکرا شتەکان دەنوسێتەوە..
چەند رۆژێک لەمەوبەر ڕۆژنامە نوسێکی هاوڕێم تەلەفۆنی بۆ کردم و وتی لای کاک نەوشیروان بووم، منیش بە پێکەنینەوە ووتم بۆ کاک نەوشیروان ماوە؟ هەردووکمان کەوتینە پێکەنین، هاوکارەکەم وتی کاک نەشیروان پیی ووتم واز لەم توند ڕۆییە بهێنم و بە واقیعی قسە بکەن و بیر بکەنەوە..
منیش ووتم: ئەی باوکە ئەگەر تۆ توندڕەو بێت! ئەی دەبی بە ئیـمە بڵێن چی لەبەردەم حزوری کاک نەوشیرواندا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە