کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


پارتیی مێژوویه‌ك له‌ خیانه‌ت و له‌ خوێنڕشتن

Sunday, 16/05/2010, 12:00


پارتیی هه‌رگیز ڕۆژنامه‌ نووس و هونه‌رمه‌ندی شه‌هید نه‌كردووه‌
ئه‌مه‌ پروپاگه‌نده‌ی ئه‌مڕۆی راگه‌یاندن و ئه‌ندامی پارتیی و سه‌رکردایه‌تییه‌که‌یانه‌‌

ئایا ده‌توانین بڵێن پارتی حیزبێکه‌ خاوێنتر له‌ فریشته‌، ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی داوه‌  بۆ خزمه‌تیی کۆمه‌ڵگای کوردیی و کێشه‌ی کورد بووه‌، یان به‌ پێچه‌وانه‌وه‌؟
بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نه‌ك هه‌رده‌ستیان به‌ خوێنی ڕۆله‌كانی كوردستانی باشور سووره‌‌، به‌ڵكوو هه‌رچوار پارچه‌كه‌ی كوردستانی گرتۆته‌وه‌..
له‌ شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی ڕابوردوو سه‌دانی لاوی تێكۆشه‌ری كوردی ڕۆژهه‌ڵات بوونه‌ قوربانی ده‌ستی پارتی و بارزانی..
له‌شه‌ڕه‌ یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی پارتی به‌رامبه‌ر په‌كه‌كه‌ هه‌ر له‌ شه‌ڕی خیانه‌ت ١٩٩٢ وه‌ ئیشتاشی له‌گه‌ڵدا بێت سه‌دان كه‌س بوونی قوربانی
كه‌ گه‌ریلاكانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستانی تێدا بووه‌.
هه‌ڵبه‌ته‌ هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگانی پارتیش كه‌له‌ شه‌ڕه‌ نه‌خوازراوانه‌‌وه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی جێگای دا خ و كه‌سه‌رن، كه‌ بوونه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌تی گڵاوی داگیر كه‌ران و بنه‌ماڵه‌ی بارزانی.
١٣ سال لەمەوبەر هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ، هێرشیان بردە سەر بارەگاکانی یەکێتی نەتەوەیی دیموکراتی کوردستان، و مانگی سوری کوردستان، و ڕۆژنامەی ولات، وشمس، وگن، ویەکێتی خوێندڤانان، و لاوانی کوردستان، و یەکێتی ژنانی ولاتپارێزی کوردستان، و بارەگایەکی پارتی کرێکارانی کوردستان لەهەولێر و دیانە . سەرەنجام زیاتر لە ٧٠ کادیری هەواداری پارتی کرێکارانی کوردستان ، بەشێکیان لەئەنجامی پێکدادان شەهید کران و بەشێکی تریان بە شێوەیەکی زۆر هۆڤیانەبەبەرچاوی خەلک گولە باران و ئەشکەنجە دران شوێن بزر کران ، بەرادەیەک نزیک بە ٢٥ برینداری ئەم پارتە لەناو مانگی سوری کوردستان بوو ، هەرهەمویان شەهیدکران .
جگه‌ له‌ده‌یان برینداری به‌ره‌كانی شه‌ڕ كه‌له‌ نه‌خۆشخانه‌ی هه‌ولێر چاوه‌ڕێی چاره‌سه‌ر بوون، به‌شێكی زۆریان كه‌م ئه‌ندام بوون.
ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ به‌ فه‌رمانی بارزانی و جێ به‌جێ كردنی فرانسۆ حه‌ریریو جه‌مال مۆتكه‌ به‌ڕێوه‌ چوو!!
پارتی نه‌ك هه‌ر تاوانباره‌ به‌ كوشتن و سه‌رنگوم كردنی ئه‌و هه‌موو هونه‌ر مه‌ندو نووسه‌رو گه‌یلاو هتد،،
به‌ڵكو تاوانباره‌ به‌وه‌ی به‌وه‌ی كه‌ تا كو ئێستا چاره‌نووسی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ئاشكرا نه‌كردوه‌.
چونكه‌ تاكوو ئێستاش به‌شێك له‌كه‌سوكاری قوربانیانی ئه‌م كۆمه‌ڵكوژیه‌ چاوه‌ڕیی چاره‌نووسی كوڕو كچه‌كانیان؟
پارتی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی چاره‌نوسیان ئاشكرا بكاتوو داوای لێ بوردن له‌ كه‌سووكاره‌كه‌یان خه‌ڵكی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان بكات
گوێی خۆی لێ ئاخنیوه‌و وه‌ك ئه‌وه‌ی نه‌ بای هاتبێ و نه‌باران
كاتێكیش له‌م چه‌نه‌ ڕۆژانه‌ی ڕابووردو ڕۆژنامه‌ نووس كاكه‌ سه‌رده‌شتیان شه‌هید كرد.
له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌ ڕه‌نگ زه‌رده‌كانیانه‌وه‌ له‌ ڕێگای چه‌ند جاش قه‌ڵه‌مێكی ده‌رباری بنه‌ماڵه‌، پاكانه‌ بۆ پارتی ده‌كه‌ن و هه‌ڕه‌شه‌ له‌ ڕۆژنامه‌ نووس و نوسه‌رانی ئازاد ده‌كه‌ن.

نه‌مری بۆ شه‌هیدانی كۆمه‌ڵكوژیه‌كه‌ی هه‌ولێر.
مه‌رگ و نه‌مان بۆ دوژمنانی گه‌له‌كه‌مان.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە