بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


ڕۆژانەی فەیس بوک!

Monday, 27/01/2014, 12:00










سەرەتا:
ئاسنی سارد کوتان!
زۆر جارو لە کاتی چاوپێکەتن و ڕەخنە گرتن لەم دەسەڵاتە..ڕوو بەڕووی هەندێک پرسیار و بۆچوونی جیاواز دەبینەوەو.. پێمان دەڵین کە گوایەر ئێمە ئاسنی سادر دەکوتین...مانای ئەوەیە ڕەخنەو نوسینەکانمان هیچ کاریگەری نیە لەسەر ئەم دەسەڵاتە.
ڕەخنەکەی ئەوانە لە ئێمە هەرچەند ڕاستیشی تیدا بێت، بەڵام من لەگەڵ ئەو بۆچوونەدا نیم،،،بەش بەحاڵی خۆم گەر بەدرێژایی تەمەیشم هەر ئاسن بکوتم هیشتا دەست بەرداری نابم.. ئەمڕۆ یان سبەی ئاسنە ساردەکەی ژێر جەکوشەکەمان گەرم دادێت.
بیرتان نەچێ بڕێنی دورترین ڕێگاو سەرکەوتن بۆ بەرزترین لوتکە هەر لەیەک هەنگاوی بچووکەوە دەستی پێ کردووە!
یەکەم:
پێڵاو پەرلەمان.
پێڵاو دادگا!

لەسەر تیرۆر کردنی سەردەشت...
ناڕەزایەتیەکان گەیشتنە لوتکەو زیاتر لە(٤٠٠٠) کەس پێڵاوەکانیان
بەرامبەر بەو بینایەی کە(پاسیف ترین) دام و دەزگای باڵای دەسەڵاتە یە
ناویان ناوە (پەرلەمان).
هەمان شوێن "
چەند ساڵیک لەمەوبەر بکوژانی سەردەشت..بە دەبابەکانی بەعس
گەمارۆیاندا!
لەسەر بەلاڕێدا بردنی کەیسی تیرۆری کاوەش
ئەمڕۆ سەدان پێڵاوی تر بەرزکرانەوە
لەبەرامبەر بینایەک کەناوی (دادگای بەرایی کەلارە)
لەم بینا بێ دەسەڵاتوو زەلیلەدا ..
دادوەرو پارێزرو فەرمانبەرەکانیان
لەدەرگای پشتەوە ڕایان کرد!
لێرەوە:
پێش ئەوەی لێکۆڵینەوە کۆتایی بێت..
لەهەڕەشەو بەڵگە تازەکان بکۆڵرێتەوە
تۆمەتبار..لە سینارۆیەکی قێزونی چاوەڕوان کروادا
نەک هەر ئازاد کرا
بەڵکوو خەریکە دەیکەنە
پاڵەوان و فریشتە لێمان.

دووەم:
حیزب و حیزبایەتی...

لەو دەڤەرەی ئێمە!
حیزب و حیزبایەتی
وەک کورتانی دڕاو
کەری خراپیان لێ هاتووە!
حیزبایەتی..
وەک ئالوودە بوون بە مادەی هۆشبەرەکان و...
وەک قومارچیەکی دۆڕاو هەر بەتەمای(هاتنەوە مایە)یە
حیزبایەتی وەک جاشایەتی و پاشایەتی جارانی لیهاتووە
هەندێک لە سێبەریا
وەک پاشاو
هەندێکیش کۆیلەی حیزب و بنەماڵەکیانین
نانی شەویان هەیە
هی ڕۆژ قەرز دەکەن
هەرچی حیزب
ووتی ڕاستە
هەرچی حیز ب کوشتی
موستەحەقە
هەرچی بکوژی ناو حیزبەکەی هەیە
فریشتەو شۆرش گێرە
خودایە
لە بەڵای حیزب و حیزبایەتی ئەم سەردەمە
بەدوورمان کەیت
سێهەم:
بۆ کاکە مەحمود گیرا بوو؟

سەرەتا ووتم..ئەمە وەرچەرخانە یان سیناریۆ؟
ئەمڕۆ وەک پێش بینی دەکرا..وەرچەرخانەکە لەبەردەم سیناریۆکەدا چەمایەوە..
شێوەی چوونەکەی بۆ دادگا!
شوێنی سەیرانەکەی لە سەنگاو
سەربڕینی مەڕو...هەزارەها نەفەر کەباب
بڵاو بوونەوەی سەدان چەکدار .
ئامادە بوونی وەک مانۆڕی سەربازی بۆ بەردەم دادگا
١٩ی ئەم مانگە ماوەی ڕاگیرانەکەی درێژ کرایەوە بۆ ٢/٢
کەچی ئەمڕۆ بە حوکمی قادری قودرەت..
نەک خۆی بەڵکوو پۆلیسەکانی ئەو چەند ڕۆژەی پاسەوانی بوون
ئازاد کران.
ئەگەر دادگای کەلار تۆزقاڵیک...دادوەری تێدایە
با هیچ نەبێت..کورتە نامەکانی نێوان سەنگاوی
بکوژەکەی کاوە بۆ ڕای گشتی بڵاو بکاتەوە!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە