چەند پەیڤێکی کورت بۆ مامە کاوە
Monday, 09/12/2013, 12:00
یەکەم:
پارتی خۆی کردۆتە شامی شەریف!!
پارتی و بنەماڵەی بارزانی کە تاوانباری یەکەم و سەرەکین لە شەهدی کردنی هەردوک شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمەوەو سەردەشت عوسمان.. لەوەتای کاوە گەرمیانی لە دەڤەری سەوز تیرۆر کراوە،، بە ڕاستو و چەپدا لێدوان دەداو باسی تیرۆر کردنی کاوە گەرمیانی دەکات.. وا دەزانی خەڵکی کوردستان تاوانەکانی ئەوانیان بیرچۆتەوە.. هەر بۆ وەبیر هێنانەوە بەدوای یەكلا بونەوەی کەیسی کاوە گەرمیانی...بە دڵنیایەوە هەردوک کەیسی سۆران و سەردەشت زیندوو دەکەینەوە لێیان.....
سەرانی یەکیەتیش ئێستا باجی هەڵەکانی خۆیان دەدەن.. کەچۆن لەکاتی شەهید بوونی سۆران و سەردەشت بێ دەنگیان هەڵبژارد.....پارتیش...ئەو جۆرە گاڵتانە نازانێت!
**************دووەم**************
ئێمە کەسمان کاوە نین..بەڵام کاوە بۆ هەموومان بوو!
(مرۆڤ دڕەندترین و بێ وەفا ترین بوونەوەرە لەم گەردوونە)
ئێوارەیە بەدەم خەمی لەدەست دانی کاوەی هاورێ و هاو پیشەم...سەیری کەناڵی (national geographic) م دەکرد..
دوو ورچی دایکەو باوکە چەند بیچوویەکیان لەگەڵدا بوو..دوان لە بێچوەکان دەیانەویست سەر دارێک بکەون، کە لە هەمان کاتتدا پڵنگێک لەسەر دارەکە خەوتبوو..دایک و باوکەکە پڵنگەکەیان دەبینی بەڵام بێچوەکان هەرزەکارانە هەڵپەی ئەوەیان دەکرد..سەرکەونە سەردارەکە
باوکەکە لەترسی گیانی بێچوەکانی پەلاماری بێچوەکانیانداو لە نیوەی دارەکە فڕێاندانە خوارەوە.. پاشێن هەردوکیان سەرکەوتن بۆ خەبەر کردنەوەی پڵنگەکەو دوور خستنەوەی لەو ناوە بۆ پاراستنی گیانی بێچوەکانیان...
لەکاتی کەوتنە خوارەوەی بێچویەکیاندا..بە خەستی بریندار بوو..باوک و دایکی بەدیاریەوە دۆش داما بوون...دایکەکە چەند ڕۆژێک بێچوەکەی لەگەڵ خۆیدا گێڕا..تا بەتەواوی نا ئۆمێد بوو لەوەی کە تازە کار لە کار ترازەوە بەناچاری ئەم واقیعە تاڵەی لەدەست دانی بێچوەکەی قبوڵ کرد و بۆ دواجار جێی هێشت...
ئەمە کارو کاردانەوەی بونەوەرێک بوونەوەرێک بوو کە ئێمە پێی دەڵێین وورچ..زۆر جاریش بۆ سوکایەتی کردن بەکەسێکی زل و قەبە لە قەبارەدا بە ورچ ناوزەندی دەکەین...
دەکرێ لە خۆمان بپرسین ئەو جەلادانەی کە ٤ شەو لەمەو بەر (دەکرێت بەرپرسێکی دزو جەردەی ئێستاو شۆڕشگێرێکی دوێنێی شاخ) ئاغاکەی بوو بێت ..دەبێ خاوەنی ویژدانێک بوو بێت ، کە کاوەی ڕۆژنامە نووسی هەژارو نەداری ئەم دەڤەرە بەبەر چاوی دایکیەوە تیرۆرکرد!
لە کۆتاییدا...هێشتا ویژدانی دەزگا ئەمنیەکان زیاتر لە ژێر پرسیاردایە وەک ویژدانی جەلادەکانی ئەم دەڤەرە!!کە بەر پرسیاریەتی ژیان و گیانی هاوڵاتیانیان لە ئەستۆدایەو نەک هەر بەئەرکی خۆیان هەڵناستن..بەڵکوو بەبەرچاوی ئەوانەوە تاوانەکان ئەنجام ئەدرێن و ئەوانیش تەماشاکەرێکی ترسنۆکن.
*************سێهەم:**************
کاوە یەکەم شەهیدی قەڵەم و دوا شەهیدیش نابێت!
کوشتنی کەسێک..بەبەرچاوی دایکیەوە...دایکێک خۆی بانگی کوڕەکەی بگات بۆ بەردەم دەستڕێژی گولەی سوری سۆشیال دیموکراتەکانی دەڤەرەکەی ئێمە...(سۆشیال دیموکراتو..تیرۆری ڕۆژنامە نوسان کوجا مەرحەبا)
کوشتنی کاوەی هاوڕێم..کە هاوسەرەکەی چاوەڕوانی کۆرپەکەی دەکات بۆ کاکە کاوەی بهێنێتە دونیاوە...دەزانن هاوسەرەکەی کاوەی برام هەرچی کەسووکاری هەیە ئەنفالکراوە؟
هەموومان دڵنیاین کە یەکێیەتی بەبەرنامە ئەم کارەی نەکردوە..چونکە ناچێتە عەقڵی هیچ کەسێک ئەمە بڕیاری مەکتەب سیاسی ، یاخود سەرکردایەتی ئەم حیزبە بێت.. بەڵام تیرۆر کردنی ڕۆژنامە نوسی بوێرو ئازای گەرمیان ئۆباڵەکەی لە ئەستۆی سەرانی یەکێیەتیەو دەبێت بێنە ژێر باری ئەوەی کە وەڵامی ڕۆژنامە نوسان و خەڵك بدەنەوە...دۆسیەکانی کاوەی شەهیدی قەڵەم لە دادگای کەلارن!
دوا قسەشم ڕوو لە ئۆردووی ڕۆژنامە نوس و نوسەرانی هەرێم دەکەم..ئەگەر تیرۆر کردنی هاوڕێ کاوە وەک کەیسەکانی تر تێبپەڕێت..ئەوە یەکە بە یەکەمان تیرۆر دەکەن..ئەوسا کەسمان نامێنێت لە پرسەو سەر قەبرانی ئەوەی تر ئامادە بین!
************چوارەم************
کاوە گیان قەڵەمەکەت بیر چووە!
کات..یەک و ١٤ دەقیقەی نیوە شەوی دەڤەری فەنتەڵۆسە...
ئەو دەڤەرەی حکومەت و حیزب بە پلان ڕۆژنامە نوس تیرۆر دەکەن
پێش چەند چرکەیەک خەبەرم بۆوە..
کاوەی خەڵتانی خوێنم..لە کەلارەوە بانگی دەکرد؟
ئەرێ بەدایکم بڵین،، چیتر دەرگا لە کەس نەکاتەوە..
ئەوانەی وتیان(مامە کاوە لەماڵە)..کۆمیپیتەرو قەڵەمەکەیان لێ دزیم
بڕۆن..بڕۆن..بۆم بهیننەوە..
لێرە خەوم لێ ناکەوێت،،ئەمشەو یەکەم شەوەو..لەوە ناچێت ڕۆژ بێتەوە
بۆیە دەبێ خەریکی نووسین بم..
هیشتا چەندین دۆسیە ماوە کاری تێدا بکەم...
بەڕاست..بە دایکم مەڵێن.. من لێرەم..
بەهاوسەرکەم مەڵین ..منداڵەکامان بێ باوک گەورە دەبێت!
بە براکەم مەڵێن..ئیتر من ناگەڕێمەوە بۆ دژایەتی ملازم موحسنیەکان..
چاوەڕیم بکەن..لەم چەند شەوەی داهاتوو..
لیستی کۆمەڵیک هاوڕێ و هاو پیشەتان بۆ دەنێرم..
کە دین بۆ لای من..
هەر بەیەکەمیاندا..قەڵەمەکەم و لاپتۆکەم و چەند پەڕەیەکی سپیم بۆ بنێرن..تا ناوی جەلادەکەو ئاغاکەییتان بۆ بنێرم..
هیشتا برینەکانم خۆێنیان لێ دەتکێ!
لێم ببورن...گەر نامەکەم پەڵەی خوێنی پێوە بوو..
بە شٶڕشگێرەکانی دوێنێی شاخ و
بە دزو جەردەکانی ئەمڕۆی شار بڵێن..
هیشتا برینەکانم خوێنیان لێ دەتکێ
خوێنێکی گەرم وەک فرمێسکی دایکم و
هەناسەی هاوسەرەکەم...
*************پێنجەم**************
مامە کاوە دوو شەوە دیارت نیە!
دوو شەوە لەهەمان کاتوو ساتا..خەبەرم دەبێتەوە بە دەنگە بوێرەکەی تۆ...
دوێ شەو باسی دایکت و هاوسەرەکەت دەکردو،، ئەمشەو هەموومان گوێمان لێیان بوو!!
ئەمشەو داوات دەکرد...لێژنەکانی دەسەڵات..بدەنە بەر نەفرەت و پێیان بڵێن...وەک چۆن خۆم پێم ووتن
کوا ئەمجامی لێکوڵینەوەی لیژنەکانی (سۆران و سەردەشت)؟
دەڵین عیماد ئەحمەد چاودێری لیژنەکەم دەکات...
پێی بڵێن ئەو دەسەڵاتی ٢ بەرمیل نەوتی بنەماڵەی بارزانی نیە..چۆن چاودێری لیژنەکەی من دەکات!
دوێنی شەو کاکە سۆران سەردەشتم لابوو...بیرم دەکردن.. تێر باوەشمان بەیەکدا کرد...هێندەم قسەو باس پێ بوو..ئەوان هەر گوێێان بۆ گرتبووم....باسی لیژنەو شانۆگەری و تیرۆر و چەواشەکارەکانی ئەم دەسەڵاتەم بۆ دەکردن...
قا..قا پێ دەکەنین بە ئەقڵی خاوی ئەم دەسەڵاتە خۆماڵیە... کەوا دەزانن بە تیرۆری ئێمە درێژە بە ژیانی پڕ شەرمەزاری خۆیان دەدەن..
ئەمشەویش خەوم لێزڕا بوو.. چاوەڕیی دابەزینی هەواڵی تیرۆرو ناوی بکوژەکانم دەکرد..... تا لە کورستانپۆست دابەزێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست