بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


سلێمانی لە چاو تروکانێکدا کۆنتڕۆڵ دەکەین!

Saturday, 19/02/2011, 12:00


ڕێژوانی تەمەن ١٢ ساڵ بە بی کەی سی تەقەی لە هیوا کردوو، بۆیە شەهیدیان کرد
کاتێک باس لە خۆپێشاندان و ڕاپەڕینی جەماوەری دەکرێت، هەمیشە بەو ڕستەیەی سەرەوە دۆستان و لایەنگرانی گۆڕان وەڵاممان دەدەنەوە کە ئەوان دەتوانن لە چاو تروکانێکدا سڵیمانی کۆنتڕۆل بکەن ، بەڵای خۆیان نایانەوێت، بەڵکو کێشەی گەورە هەولێرە.
تا ڕووداوە خوێناویەکەی 17 -02 -2011 بەردەرکی لقی چواری هیوای ئەحمەد مستەفای تیرۆریست، ڕەنگە هەبووبن بڕوا بەم فشەیەی گۆڕان بکەن، بەڵام دوێنێ سەلماندیان نەک هەر سلێمانی بەڵکوو توانای پاراستنی بارەگایەکی خۆشیان نیە!
کاتێک بۆ یەکەمجار بیستم هیوای ئەحەمەد مستەفا بۆتە بەرپرسی لقی چواری پارتی زانیم ئەم بەچکە پاراستنە کارەساتێک بۆ خەڵکی سلێمانی دەخوڵقێنێت
کۆمەڵێک هاوڕێی ڕۆژنامەنووسم لەو کەسایەتییە تیرۆریسته‌م ئاگادار کردوە..
دوای ڕاپەرێن هیوا، هەم هاوسێمان بوو لە ڕانیە، کە بەرپرسی ئاسایشی ڕانیە بوو، هەم دەمێک لە منداڵییەوە یەکترمان دەناسی. سەرەتای ساڵانی تێکچوونی نێوان پەکەکە و پارتی بوو، هەڤاڵ حاجی کە کوردێکی کوردستانی ڕۆژئاوای کوردستان بوو نوێنەری پەکەکە بوو لە ناوچەی پشدەر و بیتوێن، هەمیشە هاتووچۆی ماڵی ئێمەی دەکرد، دوای نیوڕۆیەکی درەنگ هەڤاڵ حاجی و پاسەوانێکی هاتن بۆلام بە ڕاشکاوانە پێم ووتن: ئاگاتان لە خۆتان بێت لە پارتی، ئەگەر لە خۆشتان دەترسن وەرن لە ماڵی ئێمە بمێننەوە من دەتوانم سەلامەتی ژیانتان بپارێزم.
لە وەڵامدا ‌هەڤاڵ حاجی ووتی: خەمت نەبێت هەڤاڵ مستەفا، هیچ کێشەیەکم نییە و بۆ ئاگادریشت ئێوارە میوانی کاک هیوام و دەستی بۆ ماڵەکەیان ڕاکێشا، کە تەنیا ١٠٠ مەترێک ماڵەکەی هیوای نۆکەری بنەماڵەی بارزانی لە ماڵه‌که‌مان دوور بوو. هەڤاڵ حاجی ماڵئاوایی کرد و ڕۆیشت، بۆ بەیانی لاشەی بێ گیانی هەڤاڵ حاجی و پاسەوانەکەی لە ڕێگای گشتی نێوان ڕانیە/ قەڵادزێ فڕی درابوو، تومەس شەو دوای نانخواردنی ئێوارە لە ماڵی هیوای ئەحمەد موستەفا، هەردوکیان شەهید کردبوون، ئەو ڕاستیانەش هەڤاڵانی پەکەکە باش دەیزانن.
هیوا ئەو کەسە نەخۆش و سوکەیە، کە بۆ چەند سەد دۆلارێکی پارتی و ئافەرینێک دوو مرۆڤی تێکۆشەری پارچەیەکی تری کوردستان تیرۆر کرد!
ئێستاش ئه‌م کابرایه‌ نوێنەری پارتییە لە سلێمانی و جارێکی تر سلێمانی خەڵتانی خوێن کرد.
من لێرەدا یەک پرسیار لەم مەسینە هەڵگرەی ماڵی بارزانی گۆڕ بەگٶر دەکەم، ئەگەر تەقەتان لە خۆپێشاندەران نەکردبا و گریمان هاتبانە ژوورەوە بۆتان، خۆ ئێوە هەمووتان چەکداربوون، گریمان هەمووتانیان چەک کردبا بە جەنابیشتەوە، دواترپۆلیس دەهاتوو بارەگاکەی تەسلیم دەکردنەوە، ئایا ئەماتان باشتر بوو، یان ئەو ڕیسوا بوونەو خوێن ڕشتنەی لاوانی سلێمانی؟
دڵنیابە کە ئەم تاوانە و تاوانەکانی تر بەسەرتەوە ناچێت، ڕۆژێک دێت لاشە نەگریسەکەت بە ئۆتۆمۆبیل ڕاکێشن، چونکە تۆ و سەرانی بنەماڵەت فریای دادگاییکردنیش ناکەون، تا هیز و تاقەتتان تێدا بێت خوێن دەڕێژن.
لەمەر هەڵوێستە زەلیلانەکەی گۆڕان و سەرکردە کاریزمەکەی پێویست ناکات هیچ بڵێم، ئەم لینکەدا کە کاک کەمال جه‌مال موختار بابەتێکی بە پێزی نووسیوە ڕاشکاوانە هەڵوێستی تەواویی ئەندامانی کوردستانپۆستی خستۆتە ڕوو.
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=537c1f64

مەلا بەختیاریش دوا تۆپی خۆی تەقاند و سەرکەوتوو نەبوو، دکتۆر بەرهەمیش لە جیاتی داوا کردنی کلیلی ژوورەکەی داوای هێزی زێرەڤانی کرد، چونکە پیاوی تەنگانە نییه‌ و هەرگیز پێشمەرگایەتی و تەقە کردنی نەبینیوە، وای زانیوە، هەر ئێستا سلێمانیان لێدەبێتە کونە مشک و فریای فرۆکەخانە ناکەون.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە