بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


هه‌واڵه‌ سەیر و سەمەرەکانی ناو کوردستان

Wednesday, 05/01/2011, 12:00


کاتی خۆی کاتێک لە ڕوسیا باران دەباری شیوعیەکانی کوردستان چەتریان بۆ هەڵ دەکرد، گوایە هێندە پەیوستن بە بیروباوەری مۆسکۆوە لەوێ بارین ببارێت ئەوان لێرەوە هاو ئاهەنگ و هاو خەباتن..، ساڵ هاتوو چوو بینیمان چەتر هەڵگرەکان چیان بەسەر هات!! دەڵین لە کاتی نوێژە بەبارانەکەی کوردستان کەلە ماوەی ڕابوردوو بەکۆمەڵ کردیان کۆمەڵیک ئەندامی حیزبی شیوعی لە پێشەوەی خەڵکەکە بوون بەبێ چەتر!
مەلاکانی کوردستان دەیانەوێت خەڵک جەژنی سەری ساڵی زاینی نەکات گوایە حەرامە، لەسەر ئەو هەموو نەگبەتیەی کە دەسەڵاتی کوردی بەسەر خەڵکی کوردستانیان دا هێناوە نایەنە وەڵام، لە نوێژیکی هەینیدا دز و داوێنپیسه‌کانی ده‌سه‌ڵات و خائین و گەندەڵەکان ڕیسوا ناکەن، کەچی هاتوون ئەم ڕۆژەش کەلەسەر تا سەری جیهان خەڵک ئاهەنگ دەگێڕیت دەیانەوێ لە خەڵکی حەرام بکەن..
حاکمەکانی کوردستان دەستیان داوەتە کاسبیەکی باش بە غەرامە کردنی نووسەر و ڕۆژنامە نووسان.
لەمڕۆژانە زوربەمان هەواڵی حاکمێکی کوردمان بیست لە وڵاتی دانیمارک کە ئەویش خۆی خانەنشین کردوە لێرەو لە کوردستان حاکمیەتی بەسەر کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانەوە دەکات جوانترین دێرێک کە لە رۆژنامە دانیمارکیەکەدا نووسرا بوو ئەمە بوو(لەکوردستان خەڵک دەخاتە زیندان و لێرە دزی و گەندەڵی دەکات*)، بەڕای من دادوەرەکانی کوردستان بێهەڵوێست ترین و بێموڕاڵترین گروپی ده‌سه‌ڵاتداریان لێده‌رچووه‌. کە تائێستا لەمەر ئەو ڕووداوە گەوره‌یه‌ هیچ هەڵوێستێکی ئەوتۆیان نەبووە، ڕەنگە هەندێکیان کە ژمارەیان لە ژمارەی پەنجەکانی دەست تێپەڕ ناکات ئەم قسەیە نایانگرێتەوە.



بارزانی لە کۆنگرەی ١٣ دا ووتی کە عەشیرتەکەی خۆی ١٠٠٠ پیاوی تێدایە،بەڵام هیچ ئاماژەی بەژمارەی ژنەکانیان نەکرد تۆ بڵێی ئەم عەشیرەتە بێ ژن بن ، پاشانیش بیری چوو باسی ئەو چەند هەزار کۆیلە سۆرانییەش بکات کە کڕنوشیان بۆ جامانە سورەکانیان دەبرد بە چاوەشاکانیشیانەوە کە گۆرانییان بۆ دەچرین..
جوانترین پێناسەش بۆ کۆنگرەکەی پارتیش کۆنگرەی کڕنوش بردن بۆ جامانەی سور بوو، ژمارەکەشی هەرچەندە دەڵین ژمارەی ١٣ ژمارەیەکی شومە، ڕیک وەک خۆی هاتبوەو پێچەوانەی ٣١ی ئاب بوو!
خۆپێشاندانەکانی دژ بە ئیمزاکەی سەرک درێژەی هەیەو و گەیشتە هەولێری پایتەختی پارتی. کەچی دەڵین بارزانی ئاگای لێ نەبووە و گوایە فوئاد حسێن ئیمزای کردووە، چونکە لەوکاتەدا سەرۆک سەرقاڵی کۆنگرە بووە، خۆ ئەگەر قسەیەکیش بۆ دز بکەین حەق وایە نارەزایەتییەکان ڕوو لەپەرلەمان بن کە ئەوان یاساکەیان گەڵاڵە کردووە و دەنگیان بۆ داوە..
کاتی خۆی لەکەیسی سەردەشت عوسمان نارەزایەتییه‌کان گەیشتنە لوتکە، کەچی لەچاو تروکانێکدا پارتی کەوتە هێرشکردن، خەریک بوو قەرزباریشمان بکاتەوە لەدوا شانۆگەریشدا ئەو نووسەرە بوێرەی کە وێنەی نەبوو، کردیان به‌ ترۆریستیش بێ ئەوەی جارێکی دوو کەسی تر بڕژێنەوە سەر شەقام .
لەمەڕ دادگایی نەکردنی جاشەکانیش دوای ئەو هەموو ناڕەزایەی شەقم و میدیاکان نەوزاد هادی هەولێر دەڵیت هەر چەند ڕۆژێکە و خەڵک سارد دەبێتەوە...
بەجێ ئەوەی لەجێگای قاسم ئاغا نەوزاد هادی دادگایی کرابا؟
ئەمجارەش نارەزایی و خۆ پێشاندانەکان دژ بە ئیمزاکەی بارزانی خەریکی دوا شارو شارۆچکەی بەشی سۆران تەواو دەبێت، لە بادینانیش مێشیان میوان نییە، ئەی دوای کۆتایی هاتنی خۆ پێشاندانەکان چی دەبێت، ئایا پارتی دیسان دەکەوێتەوە هەڕەشە یان دەڵێت، خۆ لە ژێرە دەسەڵاتی مندا نە بووە؟


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە