کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


گۆڕان له‌ نێوان كورسییه‌كه‌ی تاڵه‌بانی و جامانه‌كه‌ی بارزانیدا به‌ره‌و كوێ؟

Friday, 09/04/2010, 12:00


سه‌ره‌تایه‌كی پێویست.
خه‌ریكی نوسینی ئه‌و بابه‌ته‌ بووم كه‌ شۆڕش و گۆڕانی چه‌ند ڕۆژه‌ی قیرغیستان ده‌ستی پێ كرد..به‌سه‌ركه‌وتنی ئۆپزسێۆن كۆتایی هات
گۆڕان ئاوا ده‌بێت نه‌ك گۆڕانی گرده‌كه‌ی زه‌رگه‌ته‌..هه‌ر هاواری گۆڕینیانه‌و ناتونن خۆشیان بگۆڕن..
گۆڕان له‌ ناره‌زایی خه‌ڵك له‌ شه‌قامه‌وه‌ نه‌ك په‌رله‌مان، به‌ ئۆمیدی ئه‌وه‌ی له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا سه‌رانی ده‌سه‌ڵاتی هه‌ردوو بنه‌ماڵه‌ خۆیان و سه‌روه‌توو سامانیان بكه‌وێت ده‌ست جه‌ماوه‌ری ناڕازیی.
نان و كورسی و شتی تریش.
به‌ ئیجازه‌ی گۆڕانخوازه‌كان ده‌ڵێم، گۆران جگه‌ له‌ یه‌كیه‌تیه‌كی بۆیاغ كراوه‌ به‌ بۆیه‌ی نیلی هیچی تر نیه‌.
زۆر پرسی گه‌وره‌تر هه‌بوون گۆڕان ده‌ستیان بۆ ببا، به‌ڵام چوون گۆڕانیش به‌تایبه‌ت سه‌رانی گۆڕان هه‌ر هه‌موویان به‌تایبه‌ت بڕیار ده‌ره‌كان كۆنه‌ جه‌لالین هیچی تازه‌یان پێ نییه‌.
له‌یه‌كه‌م كاردانه‌وه‌ی كۆردستانپۆستدا دروشمی ده‌نگدان به‌ تاڵه‌بانی خیانه‌تێكی گه‌وره‌ی نیشتیمانیه‌، دوای ئه‌وه‌ی هێرشی ڕه‌خنه‌ له‌سه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌ زه‌لیلانه‌ی سه‌رانی گۆڕان ده‌ستی پێكرد، تۆزێك به‌ خۆیاندا چوونه‌وه‌.. به‌ڵام هێشتا بۆ چونێكی ڕوون و ئاشكرایان نییه‌.
كوردستانپۆست داوا له‌سه‌رانی گۆڕان ده‌كات نه‌ك هه‌ر ده‌نگ مه‌ده‌ن به‌ تاڵه‌بانی به‌ڵكو داوای دادگاییشی بكه‌ن.
منیش ده‌ڵێم جه‌لالییه‌كانی گرده‌كه‌ هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ بوێرییان تێدا نییه‌ داوای دادگایی تاڵه‌بانی بكه‌ن.
گریمان ئه‌وه‌شیان كرد. ئه‌ی كێ داوای دادگایی بارزانی بكات.
ئه‌گه‌ر تاڵه‌بانی جارێك داوای دادگاییكردنی بكرێت، ده‌بێت بارزانی سه‌دانجار، به‌ڵام ئه‌وه‌تا بۆ پرسی نانبراوه‌كان له‌به‌ر بارزانی ده‌پارێنه‌وه‌، له‌ كاتێكدا بارزانی و بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ستیان به‌سه‌ر نانی زوربه‌ی زۆری قوتی ڕۆژانه‌ی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا گرتووه‌.
ئه‌گه‌ر جه‌لالییه‌كان چه‌ند هه‌زارێكیان نانبڕاو كردبێ ئه‌وا بارزانی سه‌دان ئه‌وه‌نده‌..

په‌نا بردنی گۆران بۆ پرسی نانبڕاوه‌كان بۆ بارزانی یه‌كه‌م نوشستی گۆڕان بوو..
ده‌بوایه‌ په‌نایان ببردایه‌ بۆ مانگرتن و فشاری شه‌قام، ئاخر نزیكه‌ی نیو ملیۆن ده‌نگده‌ر ده‌نگی به‌ گۆڕان دابوو!
له‌وكاته‌دا بابه‌تێكم نوسی كه‌ په‌نا بردن بۆ بارزانی سوكایه‌تی كردنه‌ به‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌نگیان به‌ گۆڕان دابوو..
http://www.kurdistanpost.com/view.asp?id=865dce7a
له‌چه‌ند كاتژمێری یه‌كه‌می ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌ به‌رایه‌كانی هه‌ڵبژاردنی 25 / 7 دا لیستی گۆڕان سه‌ره‌رای ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌ گه‌وره‌یه‌یه‌ی به‌ده‌ستی هێنابوو، ئه‌و هه‌موو ته‌زویر و پێشێلكاریانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ردوو حزبی زلهێزی یه‌كیه‌تی و پارتی كرابوو..سه‌ره‌تای سازش و پاشه‌كشه‌ی گۆڕان ده‌ستی پێكرد.
هه‌ڵبه‌ته‌ نابێ ئه‌وه‌شمان له‌ بیر بچێ كه‌ یه‌كیه‌تی هێزێكی زۆری ئاماده‌ كردبوو بۆ هه‌ر ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌ك به‌ڵام به‌ پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌كان، که‌چی گۆڕان ئه‌م ڕێگایه‌ی هه‌ڵبژارد.
ده‌بوایه‌ فشار بکه‌نه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات ، ناره‌زایی ده‌ربرین به‌رده‌وام بوایه‌ تا ڕوخانی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ گه‌نده‌ڵه، كه‌چی سه‌رانی گۆڕان پێیان وایه‌ له‌ ڕێگای په‌رله‌مان و چه‌ند ئه‌ندمێك، ده‌توانن گۆڕانكاری بكه‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە