کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


دلاوه‌ر ئاژگه‌یی پاكانه‌ بۆ حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات..

Thursday, 29/04/2010, 12:00


حكومه‌تی هه‌رێم گۆشت ناخوا به‌ڵام گۆشتاو ده‌خواته‌وه‌ هه‌واڵی بێ ئاگایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌مه‌ڕ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانی عێراقی كه‌ زوربه‌ی هه‌ره‌ زۆریان كوردن شتێكی سه‌ر سوڕ هێنه‌ر نیه‌،  حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك حكومه‌تێكی ڕه‌سمی له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی دانیماركه‌وه‌ نه‌ناسراوه‌ تاكوو ڕێكه‌وتنماه‌ی له‌گه‌ڵدا ئیمزا بكات به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم هیچ كات هه‌ڵوێستێكی نه‌رێنی نیشان نه‌داوه‌ له‌ مه‌ڕ دیپۆرتكردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران حكومه‌ری هه‌رێم كه‌ نوێنه‌ریان له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌غدا هه‌یه‌وه‌ خودی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق كورده‌و بۆ یه‌كه‌مجار له‌چاوپێكه‌وتنی هوشیار زێباری و وه‌زیری ده‌ره‌ی سوێد له‌ نیۆركی ئه‌مه‌ریكا ڕێو شووێنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ داواكانیان ڕه‌تكراوه‌ته‌وه‌ تاوتوێ كر‌د پاشان له‌ ڕێكه‌وتنێكی نێوان حكومه‌ت دانیمارك و عێراق ئه‌و سیاسه‌ته‌ پیاده‌ كراو سه‌دان په‌نابه‌ر دیپۆرتی عێراق كرانه‌وه‌ ڕاسته‌ ڕه‌نگه‌ زوربه‌ی په‌نابه‌ره‌ دیپۆرتكراوه‌كان له‌ ڕێگای فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوه‌ ڕاده‌ست كرابنه‌وه‌ به‌ڵام پاشان گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌ كوردستان ته‌نانه‌ت هاوینی ڕابووردوو له‌ كاتێكدا ٣٦ په‌نابه‌ری ئێراقی كه‌ ٣٣یان كورد بوون دیپۆررت كرانه‌وه‌ چه‌ند كه‌سێكیان گیراو لێ پیچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا ، دوای هه‌ڵو كۆششی فیدراسیۆن و كه‌سوكاره‌كه‌نیان دوای حه‌فته‌یه‌ك ڕه‌وانه‌ هه‌ولێر كران له‌ هه‌ولێریش دوای ئه‌وه‌ی لێ كۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كرا به‌ كه‌فاكه‌ت ئازاد كران بێ ئاگایی حكومه‌تی هه‌رێم له‌م سه‌رو سه‌ودایه‌ درۆیه‌كی شاخداره‌و هه‌موو په‌نابه‌ره‌ دیپۆرت كراوه‌كان ئه‌م ڕاستیه‌ تاڵه‌ ده‌زانن
ڕوێژكاری فیدراسیۆن
دانیمارك


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە