بەشیک لەبیرەوەریەکانم لەگەڵ پارتی کرێکارانی کوردستان (بەشی چوارەم)
Tuesday, 28/08/2012, 12:00
بۆردومانکردنی فرۆکەکانی تورکیا بۆ بارەگانیان لە دۆڵی پڵنگانچەند ڕۆژێک بوو فڕۆکەکانی تورکیا لەبەرزایەکی زۆرەوە. بەسەر ئاسمانی ئەو ناوچەیە دەسوڕانەوە، بەڵام تەنیا هەر دەنگیان هەبوو، لەوبەر بەرزایە نەدەبینران، هەڤاڵیک ووتی لەم چەند ڕۆژانە بارەگاکانمان دەکەونە بەر هێرشی فڕۆکە، چونکە ئێستا هەموو ڕۆژێک ئەم فڕۆکانە هەر بۆ تۆمارکردنی جوڵە لەو ناوەو نزیک بارەگاکانمان دێن، بەڵام ئێمە زوربەی گەریلاکان پۆل پۆل دەچنە دەرەوەی بارەگاکان بۆ بینینی پەروەردەی سەربازی و سیاسی، چەند گەریلایەکی کەم . لەگەڵ ئەو هەڤاڵانەی کەرلەسەر دژە هەوایەکان لێرە دەمێنەوە.
عەسرێکی درەنگ بوو دەنگی فڕۆکەکان و گرمەی بۆمباکانیا لەناو ڕانیە بەئاسانی دەبیسترا،بەپەلە لەگەڵ هەڤاڵ حاجی بەرەو دۆڵی پڵنگان ڕۆیشتین، کە گەیشتنە نزیک بازگەکەکەیان، هەڤاڵان هاواریان لێ کردین کە بگەڕێینەوە بۆ دواوە تا فڕۆکەکان دەڕۆن، پێشتر بوردومانی بازگەکەشیان کرد بوو بەڵام هەڤاڵان لەوێ بێ زیان بوون. هەندێک گەڕاینەوە دواوە، لەژێر داریکی گەوردە لاندکرۆزەکەمان وەستاند، فڕۆکەکان بەردەوام بوون لە بۆردومان و هەڤاڵانیش بەرگریان دەکرد هەم بە دۆشکەو هەم بەدژە هەوایی تر، لەبەرزایەکەی بەرامبەرمان دەنگی شێرە کچێكی گەریلا کەلەسەر دژەهەوایەکە بوو دەگەیشتیە گوێی ئێمەو لەگەڵ تەقاندنی هاواری دەکرد بژی سەرۆک ئاپۆ، دوو فڕۆکەش بەبەردەوام هەوڵی ئەوەیان دەدا ئەم سەنگەرە تیک بشکێنن، دواجار ئەم کچە گەریلایە پێکراو بریندار بوو، جگە لەپەک کەوتنی چەکەکەشی، بە تێپەڕبوونی کات فڕۆکەکان رۆیشتن و ئێمە چوینە ناوەوە بۆ زانینی زیانی هەڤاڵان، هەموو هەڤاڵان باسیان لەقارەمانی ئەم کچە گەریلایە دەکرد، دەیانوت گەر بەرگری ئەو نەبوایە إ فڕۆکەکان دەیانتوانی نزمتر ببن ، زیانی زیاترمان پێ بگەێنن، یەکێک لە بۆمبەکان ڕێک لەسەر ئەو ئەشکەوتەی دابوو کەهەڤاڵ جەمیل بایکی تێدا بوو، بەڵام هیچ زیانیک ئەوتۆ نەگەیشتبۆ شوێنەکە.
شەهیدی دووەم لەگوندی خەلەکان هەڤاڵ حاجی هەواڵی شەهید بوونی گەرلایەکی خەڵکی خەلەکانی پێ ڕاگەیاندم،ووتی دەبێ بچین ئەو هەواڵە ناخۆشەیان پێ ڕابگەیین و پرسەیان لەگەل دابنێین، دوای نیوەڕۆ چوینە ماڵی ئەو گەریلا شەهیدەو، ماڵیکی سادەو دایک و باوکێکی هێمن و هەژار،دوای کەمێک ئەو هەواڵەمان پێ ڕاگەیاندن، داوامان لێکردن کەخزمەکیان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی لەسبەینێوە پرسەکەی بۆ دابێن و هەڤاڵان ئەرکی بەڕێوە بردنی پرسەکە دەگرنە ئەستۆ.
بۆ بەیانیەکەی من و هەڤاڵ حاجی هەرچی پێویستی پرسەکە هەبوو، بردمان و سێ ڕۆژ پرسەمان بۆ دانا،، لەوێش هەر وەک پرسەیەکی سیاسی بوو، دەیان بەرپرسی پەکەکە هاتن و قسەوباسی سیاسی گەرم بوو.
سێهەم ڕۆژ دوای مزگەوت، من و هەڤاڵ حاجی چوینەوە ماڵی ئەو گەریلا شەهیدەو، بۆئەوەی ماڵئاواییان لێ بکەین، باوکی گەریلاکە هاتە نزیک گوێم و بەچرپەوە پێی ووتم بەڵکو کڵاشینکۆفێکیان بدەنی هەر وەک یادگاری کورەکەمان، ووتم بەچاوان.لەناو لاندکۆزەکە کڵشینکۆفیکم دانێ ، ووتیشم هەرچیەکتان پێویست ئەوە لەخزمەتداین.
دواتر هەڤاڵ حاجی لەجیاتی ئەو کڵشینکۆفەی خۆم ، یەکیکی بۆ هێنامەوەو ووتی، دەزانی هەڤاڵ مستەفا هەموو خەڵکە وایان دەزانی هەتۆ بەرپرسی یەکەمی خەڵکەکە هەرچیەک بوایە ڕویان لەتۆ دەکرد لەوێ..
ماڵئاوایی لە هەڤاڵانتادەهات شەڕی ناوخۆ گەرمتر دەبوو،ئەو هیزە پەرتو بڵاوەی جوتیارانیش کۆنتڕۆڵکردنی هێندە ئاسان نەبوو، بەتایبەت لەنێوان دوو بەرداشە زلەکەی پارتی و یەکێتی، کاتی خۆی لەنوسێنێکی ترم دەربارەی مێژووی بزوتنەوەی جوتیاران باسی ئەوەم کردووە.
ڕۆژێکیان لەماڵی شەهید مامۆستا ئەمین لەچوار قوڕنە کۆبوونەوەی سەرکردایەتی جوتیارانمان هەبوو، کەدەیانن کەس تێدا بەشدار بوو، دوای کۆبوونەوەکە، لەدەرەوە وەستا بووین، دیمەنی کچکەی شەهید حەمە ڕەشی برای مامۆستا ئەمین کەلەناو ئەو تۆزو خۆڵە یاری دەکرد، هێندە بێنازو مەحروم هاتە پێش چاوم، کزە لەجەرگمەوە هەڵسا، بۆچەند ساتێک بیرم لە هێمای کچم کردەوەو ووتم کەمنیش لەشەڕێکی لابەلا بکوژرێم ئەویش ئاوا بێ ناز دەبێت. ئەمە بۆ بوو بەهەوێنی سەفەرەکەم بۆ دەرەری وڵات..
لەگەڵ هەڤاڵانی جوتیاران باسم کرد کەدەمەوێت سەفەری دەرەوەی وڵات بکەم، بەڵام وەک براو دۆستی ئەوان دەمێنمەوە، هەڵبەتە زۆریان پێ ناخۆش بوو، بەڵام بڕیارەکە هی خۆم بوو..
دواتر ڕۆژێک بەهەڤاڵ حاجیم ووت، کەمن کێشيیەکی گەورەم هەیەو پێویستە ئەمشەو لێرە بمێنیتەوە بەدرێژی باسی بکەین، هەڤاڵ حاجی بەو ماوە کەمە یەکترمان باش ناسیبوو، شەو دانیشتین دەستمان کردە سەر قسەو باس، بەکورتی پێم ووت کەمن دەمەوێ کوردستان جێبهێڵم. هەڵبەتەئەو هەاڵە بۆ ئەو وەک شۆک وابوو، ئەو ووتی من چاوەڕێم دەکرد تۆ بچیتە ناو یەکێتی یان ، یان.. هتد
بەهەرحاڵ ووتی من ناتوانم وەڵامت بدەمەوە، ناچارم ئەو پرسە لەگەڵ هەڤاڵانی سەرۆکایەتی باس بکەم، بزانم ڕای ئەوان چیە؟
منیش بە حوکمی ئەوهەموو تێکەڵاوی و هاتوو چۆو دەیان نهێنیم لابوو، لەخۆمەوە دەم وت دەبێ کاردانەوەی هەڤاڵان چی بێت، بەتایبەت کاتی خۆی زۆرمان بیستبوو، کەهەرکەسێک واز لەپەکە بهێنێت ئەوان دەیکوژن، هەر لەبەر خۆشمەوە دەم ووت، ئێ خۆمن ئەندامی ئەوان نیم، بەهەر حاڵ دوای سێ ڕۆژ هەڤاڵ حاجی گەڕایەوەو ووتی، هەڤاڵان زۆریان پێ ناخۆشە، بەڵام هیچ ڕێگریەکت لێ ناکەن، یەکێک لەهەڤاڵانی سەرۆکایەتی دیت بۆلات و سەردانت دەکات، بۆئەوی چیت پێویست دەبێ لە تورکیا بۆت بکەین. وەڵامەکەی هەڤاڵ حاجی زۆر خۆش بوو، دوای چەند ڕۆژیک هەڤاڵیک لەهەولێرەوە هات و کەبۆ یەکەمجار یەکتر ببینی، ئەو تازە لە تورکیاوە هاتبوو،
ووتی هەڤاڵ حاجی هەموو شتێکی بۆ باس کردووم، هەڵبەتە ڕۆیشتنی تۆ بۆ ئێمە ناخۆشەو ئێمە وەک ئەوە وایە کە بارەگایەکی ناو شارمان لەدەست بدەین، بەڵام کێشە نیە، من نامەیکت بۆ دەنوسم بۆ ئەوەی هەڤاڵانمان لە ئەنقەرە هاوکاریت بکەن، هەرچیەکت پێویست بێت.
لەڕاستیشدا هەر وەا بوو، دوای ئەوەی نامەکەم گەیاندە جێگای مەبەست، بەزیادەوە هاوکاریان کردم،کە لێرەجێگای باس کردنی
نیە، بەو هیوایەی کەڕۆژێک بێت تەواوی یادەوەریەکانم لە کتێبکدا بنوسمەوە، ئەوسا وردەکاری زیاتری تیدا دەبێت.
تێبینی :ئەم چوار بەشەی یادەوەریەکانم تەنیا چەند سەرە قەڵەمێک بوون، دەنا چەندین لاپەڕەی ترماوە، بەشێکیشی پەیوەندە بەڕەخنە و کەمو کورتی سیاسی ئەم شۆڕشە،بەتایبەت دەرباری باشووری کوردستان منیش هەر بەوە ناسراوم کەڕەخنە بگرم، بەڵام ئەمە تەنیامستێک لەخەرمانی بیرەوەری بوون بۆ بەرچاوی خوێنەرانی کوردستانپۆست بەو پەڕی دەستپاکی ڕوداوەکانم گێڕاوەتەوە، هەڵبەتە هیچ حیزب و ڕێکخراوێکی سیاسی بێ هەڵەو کەم و کوڕی نیە، بەڵام بەهۆی ئەوی هەڤاڵان ئێستا لەشەڕی مان و نەمانی کوردان لە باکوری وڵات. بائەوە دەرفەتێکی تر بێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست