قاسم ئاغا بۆ ڕیش هاتەوە و سمێڵی بارزانیشی نایە بانی!
Monday, 11/10/2010, 12:00
کاتێک دەست بۆ دادگایی و رێسوا کردنی هەر سەرۆک جاشێک دەبەی لەلایەن دەسەڵاتوو کەسانی سەر بەو کۆنە جاشانە ڕووبە ڕووی ئەو پرسیارە دەبینەوە کە هەر فڵانە کەس جاش نەبووە!
هەموو کارێک دەبێ سەرەتایەکی هەبێت، بەڵام جارێکی تر سەدبارەی دەکەمەوە تا یەکێتی و پارتی حاکم بن تاکە جاشێک چیە دادگایی ناکرێت، بەڵام ناکرێت هەر بێ دەنگ بین و هەوڵی دادگایی کردنیان نەدەین، هیچ نە بێ بۆ مێژووبۆ سبەینێی دوا ڕۆژ! هەرکەسێکیش کە کەسووکاری بەدەستی ئەو جاش و ئەنفالچیانە شەهیدو بێ سەروشوێن کراوە ئەگەر داوای یاسایی لەسەر ئەو کۆنە جاشانە تۆمار نەکات، ئەوە ناحەقیەکی گەورە لە خەباتوو ڕەنجی کەسەکەی دەکات، جا لەبەربڕو بیانوویەکدا بێت!
چونکە هەرکەسێک ناحەقی قبوڵ بکات لەکاتێکدا کە دەتوانی بەرگری لەخۆی بکات بەهەر شێوەیەک بێت ئەوە بێ شک ناحەقیەکی گەورە لە خۆی دەکات..
پرسی دادگایی نەکردنی جاشەکان چەندە تاوانی دەسەڵاتە دە ئەوەندەش هی ئێمەیە واتە کەسوکارەکانیان!
ئەوە ئێمە بووین کەسوکارمان لەدەستدا، ئەوە ئێمە بووین ڕاپەڕینمان کرد‌و بەعسمان وەدەرنا لە کوردستان، ئەوە ئەوان بوون وەک بەرەی کوردستانی پاش سەدان شەڕی ناوخۆی خوێناوی هاتنەوە سەر حازری، ئەوە ئەوان بوون دەبابەکانی بەعسیان هێنایەوە هەولێر.
ئەوە ئەوانن سەڕای دزینی سەروت و سامان سەدان سوکایەتیمان پێ دەکەن، ئەوا ئێمەین وەک مێگەل لەبەر دستیانداین..
ئێمە نەک هەر پێوستمان بە ڕاپەڕینێکی ترە بەڵکو پێوستمان بە خەباتی چەکداریشە لەبەرامبەر سەرانی دەسەڵاتی کوردی‌دا!
پارتی به‌دوای شه‌هید کردنی سه‌رده‌شتی ڕۆژنامه‌نووس به جۆرێک سه‌ری لێ شێواوه، هه‌رچیه‌ک ده‌کات وه‌کوو خۆی لێ نایه‌ته‌وه، به‌ڵام کۆمه‌ڵگای کوردی به جۆرێک خه‌سێنراوه له‌ماوه‌ی ئه‌و 19 ساڵه‌ی ژێر ده‌ستی هه‌ردوو جووته حیزب، که تازه به تازه خه‌ریکین له دژی هاتنه‌وه‌ی کۆنه موسته‌شارێک هه‌ڵوێست وه‌ر ده‌گرین!
19 ساڵه نه‌مانتوانیوه تاکه جاشێک دادگایی بکه‌ین، که‌واته ده‌توانین سوک‌و ئاسان بڵێن له کوردستانی باشور شتێک نیه به ناوی دادگا و لێ پرسینه‌وه له تاوانباران، له سێداره دانی سه‌دام نه‌ک هه‌ر په‌له په‌له پێوه دیار بوو به‌ڵکو شانۆگهیهک بوو، بۆئه‌وه‌ی ئه‌و لایه‌ن و ده‌وڵه‌تانه‌ی که یارمه‌تی سه‌دامیان دابوو نهێنیه‌کانیان ئاشکرا نه‌بێت!
له‌مه‌ڕ پرسی دادگایی جاشه‌کانیش هه‌مان تاس و هەمان حه‌مامه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رانی کورد سه‌رو سه‌وداییان له‌گه‌ڵ جاشه‌کان ئا شکرا نه‌بێت!
جا کێ هه‌یه له ئێمه نه‌زانێت سه‌رو سه‌ودای سه‌رانی کورد نه‌ک هه‌ر له‌گه‌ڵ جا ش به‌ڵکو له‌گه‌ڵ داگیر که‌رانی کوردستان له‌چی ئاستێکی به‌رزدا بووه..
ئه‌و خه‌ڵکه سه‌یره مه‌سعود به ده‌بابه هاته‌وه هه‌ولێر، که‌چی پێیان ناخۆشه قاسم ئاغا به ته‌له‌فونێک بێته‌وه! کامیان باشتره به تهلفونێک، یان به ده‌بابه‌یه‌ک بێیته‌وه؟
ئه‌مڕۆ به‌دوای ئه‌وه‌ی بابه‌تی ئه‌و خزم و هه‌ڤاڵه‌ی قاسم ئاغام خوێنده‌وه، سەرەتا بەڕاست توشی شۆک بووم، که بەڕاستی ده‌ڵێت من خزم و هەڤاڵێکی قاسم ئاغام تۆزێک ڕامام و پاشان پرسیم ئاخۆ مه‌سعودو جه‌لال تاوانبارترن یان سه‌رۆک جاشه‌کان؟ من دڵنیام ئەو قسانە تەواوی هی خودی قاسم ئاغایە، بەپێی ئەو قسانەش بێت قاسم ئاغا هێشتا کوردستانی جێ نە هێشتوە بەڵکو بڵاو کردنەوەی ئەم هەواڵە لەلایەن نەوزادی قاسم ئاغای پارێزگای هەولێر هەر بۆ چاوبەستنی خەڵک بوو، قام ئاغا‌و وڵاتێكی ئەوروپا کوجا مەرحەبا؟ پێویستیش ناکات بەو جاش و ئەنفالچیانە بڵێین تۆمەتبار هەر کەسێک بە ووشەیەکیش بەشداری ئەنفالی کردبێت تاوانبارە نەک تۆمەتبار، تاوانەکانی قاسم ئاغاش کە ڕیز کراون ئەگەر لەسەدا دەشیان ڕاست بن ئەوا پەتی سێدارە میوانی ملە پڕ تاوانەکەی دەبێت درەنگ یان زوو،یاخود بە پیری و نەخۆشی سەردەنێتەوە ئەو هەموو تاوانانەی دەباتە ژێر گڵ ، دادگایی کردنی جاشەکان هەر بۆ سزادانیان پێویست نیە بەڵکو دەیان زانیاری و بیرەوەری و نهێنیان لایە کە پێویستە ئێمە بیزانین و نەوەکانی داهاتوشمان لە قوتابخانەکان بیخوێنن، وەک چۆن جاشەکانی جەزایرو ڤێتنام ڕیسوا کران و سزای ڕەوای خۆیان وەرگرت، تەنانەت ئێستاش نەوەکانیان لە ڕوویان نایە باسیان بکەن و زۆرجاریش باجی ئەوان دەدەن.ئەوەی کە زۆر سەرنجی ڕاکێشام ئەو خزمەی قاسم ئاغا هێرش دەکاتە سەر پارتی و یەکێتی ، ناڕەزایی خەڵک بە فیتی یەکێتی لەقەڵەم دەدات، منیش دەڵیم ئەگەر سبەی خەڵکی کەلارو کفریش غیرەتیان جوڵاو کەمپین و خۆپێشاندانیان دژی فەتاح بەگی جاف ڕێکخست ئەوا قسەی ئەو خزمەی قاسم ئاغا ڕاستە!
فه‌تاح به‌گی جاف که ته‌نیا له گوندی مله سوره‌ی گه‌رمیان 2200 که‌سی ئه‌نفال کردوه که زوربه‌یان ژن و منداڵ بوون ، که‌چی خه‌ڵکی گه‌رمیان و که‌سوکاری ئه‌و ئه‌نفالکراوانه که‌مترین داوای یاساییان له‌سه‌ر تۆمار کردوه، که داخه‌که‌م به په‌نجه‌کانی ده‌ست ده‌ژمێرێن..خه‌ڵکی گه‌رمیان دوو ئه‌ندام په‌رله‌مانیان هه‌یه که سه‌ر به گۆڕانن یه‌کێکیان عه‌دنان عوسمانی په‌رله‌مانی کوردستانه‌و ئه‌وی تریان ئه‌ندام په‌رله‌مانئ ئێراقه که چی تا ئێستا به ووشه‌یه‌کیش نه‌وێراون باس له دادگایی فه‌تاح به‌گ بکه‌ن، به‌ڕاست لام سه‌یره که گه‌رمیانیه‌کان ده‌نگیان به ئێوه داوه..
هه‌ندێک هه‌ڵوێست و بیروه‌وری هه‌یه که هه‌ر گیز بیرناچنه‌وه، ساڵێ 1978 کاتێ چووم بۆ سه‌ردانی له‌تیف عه‌بدوڵلای کادیری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانی کوردستان که چاوه‌ڕێی حوکمی سێداره‌ی ده‌کرد له قه‌سابخانه‌که‌ی موسڵ له‌گه‌ڵ 10 پێشمه‌رگه‌ی تری حزبی سۆشیالیست که هه‌ر یانزه‌یان به‌ده‌ستی عه‌باس بایز و برایم ئاغا ی سه‌نگه‌سه‌ر گیرابوون و ته‌سلیم به عس کرابوون!
ڕۆژ هاتوو چوو داخه‌که‌م کاکه له‌تیف و ئه‌و ده پێشمه‌رگه‌یه هه‌موویان له سێداره دران!
که‌چی که ده‌ستم برد بۆ دادگایی عه‌باس بایز براکه‌ی شه‌هید له‌تیف ئه‌ونده بوێری تێدا نه بوو ته‌نانه‌ت داوای یاساییش تۆمار بکات!
به‌ڵام که‌سوکاری ئه‌و ده شه‌هید هه‌موویان هاتن و داوای یاساییان تۆمار کرد. عه‌باس بایز له نامه‌یکدا که بۆ برای یه‌کێک له‌و دهپێشمهگهیای ناردبوو له ڕێگای باوکیه‌وه ده‌نوسێت
من ئاماده‌م براکه‌ت ئازاد بکه‌م به مه‌رجێ تۆ یه‌کێک له سه‌رکرده‌کانی سۆشیالیست تیرۆر بکه‌یت!
که‌چی به‌رپرسی ئه‌و ده پێشمه رگهیه له‌ماوه‌ی ڕابردودا له‌ماڵی عه‌باس بایز میوان بوه، ده‌زانن بۆچی چونکه هه‌ردوکیان کاسه لێس و نۆکه‌ری کوڕ‌و کوڕه‌زاکانی بارزانی ئاش به‌تاڵن.
ماوه‌یه‌ک له‌مه‌و به‌ر عه‌باس بایز له کاتی سه‌ردانی بۆ ئێران له ڕێگای حاجی هۆمه‌رانه‌وه به‌چه‌که‌وه ده‌یه‌وێت ئاو دیو بێت، پۆلیس و ئاسایشی بازگه‌که ده‌یانه‌وێت ڕیگری لێ بکه‌ن که‌چی ئه‌و وه‌ڵامئ که‌سیان ناداته‌وه، ئه‌ری خه‌ڵکینه له کویی ئه‌وم سه‌رزه‌مینی بوه‌و تاوانبارێک به چه‌که‌وه بتوانێت سنوری وڵاتێکی تر ببڕیت جگه له‌و کورستانهی ئێمه نه‌بێت!
دوای لێبوردنه گشیه گاڵته‌جاریه‌که‌ی به‌ره‌ی کوردستانی ساڵی 1991 دوای که‌متر له ساڵێک زوربه‌ی سه‌رۆک جاشه‌کان په‌یوه‌ندیان کرده‌وه به به‌عس ، فایلی 24 سه‌رۆک جاش له ساڵی 1983 ئاشکرا بوو، که‌ده‌یان نامه گۆڕینه‌وه‌ی نێوان کۆنه موستهشارهکانه به‌عسی تێدابوو، ناوی هه‌ر 24 کۆنه موسته‌شارانه بڵاو کرایه‌وه، که‌چی که‌سێک وهرتهی لێوه نه‌هات نه‌ک هه‌ر ده‌سه‌ڵات به‌ڵکو که‌سوو کاری قوربانیانیش!
پارتی ویستی قاسم ئاغا بهێنێته‌وه کۆیه، که‌چی قاسم ئاغا قوڕی بۆ کۆنه جاشه‌کانی تریش گرته‌وه، ئه‌وه‌تا کۆنه جاشێکی تر ته‌قینه‌وه‌و کاری خۆ کوژی لێ ئاشکرا بوو له قه‌ڵادزێ کەواتە حکومەتی هەرێم ئەگەر لەسەر کەسوکاری ئێمەش ئەو کۆنە جاشە دادگایی نەکات خۆ دەبێت لەسەر تەقینەوەو تێکدانی ژیان و ئاسایشی کوردستان هەڵوێستێکیان هەبێت، تا ئێستا یەکێتی بێ دەنگە لەو هەواڵەی کەلە کوردستانپۆست بڵاو بۆتەوە، تۆ بڵێێ ڕیکەوتنە ستراتیژیەکە هێندە کاریگەری مابێت!
ئەم بابەتە درێژەی دەبێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست